م. عه‌ونی خۆشناو : کوردستان له دوای به‌هاری ئازادی له ساڵی 1991 به قۆناغێکی هه‌ستیار و دژوار تێپه‌ر ده‌بێت، له دیدو تێڕوانینی چاودێره سیاسییه‌کان وا شرۆڤه ده‌کرا، له ئه‌نجامی هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتی بێ وچانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان، له پێناوی ئازادی و دیموکراسیدا، کوردستان به‌ره‌و قۆناغی گوزه‌رو بونیادنانی ئه‌زموونی دیموکراسی هه‌نگاو بنێت،
چونکه هیج نه‌ته‌وه‌و نیشتمانێک به ئه‌ندازه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد دووچاری کاره‌سات و ماڵوێرانی و کاوڵکاری و تیرۆری سیاسی و ڕه‌شه‌کوژی نه‌هاتوه، کورده‌کان ئه‌وه‌نده تینووی ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیموکراسین، کوردستان ده‌که‌نه سه‌کۆیه‌کی ئازاد و ئارام بۆ هاونیشتمانیان، تاکو به ئازادی و ئارامی و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان، ژیانیکی ئارام و ئاسووده به‌رنه‌سه‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک له ملهوڕان و مافیاگهرانی نێو ده‌سته‌ڵاتی سیاسی کوردی، به ئامانجی ترساندن و به‌هێزکردنی پێگه‌ی حزبی خۆیان، ده‌ستیانکرد به تیرۆری سیاسی!!
تیرۆر‌و ئازاردانی ده‌نگه ڕه‌سه‌ن و بوێر‌و ئازادیخوازه‌کان، جگه له شکست و ڕووڕه‌شی بۆ چهتهگهرهکان و ئه‌و ده‌سته مافیا‌و گه‌نده‌ڵکارانه‌ی له پشتی تیرۆره‌وه‌ن، هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێت، هه‌موو مرۆڤه خاوه‌ن ویژدان زیندووه‌کان، ئه‌و کاره قێزه‌ونانه پرۆتۆست و شه‌رمه‌زار و ده‌که‌ن، ده‌نگی دلێری خۆیان یه‌کده‌خه‌ن و مرۆڤ کوژه‌کان ریسوا ده‌که‌ن و په‌لکێشی دادگایان ده‌که‌ن..
کاتی ئه‌وه هاتووه سنوورێک بۆ تیرۆر‌و تۆقاندنی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و چاڵاکوانانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و ژنان دابنرێت، حکومه‌تی هه‌رێم ڕژانی خوێنی مرۆڤی کورد به هێلی سوور بزانێت، هه‌ر که‌سێک به‌هه‌ر بیانوێک کاری کوشتاری و تیرۆر ئه‌نجام بدات، له‌هه‌ر پله‌وپایه‌ک دابێت، په‌لکێشی به‌رده‌م دادگا بکرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت، لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی شه‌فاف و ڕاستگۆیانه له‌گه‌لیان ئه‌نجام بدرێت.
لێره‌دا پرسیارێک بۆ ڕای گشتی ده‌وروژێنین، کێن ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی مێژوو تیرۆر لوژیک و سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌و بنه‌ڕه‌تیان بووه، هه‌میشه بێباکبوون له به ناهه‌ق ڕشتنی خوێنی سه‌دان ئازادیخواز‌و نه‌یارانی خۆیاندا؟! وه‌کێش به درێژایی مێژوو به‌رگریان له ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین کردووه؟ ده‌بێ به‌ره‌ی ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران و چاڵاکوانان به چاوکراوه‌یی تر بڕوانه دۆسیه‌ی تیرۆرکراوان، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی و ڕزگاری کوردستان له به‌هاری 1991 دا، هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ هه‌موو لایه‌کمان ئه‌و ڕاستیانه باش بزانین، کێن ئه‌وانی ترسیان له ئازادی و ئایندهی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هه‌یه؟، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک په‌لاماری ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن، ته‌زویرو ساخته‌کاری له ده‌نگی هاووڵاتیان ده‌که‌ن، ناوی که‌سه دڵسۆز‌و به ئه‌مه‌که‌کانی کوردایه‌تی له‌که‌دار ده‌که‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ده‌رکردن و نانبڕین له ئازادیخوازان ده‌که‌ن؟، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست نه‌ده‌ن!!
ئایا بکوژانی (حاکم ته‌حسین و حاکم جه‌مال و حاکم نوری نانه‌که‌لی و ڕه‌ئوف ئاکره‌یی و ڕێناس و ئه‌بو نه‌سیر و یوسف تۆما شابۆ و نه‌زیر عومه‌رو د. محه‌مه‌د باجه‌لان و شاپورو قابیل و فه‌رهاد فه‌ره‌ج و که‌ریم عوسمان و عبدولستار شه‌ریف و سۆران مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رکه‌وت عومه‌رو یه‌عقوب ڕه‌سوڵ و کاوه گه‌رمیانی و ..هتد) دادگایی و سزادران؟ ئایا ئه‌وانه‌ی تیرۆری سیاسی کراون سزادران؟ یاخود ئه‌وانه‌ی به بیانوی جۆراوجۆر ژنانی کورد خه‌لتانی خوێن ده‌که‌ن و تیرۆر ده‌که‌ن، بۆ چی وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چن؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تیرۆرکردنی ( عارف قوربانی و ئه‌حمه‌د میره‌و ئاسۆس هه‌ردی و پۆلا سه‌عید و شاسوارعبدوڵواحید و ..هتد ) دا دۆسیه‌کانیان چی به‌سه‌رهات؟ ئه‌وانه‌ی له پشتی تیرۆرکردنه‌که بوون لێکۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ل کرا؟ یاخود پله‌و پایه‌و به‌رپرسیاره‌تیان هه‌یه په‌رده‌پۆشکران!!
بۆیه دۆسیه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی ده‌ستی تیرۆر نابێ پهڕاوێزبخرێن، ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌و تاوانه‌ن، پێویسته جارێکی تر دۆسیه‌کانیان هه‌ڵبدرێته‌وه‌و به‌ره‌و ڕووی دادوه‌ری ببنه‌وه، به میتۆدی پره‌نسیبه‌کانی مافی مرۆڤ و پڕه‌نسیبه دادوه‌ریه‌کان لێکۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ل بکرێت و ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه له کۆمه‌ڵی کورده‌واری بنبڕبکرێت، چونکه ئه‌و کرده‌وه دژ به مرۆڤانه له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا ئازاد و یه‌کسانخواز و مرۆڤدۆسته‌کان شوێنی نابێته‌وه، ته‌نها ده‌سه‌ڵاته ملهور و گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆرو تاکڕه‌وه‌کان په‌نا بۆ سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پێش له تیرۆر بگرین و ڕێز له‌و قوربانیانه بنیین، که قوربانی ده‌ستی تیرۆر‌و هه‌وڵی تیرۆرکردنیان دراوه، دۆسیه‌ی هه‌موو تاوانه‌کان هه‌ڵبدرێته‌وه‌و گشت تاوانباره‌کان بدرێنه دادگا له‌هه‌ر پله‌و پایه‌و پۆستیکدا بن..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای