دارا ئه‌حمه‌د : هه‌ر بزاڤه‌کی پێشڤه‌ڕۆیانه‌ی کۆمه‌ڵ – که هیچ چار نییه ته‌نیا یه‌ک هێڵی یه‌ک ره‌وتی فه‌رهه‌نگیی بنه‌مای سه‌ره‌کیی دامه‌زران و هه‌ڵسووڕێنه‌ریه‌تی – به بێ هیچ گومان و دوودڵییه‌ک تاسه‌ر و جاویدانیی نییه و رۆژه‌ک له رۆژان سه‌رانگرێ ده‌بی و پێویستی بوونی نامینێ به تایبه‌تییش ئه‌و ده‌مه‌ی که بزاڤه‌که زۆره‌ک له خواست و ئامانجه‌کانی وه‌ده‌ستدێنی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی خۆگونجاندن و ئاوێته‌بوونی به بزاڤی تازه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی لۆ نه‌ڕه‌خسێ ئه‌وه ده‌رد لێی ده‌دا و هوورده هوورده بۆگه‌ن ده‌بی و له‌جێی خۆی گیان ده‌دا.
وه‌لی هێنده‌ک بزاڤی نابابه‌تیی و ده‌ستکرد هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زوو رووه راسته‌قینه‌که‌یان ده‌رده‌که‌وی و به بنبه‌ست ده‌گه‌ن.. که‌چی له لایه‌ن ئافهریدهکهرانیان – که شانازیی به پێشینه‌ی تێکۆشانیان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ سۆزدارانه له‌سه‌ری بژین – به هاوکاریی هێنده‌ک سیاسه‌تبازی ده‌رکیی و نێوخۆی ده‌رێی خۆیان – که ئه‌وانیش بزاڤی تازه و نوێ دژ به رژهوهندییهکانیانه – به ده‌رزیی و داوده‌رمان له‌سه‌ر پێیانیان راده‌گرن و ته‌مه‌نیان درێژ ده‌که‌نه‌وه.. ئه‌وه رێک وه‌ک ئه‌و نوکتانه‌ی لێدێ که ئێستا له ده‌وروبه‌رمان هه‌ن؛ دوو نموونه‌ی دیار و به‌رجه‌سه‌ته له‌و باره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌که‌م: حیزب یان حکومه‌ت خاوه‌نی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رێکخراوه تایبه‌تمه‌ند و پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌کانه له‌سه‌ر ئاستی تێکڕای جیهان به تایبه‌تییش له وڵاته هه‌ژار و پاشدامایهکان.. که ده‌بووا له‌مێژه کۆتایی پێ بهاتبا و وه‌ک بێ ئابڕوویی سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌ده که‌ونه‌کان به تایبه‌تییش ئی سه‌ده‌ی بیست ته‌ماشا بکرابا.. که‌چی هێشتا مرۆڤه‌کان گاڵته‌جاڕییانه ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ندارییه – که به دیکۆر و رتووشکردن شێردرایتهوه – نه‌رم ده‌که‌ن و ئێستاش وه‌ک تانه‌ی سه‌ر چاوان رۆشناییه‌کان خامۆش ده‌کا.
دووه‌م: باڵاده‌ستیی هزر و ره‌فتاری شۆردراوهی پیاوسالاریی و چه‌وسێنه‌رانه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی و موتوربهکردنیان له‌سه‌ر ره‌وتی بزاڤی یه‌کسانییخوازانه‌ی نێوان ژنان و پیاوان که ژنانهک به پاڵپشتی پیاوانی رووکه‌ش ئازادیی و یه‌کسانیی خۆیان له به‌هره‌مه‌ندبوونیان له (ئازادیی پۆشین و ماکیاژ، چوونه‌ده‌ر و سه‌یران، یاساگه‌له‌کی یه‌کسانییخوازانه که له به‌رانبه‌ر دابونه‌ریت و مۆراڵ هێزی یاساییان نییه، گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات به هه‌مان فه‌رهه‌نگی پیاوسالاریی، دژه پیاویی و وهسهردابڕینی هه‌مان چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر ژنان وه‌سه‌ر هێنده‌ک پیاوی گه‌مژه، ئه‌ندێشه‌ی ناسکتربوون و سۆزدارتربوونی ژنان و هێنده‌ک شتی دیکه‌ی بێ زاخ و رووکه‌شی له‌و بابه‌تانه) ده‌بیننه‌وه.. که ده‌بووا له‌مێژه سه‌رله‌به‌ری جوداکارییه دههستکرده چه‌وسێنه‌ره‌کانی نێوان ژنان و پیاوان که پیاوسالاریی و دین و دابونه‌ریته داڕزایهکان دروستیان کردییه له بنوبۆتکه‌وه ههڵکێشرابان.. وه‌لی ئه‌فسووس.
