به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ 2 ئۆکتۆبه‌ر کارمه‌ندی چاڵاک و بوێری که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات له کوردستان به ڕووداوی هاتو چۆ گیانی له ده‌ست دا. ئێمه به ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانمان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له که‌س و کاری کاک گۆران عومه‌ر و هاوڕێکانی و که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ده‌که‌ین. ئومێده‌وارین ئه‌مه دووا کۆستیان بێت و خوالێخۆشبووش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات. انا لله و انا الیه را‌جعون.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی چرا
به داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى هاوكارو كارمه‌ندى چالاك‌و كاراى كه‌ناڵى كوردسات‌و پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى كڵاوێن، گۆران عومه‌ر، راده‌گه‌یه‌نین كه رۆژى پێنجشه‌ممه 2/10، له رووداوێكى هاتوچۆدا له رێگه‌ى هه‌ولێر-سلێمانى دڵه مه‌زنه‌كه‌ى له لێدان كهوتو بۆ دوایینجار ماڵئاوایی لێكردین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3/10، له مزگه‌وتى حاجى جه‌مال له‌سلێمانى به‌ئاماده‌بوونى سه‌دان كه‌س له لێپرسراوان‌و هاوڕێو دۆست‌و كهسوكارانى كاكه گۆران-ى جوانه‌مه‌رگ، ته‌رمه‌كه‌ى به‌ره‌و گردى سه‌یوان بهڕێدهكراو له‌وێ به‌خاكسپێردرا.
پرسه‌ى پیاوان له مزگه‌وتى شێخ عه‌بدولقادرى كوێسهیه له گه‌ره‌كى شێخانى سلێمانى‌و ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3/10، یه‌كه‌م رۆژى پرسه‌كه‌یه‌تى.