من و تۆ که ئاوێته بووین
له ناو باوه‌شێکی گه‌رما
له ناو لیکی ماچێکی نه‌رما
ئیتر بۆ نه‌بمه قوربانت
من وتۆ که ئاوێته بووین
له ناو خه‌ما له ناو
زستانێکی پڕ له سه‌رما
له ناو گرمه گرمی هه ورا
له نمه‌ی بارانێکی بێ شه‌رما
ئیتر بۆ نه‌بمه قوربانت
من و تۆ ئێسته ئاوێتهین
له ناو دڵا له ناو ڕه‌نگه‌کانی گووڵا
له تووڕه‌ی زریانا
له زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژیانا
له عهشکێکی نهترساوا
له خه‌ونێکی تۆقێنراوا
ێیتر بۆنهبمه قوربانت…!!!
تاقانه‌که‌م…له تێکه‌ڵ بوونم له تۆدا
عهشکی چاوانی خۆم بووم
ئاوێنه‌که‌م سه‌یرم ناکاو لێم زیز بووه
ئه‌زانی بۆ….؟؟؟
چونکه نیگای چاووهکانی تۆم بۆ گلێنه‌ی خۆم بردووه…!!!
منیش به ئاوێنه‌که‌م ووت
ئه‌زانی بۆ سه یرت ئه‌که‌م
ئه‌زانی بۆ خۆشم ئه‌وێی
چوونکه سیمای چاوه‌کانی یارم پێ نیشان ئه‌ده‌ی..
کاتێک که تێکه‌ڵ به تۆ بووم
فێر بووم گریانم خۆش بوێ
له‌ڕوحی گریانم بینیم
دڵم به‌س د لی تۆی ئه‌وێ
ئیتر بۆ نه‌بمه قووربانت
تاقانه‌که‌م کاتێک که تێکه‌ڵ به تۆ بووم
زۆر له ناحه‌زان لێم تۆران
ته‌نانه‌ت باڵنده کانیش حه‌سودیان پێ ئه‌بردین
له ئاوازی شعرم دابڕان
کاتێک که تێکه‌ڵ به تۆ بووم
سرووشتی گوڵ
ئه‌ویش لێم یاخی بووه
ئه‌زانی بۆ….؟؟؟
چوونکه به‌هاری عهشکی تۆ
زۆر له ێاوازی باڵنده‌کان ناسکتره
گه‌رمایی باوه‌شی تۆ
زۆر له ووزه‌ی هه‌تاو به‌تینتره
شیله‌ی ماچهاکانی تۆ…
زۆر له هه‌نگوین شیرینتره
بوونی هه‌ست و سۆزی تۆ
زۆر له خۆم لێم نزیکتره
بۆیه ده‌ڵێم که من و تۆ ئاوێته بووین
ئیتر بۆ نه‌بمه قووربانت….ئیتر بۆ نه‌بمه قوربانت….