(ڤاڵهنتاین)یش – وه‌ک گوزارشتهک له سۆز و خۆشه‌ویستیی له ئه‌نجامی هزری ئهندێشهمهندانهی بێ پێگه و بێ زه‌مینه له هه‌ناوی خه‌ون و خولیای ئازادکردنی حه‌ز و ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌کان سه‌رچاوه‌ی گرتییه – له ئێستادا وه‌ک هه‌مان ئه‌و بزووتنه‌وه نابابه‌تیی و ساختانه له رووکه‌شدا له ئه‌نجامی حه‌سره‌ت و کۆسپه‌کانی سه‌ر رێی خۆشه‌ویستیی هاتیته ئارا و هاوکاتیش به به‌رگی بزاڤه‌کی پێشڤه‌ڕۆیانه خۆی ئارایشت کردییه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان کۆک بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می سه‌رهات و چیڕۆکه جۆراوجۆرکانی په‌یدابوونی وه‌لا بنێین و له‌سه‌ر ئه‌و چیڕۆکه رێک بکه‌وین که گوایه به هۆی رووداوهک و کاردانه‌وه‌کانی (ڤاڵهنتاین) دروستبووه.. وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه: (پتر له هه‌زار و حه‌فت سه‌ت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی (کلۆدیۆسی دووه‌م)ی ئیمپراتۆری رۆمانیی له پێناو به هێزبوون و مانه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاوسه‌رگیریی دا، (ڤالهنتین)ی قه‌شه به‌رانگژی بڕیاره‌که بوویته‌وه و چووه به نهێنیی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی له نێوان ئه‌و که‌سانه ئه‌نجامداوه که ویستیتان خێزان پێکه‌وه‌بنێن، ئیمپراتۆریش له‌سه‌ر ئه‌وه قه‌شه‌ی ده‌ستگیر کردییه و له‌نێوی بردییه، ئیدی ئه‌و رۆژه کرایته رۆژی خۆشه‌ویستیی و به ناوی قه‌شه‌که‌یان کردییه.. له سه‌رده‌می جۆراوجۆریش به شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی کرایته‌وه.)، پاشانیش بێین به بێ رۆچوون و هووربوونهوهکی پێویست دانی پێدا بنێین که ئه‌رێ ره‌وا و له‌جێی خۆیدا بووه ئه‌و رۆژه کرایته رۆژی خۆشه‌ویستیی.. له ئێستاشدا ئه‌و گه‌مژه‌ییه له خۆمان دانهتهکێین و هه‌ر به رۆژی خۆشه‌ویستیی ناوی ببه‌ین و یادی بکه‌ینه‌وه.. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌و دوو نوکته‌ی سه‌رێ زۆر کۆمیدییتره.. ده‌بی فره بێ هومێد و ناباوهڕیش بین به‌وه‌ی که له راستییدا خۆشه‌ویستیی بوونی هه‌بی له نێوان ژنان و پیاوان ته‌نانه‌ت ده‌بی له‌وه‌ش به گومان بین که ده‌زانین واتای خۆشه‌ویستیی چییه و چ ده‌گه‌یه‌نی به ته‌واویی! چونکه:
١- له‌نێوچوونی قه‌شه‌یه‌ک چ په‌یوه‌ندییه‌کی به خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌یه؟! ئه‌وه له کاته‌کدا که دینه‌که‌ی ئه‌و و هه‌موو دینه‌کانی دیکه و په‌یڕه‌وکاره‌کانیان – به تایبه‌تییش که‌سانه‌کی پله‌به‌رزیی دینیی وه‌ک قه‌شه – نه‌ک هه‌ر دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆشه‌ویستیی نێوان ژنان و پیاوانن به‌ڵکه هه‌میشه رێگر بوونه له هه‌ڵسوکه‌وتکردنی حه‌ز و ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌کانی نێوان ژنان و پیاوانیش.. به درێژایی هه‌بوون و باڵادهستییشیان له مێژوودا سه‌رله‌به‌ری مرۆڤایه‌تییان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیی و له‌سه‌ر ئازادیی (به‌ریه‌ک که‌تن)ی جه‌سته‌کان له خین و فرمێسک هه‌ڵکێشایه و تا ئێستاکه‌شی له‌گه‌ڵ دابی به پێی ئاستی