پاش تێپەڕینی نۆساڵ بەسەر چونە نێو گۆڕەپانی هونەریەوە، ڤیڤیان موراد یەکەم ئەلبومی خۆی لەژێر ناونیشانی “فەوق الکلام” دا بڵاوکردەوە کە 10 گۆرانی لەخۆ گرتووە. ڤیڤیان بەهاوکاری دەرهێنەر رەندە ئەلعەلەم گۆرانی ناونیشانی ئەلبومەکەشی بە ڤیدیۆکلیپ تۆمارکرد.
ڤیڤیان وتی کە متمانەی بەخۆی و دەنگی خۆی هەیە و لەهەوڵی دروستکردنی وێنەیەکی دەگمەندایە بۆ خۆی.
ڤیڤیان موراد: من کاتی خۆم وەردەگرم لەبەرئەوەی دەمەوێت هونەرێکی باڵا پێشکەش بکەم، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە نیمچە هونەر گۆڕەپانی موزیکی داگیرکردووە. ئەمەش وام لێدەکات وەك هونەرمەندێك بێز لەخۆم بکەمەوە، بۆیە من ئەوەم هەڵبژارد وەك ئەندازیارێکی باخچەسازی خۆم بناسێنم.
هۆی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە من هونەرمەندێكم رێز لەخۆم دەگرم و هەموو ئەو کاتەم تەرخانکردووە بۆ ئەلبومەکەم. لەگەڵ هەموو گۆرانیەکدا کارمکردووە و لەهەموو وردەکاریەکیدا ئامادە بووم، لەوانە بەرهەمهێنان. پاش ئەوەی دڵنیابووم لەوەی هەموو شتێك بەباشی بەڕێوە دەچێت ئینجا تۆمارم کردوون. حەزم لە کامڵبونە لەهەموو کارێکدا کەئەنجامی دەدەم.