ئەم سرودە ناوی سەربەستییە،تێکستی ئیدوارە و دکتۆر کەمال میراودەلی کردویەتی بە کوردی و لە لایەن هونەرمەند کاك بورهان موفتییەوە ئاوازی بۆ دانراوە و هونەرمەند گۆران کامیل ئامەدە و دابەشی کردووە و هونەرمەند میران میرانی تۆماری دەنگی بە ئەنجام گەیاندووە
ئەو کەسانەی کە رۆڵ لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا دەبینن لە چەندیین وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان تێدا کردووە، وەکوو فەرەنسی، ئەڵمانی، میسری، ئەفغانی، ئەندەنوسی، هیندی، تورکی و بەریتانی.
هەر یەکێك لەوانە بە دەست و خەتی خۆیان و بە زمانی خۆیان وشەی سەربەستییان بوسیوە و بەرزی دەکەنەوە، وەکوو ویستێکی نێودەوڵەتی کە ئێستا لە ئارادایە بۆ پشتگیری لە گەلی کورد و ئەزمونە پێشکەوتنخوازەکەی.
بەڕاستی من لێرەدا دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ هێزی سەربەرزی پێشمەرگە و داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەم هەر وا بەیەکگرتوویی بمێنێتەوە بۆ پاراستنی ئەو ئازادییەی کە لە کوردستاندا هەیە.
هیوادارم خۆڕاگران و شۆڕشگێڕانی کۆبانی بە تەنها نەمێننەوە و ڕاگەیاندراوەکان هەڵوێستی جوامێرانەی لە گەڵدا بێت. سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنم و هیوادارم ئەزمونی شەنگال لە هیچ پارچەیەکی کوردستان دووبارە نەبێتەوە.