پله و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان چه‌نده‌ی له توانایاندا هه‌بی هه‌ر هه‌مان ره‌فتاری قێزه‌ونانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دیاره به‌رانگژبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش دژ به بڕیاری ئیمپراتۆره‌که‌ی به بێ هیچ گومانهک به پله‌ی یه‌که‌م له پێناو وه‌ده‌ستهینانی به‌رژه‌وه‌ندییه خۆپه‌رستیی و بیر کلۆلییهکانی خۆی بووه وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی دیندار و به پله‌ی دووه‌میش ئارایشتکردنی دینه‌که‌ی بووه تا دزێوییه‌کانی وه‌شێری و بتوانی له جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی دینه‌که‌ی زۆرترین خه‌ڵک له‌خشته ببا و پێگه‌ی دینه‌که‌ی به‌هێز و به‌هێزتر بکا که دووباره ده‌بیته به‌هێزکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆشی.. نه‌ک له پێناو خۆشه‌ویستیی و ئازادبوونی حه‌ز و ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌کان که هه‌بوونی ئه‌و دووانه له هه‌ر ده‌م و جێیه‌ک خۆبه‌خۆ دین ده‌پووکێننه‌وه.
٢- سزای ئه‌وپه‌ڕی دژه‌مرۆیی له‌سێداره‌دان هه‌رگیز واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که که‌سی له‌سێداره‌درا ئه‌رێنیی و مافپه‌روه‌ر بێ، به سه‌دان و به هه‌زاران نموونه له‌به‌رده‌ستن که که‌سی بهرانگژبۆوه له ده‌سه‌ڵاتدار چه‌وسێنه‌رتر بووه و ئه‌گه‌ر سهربکهتبا ئه‌وه کاری زۆر دڕندانه‌تری له ده‌سه‌ڵاتداره‌که ئه‌نجام ده‌دا، باشترین نموونه‌ش له‌وڕۆدا که زۆر به نموونه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه ده‌چی.. (نه‌وشێروان مسته‌فا)یه وه‌ک نموونه‌یه‌کی نه‌رێنیی که به‌رانگژی ده‌سه‌ڵاته‌کی نه‌رێنیی بوویته‌وه، هه‌روه‌ک ئه‌و قه‌شه‌یه که توانیبووی له به‌رانبه‌ر بڕیاره دژه‌مرۆییه‌که‌ی ئیمپراتۆر – که له تێڕوانینه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی سه‌ربازگیریی سه‌رچاوه‌ی گرتبوو – سوود له نه‌زانین و پاشدامایی خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ربگری و هانیان بدا تا هاوسه‌رگیری بکه‌ن ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودی هاوسه‌رگیریی خۆی کاره‌کی نه‌رێنییه و له‌نێوبه‌ری خۆشه‌ویستیی نێوان ژنان و پیاوان بووه له گشت سه‌رده‌مه‌کاندا، نه‌وشێروانیش کتومت لاسایی ئه‌وی کردیته‌وه*. جا ئه‌گه‌ر گریمان نه‌وشێروان له‌نێوبردرا ئه‌وه له‌نێوبردنه‌که‌ی دوور و نێزیک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به وه‌دیهینانی سیسته‌مه‌کی ئازادیییخواز و یه‌کسانییخوازه‌وه نییه.. چونکه خودی بوونی خۆی و به‌رنامه‌که‌شی له چوارچێوه‌ی (حیزبی گۆڕان!**) وه‌ک ناوه‌کی رووکه‌ش دوژمنی سه‌رسه‌ختی سیسته‌مه‌کی له‌و جۆره‌ن، هه‌ر به هه‌مان جۆریش له‌نێوچوونی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش دوور و نێزیک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به خۆشه‌ویستییه‌وه نه‌بووه.. چونکه خودی بوونی خۆی و به‌رنامه‌که‌شی له چوارچێوه‌ی (حیزبی مه‌سیحیی!***) وه‌ک ناوه‌کی رووکه‌ش دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆشه‌ویستیین.
