لەکاتێدا (جینا)ی پێشکەشکاری بەشی کەشناسی لە یەکێک لە کەناڵە ئەمریکیەکان لە بەرنامەیەکی زیندوودا سەرقاڵی پێشکەشکردن و شیکردنەوەی ئاووهەوای ئەم ڕۆژە بوو ، لە ناکاو خۆشەویستەکەی (جیلیان) خۆی کرد بە ستۆدیۆی کەناڵەکە و ووردە ووردە لە جینا نزیک بۆوە و داوای هاوسەرگیری لێیکرد.
بۆ ئەوەی سوپریزەکەی سەربگرێت و جینا نەیبینێت جیلیان تا ئەو کاتە خۆی لە یەکێک لە توالێتەکان حەشاردابوو تا ئەو کاتەی پێشکەشکردنی بەشی کەشناسی بە زیندوویی دەستی پێکرد.
ئەوەی شایانی باسە جیلیان پێشتر لەگەڵ کارمەندەکانی تەلەفزیۆن ڕێککەوتبوو کە سوپریزەک بۆ خۆشەویستەکەی دروست دەکات. درێژەی ڤیدیۆکە لێرە ببینە