کارل لودڤیک نێسلە ناسراوە بە کارل نێسلە لەسالی ١٨٧٢ لە رۆژئاوای ئەلمانیا هاتۆتە دونیاوە لەبنەمالەیەکی کەمدەرامەتی ئەوکاتە کە باوکی پینەچی بووە ، کارل بۆ ئیش کردن روی کرۆتە ئارایشتگایەک کە هەر لەو ئارایشتگایە خوێندوویەتی هەتا توانیویەتی کاری ئارایش و جوانکاری بکات.
کارل زۆر دل خۆش بووە بەکارەکەیی و چەندەها خەلکی دەولەمەندی ئەوسای ئەلمانیای ناسیوە هاتوون بۆ پرچ چاک کردن لای کارل نێسلە، ئەو هەولی داوە هەموو کات گرنگی بدات بەکارەکەی و خزمەتی جوانتر وباشتر پێشکەش بە گەلەکەی بکات. وێرای کارەکەی هەولدەدات داهێنانێکی تازە بدۆزێتەوە بۆ جوانکاری، ئەو داهێنانەی کارل دۆزیەوە نیگرۆی پێ دەوترێت کە یەکەم کەس بوو لەهەموو جیهاندا توانی ئامێریکی گەرم کردن دروست بکات وپرچی ئافرەتان و پیاوانی ئەوسای پێ نیگرۆ بکات کە دەگێرنەوە نرخەکەی گران بووە خەلکانی زەنگین وپاشاو دەولەمەندەکان بانگیان کردووە بۆ نیگرۆ کردن، کارل دوو خوشکی ئەبێت یەکێکیان پرچی زۆر خاو ئەوی تریان پرچێ لوول ئەبێت ، هەر لەبەر ئەوەیە کە دلی خوشکەکەی خۆش بکات پرچی بۆ لول بکات ئەو بیرۆکەیەی بەخەیالدا دێت و یەکەم کەسیش لەسەر ئەو خوشکەی تاقی دەکاتەوە کە لەفی نیگرۆکان بەکارەباوەیە یەکەم جار بە گەرمکردن پرچەکان گەرم دەکات دواتر مادەی ئەلکالیش پێدا دەکات واتا ماددەیەکی تال دوای ماددە تالەکە ساوەی پێدا دەکات واتا مادەی ترش، هەر بەم داهێنانەوە نەوەستاوە بەلکو چەندین داهێنانی تریشی بەئەنجام گەیاندوە کە گرنگترینیان ئامێرێک کە بۆ پیستی دەستە. ئەو تاقیکردنەوەی لەسەر دەستی خۆی ئەنجام داوە دەستی لای چەپی بۆ ماوی ١٥ جار خستۆتە بەر لیکۆلینەوە لە ئەنجامدا ئەو دەستەی کە تاقیکرنەوەکەی لەسەر کراوە گەنجتر بووە لەدەستی راستی، کارل بۆ پەرەپێدانی بەکارەکەی روی کردۆتە سویسرا، فەرەنسا، بەریتانیا دواتر بۆ ئەمەریکا ، کارل لەو ماوەیەی دا برژانگی دەست کردی دروست کردووە گەورەپیاوانی ئەوسا بۆ کرینی شتەو مەکەکانی خێزانەکانی خۆیان ناردۆتەلای وە جەندین بارۆکەی دروسی کردوە کە پرچی لولی خستۆتە سەرو بەوەشەوە نەوستاوە باشترین پرۆدۆکتی دروست کردوە کە ئیستا زۆر بەکاری دەهێنن لە ئەلمانیا بە یەکێ لە برۆدۆکتە باشەکانی ئیستا دەژمیردرێت لە ئاستی لۆریال و فێلاو ریدکان و ….هتد
لەسالی ١٩٠٢ روی کردۆتە لەندەن لەوێ ژیانی هاوسەری پێک هیناوە یەکەم ئارایشتگا لە هەموو جیهاندا ئارایشتگای ئیکفۆرت ستریت بووە کە لەئارایشتگاکەی ئەودا هەموو جۆرە پرۆدۆکتیک ودواتر نیگرۆی گەرم وپرژانگی دەستکردو برۆی دەست کردو بارۆکەو ئەو شتانەی لەو ماوەیەی کە خۆی دروستی کردون. لەگەل ئەوەشدا پیاویکی زۆر دەولەمەند بوو بەلام بەداخەوە بە فەقیری کۆچی دوایی کرد، لەدوای ئەوەی پەرەی دا بەکارەکەی و زۆر دەولەمەند بوو بۆ ئیشکردن رووی کردە ئەمەریکا لەوی هەموو پارەکەی دا بە مەعمەلێكی گەورە بۆ بەدەست هێنانی جۆرەکانی شامپۆی کادۆکسو هەموو ئەو پرۆدۆکتانەی بۆ ئارایشت بەکار دەهێنریت. لە کادۆکسوەک جۆرەکانی مەساچو کەمالیاتو ،،،هاتد لەوکاتەدا ٣٠٠٠٠٠جۆری دروست کرد بەلام بەداخەوە چەنگی جیهانی دووەم زەرەرێکی زۆری لێداو لە ئەمەریکا نەک مەعمەلەکەی لەکار کەوت بەلکو خۆشی زۆر کەم دەرامەت بوو چونکە هەموو مولک و پارەکەی دا بەو مەعمەلەو پرۆدۆکتەکانی بەلام کارل نەخۆشکەوت کە توشی جەلتەی دل بوو ئیتر کارل نەیتوانی هەستیتەوە لەسالی ١٩٥١ لە ئەمەریکا لەپارکی بەخاک سپیردرا چەند سال گۆرەکای بێ هیچ خزمەت گوزاریەک مایەوە بەلەم ئێستا بوە بەگەورەترین خۆشترین گۆرستانHarrington Park (New Jersey, USA) ،،
تەرجومەکردنی لە ویکیپیدیای ئەلمانیەوە
سارا رەشێد ئەفەندی
٦/٥/٢٠١١ بەو هیوایەی ئەم زانایە بە خوێنەرانی خۆم بناسێنم کاتیکی خۆش لەگەل چیرۆکی کارل نێسلەتان بردبیتە سەر