٣- ژیانی پیشڤهڕۆیانهی ئه‌وڕۆ به پشتبه‌ستن به زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که خۆشه‌ویستیی و ههوڵسوکهوتکردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌سته زۆر له یه‌ک جودان، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی دابونه‌ریت و دینه‌کان وه‌لا بنێین ده‌کرێ ژنه‌ک و پیاوه‌ک حه‌ز و ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌کانیان به یه‌ک دابمرکێننه‌وه و خۆشه‌ویستی یه‌کدیش بن جا هاوسه‌ری یه‌کدی بن یان نا، هه‌روا ده‌کرێ ده‌کرێ ژنه‌ک و پیاوه‌ک حه‌ز و ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌کانیان به یه‌ک دابمرکێننه‌وه و خۆشه‌ویستی یه‌کدیش نه‌بن جا هاوسه‌ری یه‌کدی بن یان نا، که‌واته له هه‌ردوو باردا جودان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه مرۆڤی سه‌رده‌می ئێستا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ژیان بگۆڕن و جوانتری بکه‌ن ئیدی له کۆششی ئه‌وه دان بتوانن به بێ هاوسه‌رگیریی خۆشه‌ویستیی بکه‌ن و هه‌ڵسوکه‌وتی حه‌ز و ئاره‌زووه جهستهییهکانیشیان بکه‌ن.. هه‌روا مافی ئه‌وه‌ش به خۆ ده‌ده‌ن و پێیان چاکتر و زانستییانه‌تر و گونجاتریشه که جگه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ هاوسه‌رگیریی له فه‌رهه‌نگی خۆیان ره‌ش بکه‌نه‌وه بتوانن به بێ خۆشه‌ویستییش جه‌سته‌یان له به‌رانبه‌ر یه‌کدا ئازاد بکه‌ن، ره‌تکردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی ئێستا له‌و وڵاتانه‌ی هێنده‌ک پێشڤهڕۆترن له جێهکانی دیکه‌ی جیهان بوویته دیارده‌کی باو.. چونکه هاوسه‌رگیریی پێشتر و له سه‌رده‌می ئه‌و قه‌شه‌یه و زۆر پێشی ئه‌ویش به بێ خواستی مرۆڤه‌کان و به تۆبزیی پیاوسالاریی و دینه‌وه داسه‌پابوو، له‌به‌رئه‌وه کۆششی ئه‌و قه‌شه‌یه به شێوه‌کی گشتیی دژ به مرۆڤ و به شێوه‌کی تایبه‌تیی دژ به خۆشه‌ویستیی و ئازادیی هه‌ڵسوکه‌وتکردنی حه‌ز و ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌کان بووه هه‌موو ئامانجه‌که‌ی ئه‌وه بوو ئه‌و تۆبزییهی هاوسه‌رگیریی درێژه پێ بدا که له دینی مه‌سیحییدا زۆر کۆنه‌په‌رستانه‌یه چونکه له‌و دینه‌دا که دوو که‌س له یه‌ک ماره ده‌کرێن و ده‌بنه هاوسه‌ری یه‌کدی ئیدی تا ده‌مرن ده‌بی پێکه‌وه بن و ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین نه‌گونجان و ناکۆکییشیان بکه‌ویته نێوان هه‌ر ناتوانن ده‌ست له‌یه‌ک به‌ربده‌ن.. ئه‌وه‌ش لای مرۆڤی پێشڤه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ بوویته کۆمێدیایه‌کی فره بێزه‌وه‌ر.
