زانا گەڵاڵی : بە مەبەستی پشتگیری لە ئاشتی و زیندانیانی سیاسی لە ولاتی ئیران و پاراستی مافەکانی مرۆڤ، هاوکات وەک ناڕەزایییەک سەبارەت بە بێدەنگی کۆمەڵی نیودەولەتی دەرحەق بەو تاوانانەی بەرامبەر نەتەوەی کورد دەکرێت ،
ڕۆژی ١٨/٦ لە شاری ترۆندهایم بە ئامادەبوونی چەندین ڕێکخراو پارتی نەرویجی و کوردستانی و ئێرانی ، جەماوەری تێکەڵاو لە چەندین نەتەوەی جیاواز، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بەڕێکردنی چاڵاکوانی کورد ” سولهیمان چووکهڵی ” ڕێکخرا ، کە بریاریدابوو لەم پێناوەدا و وەک پشتگیرییەک لە ” محمد سدیق کەبود وەند ” که کاندیدی خه ڵاتی ئاشتی نۆبڵ-ە بۆ ساڵی ٢٠١١ له نه رویج . کاروانێک بە پایسلکل سواری لە شاری ترۆندهایم بۆ بروکسل بکەوێتە ڕی
ناوبراو سەعات 1 نیوەڕۆ بەکاتی نەرویج لە سەنتەری شاری ترۆندهایم کە دەکەوێتە ناوەراستی ولاتی نەرویج دەستپێکی چالاکییەکەی بوو . بڕیاریشە بەردەوام بێت تا دەگاتە پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسلی پەیتەختی بەلجیکا .
لە لیدوانێکی تەلەفۆنی تایبەت شەوی رابردوو سلێمان چوکەلی ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا٣٤٤کم ریگا بریوە لە نێویاندا پرسەخترین مەترسیترین ڕێگا و هەر لەم شوێنەشدا بەدەم سەرماو و باو بارانەوە شەوی بەڕێکردووە و نزیکەی ٤٠ کم ماوە بگات بە شاری لیلە هامەر لە ولاتی نەرویج .
ئەوچالاکوانە کوردە وتیشی” وێرای ئەوەی ٣٤٤ کم ڕێگام بڕیوە، هێشتا نزیکەی ١٩٠٠ کم ماوە بۆ ئەوەی بگەم بە شوێنی مەبەست ، کە ئەویش وڵاتی بەلجیکایە و مەبەستیشم لەم چالاکییە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کۆتایی هێنان بە حوکمی لە سێدارەدان بۆ زیندانیانی سیاسی گەلانی ئێران بەگشتی نەتەوەی کورد بەتایبەتی ئێستا ١٣ چالاکوانی دیکەی کورد لەچاوەروانی سزای لە سێدارەدانن لە وڵاتی ئێراندا .
هەروەک پشتگیریشە لە چالاکوانی کورد ” محمد سدق کەبود وەند ” کە دامەزرینەری ڕیکخراوی مافەکانی مرۆڤە لە ئیران ، کە لە مێژووی ئێران ڕێکخراوێکی لەم شێوەیە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بوونی نەبووە و هەر بەو هۆیەشەوە زیندانی کراوەو ئیستا لە زیندانەکانی ئەو ولاتەدایە، داواکارم ئازادبکرێت و خەلاتی نۆبڵی ئاشتی پێ ببەخشرێت لەبەرامبەر بە هەوڵوکۆششی ناوبراو لە خزمەتگەیاندن بە مافەکانی مرۆڤ و پشتگیریکردنی لە ئاشتی.
لەکۆتاییدا چوکەڵی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو چالاکییە لە پێناو ئازادی و مافەکانی مرۆڤ ئەنجامیداوەو توانیویەتی تائێستا بەشێک لەو ڕیگایە بە سەرکەوتووی ببڕێت و بەلێنیشدا تا شوێنی مەبەست بەردەوامبێت ، هیواشی خواست کۆمەڵگای نیودەولەتی بێنە دەنگ سەبارەت بەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران دەکرێت
شایەنی باسە چاوەروان دەکرێت ناوبراو ڕۆژی هەینی سەعات ١ بگاتە ئۆسلۆی پایتەخت و لە ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆسلۆ مەراسیمی بەخێرهاتن و بەریکردنی بۆ سازبکرێت ئەو کەس و لایەنانەی دەیانەوێت پشتگیری بکەن لەوێ وتار پێسکەش دەکەن .
ئه م پارت و ڕێکخراوانه به وتار پشتگیری خۆیان بۆ ئه م چالاکیه ده ربڕی به م شێوه یه و تاره کان خوێندرانه وه :
بێکه س به رواری به نوێنه رایه تی :
١-پارتی سۆسیالیستی چه پی نوروێژ
یان ڤیندهه یم به نوێنه رایه تی :
2-پارتی ژینگه ی سه وزی نه رویج
ئارنه بیه رکه فڵۆد به نوێنه رایه تی :
٣-پارتی سوری نۆروێژی
کێنێت فۆگلە مسمۆ به نوێنه رایه تی :
٤-ڕێکخراوی دژ به ڕه گه ز په رستی له نٶروێژ
بێنت هاوگه به نوێنه رایه تی :
٥-ده سته ی ڕاوێژکارانی په نابه ران
بێکه س به رواری به نوێنه رایه تی :
٦-کۆمه ڵه ی ئاشتی کوردستان له نۆروێژ
سامڕه ند به نوێنه رایه تی :
٧- حیزبی دیموکراتی کودستان
ڕه زا مه لکی به نوێنه رایه تی :
ڕێکخراوی په نابه رانی پێی مافی په نابه ری (ئه سیل ئوتێن ئاسیلانت )
وتاری چالکیه که :
به زمانی نه رویجی : بێکه س به رواری
به زمانی کوردی له لایه ن سولێمان چکولی خویندرانه وه