دیاره به هۆی باڵاده‌ستیی فه‌رهه‌نگی دین و پیاوسالاریی.. وه‌رگرتنی ئه‌و تێڕوانینانه‌ی سه‌رێ زۆر قورسن له‌کن زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و هێنده‌ک ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری، هه‌روا ئه‌وان له روانگهکی دیکه‌وه ڤاڵهنتاین به شێوازه‌کی نه‌رێنیی ره‌ت ده‌کرێته‌وه.. واته چاک و خراپی رۆژاوایان پێ خراپه چونکه ئی رۆژاوایه.. به‌وه‌ش دووچاری ئه‌وه بوونه خراپتر له خراپ ئافه‌ریده بکه‌ن! له به‌رانبه‌ریشدا خه‌ڵکه‌کی زۆریش هه‌ن پێیان وه‌یه (ڤاڵهنتاین) له راستییدا رۆژی خۆشه‌ویستییه!؛ نه‌ک هه‌ر له رێزه‌کانی هه‌رزه‌کاران و لاوان به‌ڵکه خه‌ڵکانه‌کی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ش له رێزه‌کانی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان و نێوه‌نده رۆشنبیرییه‌کان پێی هه‌ڵده‌په‌ڕن و هۆنراوه و چیڕۆک و وتاری عه‌نتیکه عه‌نتیکه به‌و بۆنه‌یه ده‌ڕازێننه‌وه و به باڵایدا هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاهه‌نگی گه‌وره گه‌وره‌شی لۆ ساز ده‌که‌ن!
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی لای خۆمان هێشتا به چاک و خراپمانهوه پاشکۆی چاک و خراپی رۆژاواین.. هه‌ر لاسایی ئه‌وان ده‌که‌ینه‌وه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤاڵهنتاین وه‌ک ڤایرۆسه‌کی پیس هوورده هوورده جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی لای خۆشمان ئاڵووده ده‌کا وه‌ک ئه‌وه‌ی که جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی رۆژاوای داڕزاندییه و سه‌رمایه‌داران وه‌ک بازرگانییه‌کی گه‌وره ده‌یخه‌نه کار و ساڵانه له پێناو گێژووێژکردنی گه‌نجان به ده‌یان میلیار دۆلار که له خین و ئاره‌قه و ماندیبوونی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش وه‌ده‌ستدێ به فیڕۆ ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و باره نه‌رێنییه‌ی پاشکۆیه‌تییمان باری ئه‌رێنیی پاشکۆیهتییشمان هه‌یه.. نموونه‌ی ئه‌وه‌ش؛ له لای خۆشمان زوو یا دره‌نگ به جۆره‌ک له جۆره‌کان کۆتایی به هاوسه‌رگیریی دێ.. چونکه خۆمان نه‌ک چاره‌سه‌ره‌کی باشترمان له‌وان پێ نییه به‌ڵکه هیچ چارهسهرهکمان پێ نییه.. مه‌گه‌ر ئیسلام که هه‌ر له بنی بنه‌وه دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆشه‌ویستیی و سه‌رکوتکه‌ری حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌سته‌یه و هاوسه‌رگیریی کردیته زنجیره‌ک و ملی ژنان و پیاوانی پێ شه‌ته‌ک دایه که تێیدا ژنان زۆر زۆر له پیاوان ستهمکێشترن!!!
جا زۆر له جێی خۆیه‌تی و زۆریش رێی تێده‌چی رۆژه‌ک له رۆژان که مرۆڤه‌کان پتر هۆشیار ده‌بنه‌وه.. په‌نجه‌ی په‌شیمانیی خۆیان بگه‌زن له‌وه‌ی که رۆژه‌ک له رۆژان (ڤاڵانیاین)یان به رۆژی خۆشه‌ویستیی زانییه و به‌و بۆنه‌شه‌وه ئاهه‌نگیان ساز کردییه یان به لایه‌نی که‌م وه‌ک رۆژه‌کی ره‌ش له مێژووی خۆیان لێی بڕوانن! ئه‌وه‌ش ببیته هۆی ئه‌وه‌ی به سوودوه‌رگرتن له ده‌قی ئه‌فسانه‌کانی نێو داستانه خۆشه‌ویستییه‌کانی وه‌ک (شیرن و فه‌رهاد) و (رۆمیۆ و ژولیه‌ت) و (له‌یل و مه‌جنون) و (مهم و زین) و له‌و بابه‌تانه رۆژی خۆشه‌ویستیی له نێوه‌ڕاستی وه‌رزی به‌هار دیار بکه‌ن نه‌ک رۆژه‌کی ئه‌وها سارد و سه‌رمای وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پڕاوپڕه له کۆنه‌ویستیی دینی مه‌سیحی.. ئه‌ویش به مه‌رجه‌ک حکومه‌ت خه‌رجییه‌کانی بگریته ئه‌ستۆی خۆی و به‌ڕکی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تکێشانی پێ دانهدۆشرێ.
___________________________________________
* نه‌وشێروان به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه که به قسه‌ی جوان و رووکه‌ش به‌رانگژی گه‌نده‌ڵیی و کرداره دژه‌مرۆیی و چه‌وسێنه‌رییه‌کانی ده‌سه‌ڵات بوویته‌وه و به سوودوه‌رگرتن له ساده‌یی هێنده‌ک خه‌ڵکی یه‌ک شار سواری شه‌پۆڵی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ر بووه.. ئه‌گه‌ر سه‌ربکه‌وی نه‌ک له ده‌سه‌ڵات ئه‌رێنییتر نابی بگره نهرینییتریش ده‌بی.. چونکه هه‌ر له ئێستاکه‌یدا ئه‌گه‌ر گفتاره باشه‌کانی لێ دابتهکێنین ئه‌وه ره‌فتاره‌که‌ی له یه‌کێتی و پارتی باشتر نییه و ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌که‌ی که‌رتی یه‌ک حیزبی تاسه‌ر گه‌نده‌ڵ و دژه‌مرۆییه و خودی خۆشی له مێژووی دورودرێژی حیزبه‌که‌ی پێشانی که‌سه‌کی ده‌ستبه‌خوێن و تاوانباره به چه‌ندین کاره‌ساتی مه‌رگهێنه‌ر و هه‌ر خه‌ریکی پاکتاوکردنی به جه‌سته‌ی نه‌یاره‌کانی خۆی بووه، له ئێستاشیدا به هه‌مان شێوه‌ی یه‌کێتی و پارتی به شێوازی ته‌سکبینیی حیزبیی و تاکڕه‌هه‌ندییانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا و دیکتاتۆر ئاسا گشت ئازادییه‌کانی نێو حیزبه‌که‌ی قۆرخ کردییه هاوکات بانگه‌شه‌ی چاکیی بازاڕی ئازاد و زێده‌بایی و په‌یوه‌ندییه چه‌وسێنه‌رییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌کا که خه‌ڵکی کرێکاران و نه‌دارانی داڕزاندییه.. چه‌ند دژ به ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵه ده هێنده‌ش دژ به ماف و ئازادییه‌کانی ژنانه.. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش دینی ئیسلامی کردیته گۆپاڵی ده‌ستی خۆی و به یارمه‌تیدان و پشتگیرییکردنی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کان که هه‌ر یه‌که‌یان به جۆره‌ک دژهمرۆیین بارودۆخه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دینییان به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داسه‌پاندییه.
** (حیزبی گۆڕان!): (گۆڕان) حیزبه‌کی ناوچه‌ییه و له نێو حیزبه‌کی دیکه‌ی چه‌وسێنه‌ر دروست بووه، له سه‌ره‌تادا وه‌ک ئه‌وه‌ی هزر و سیاسه‌تی ئازاد و پێشڤه‌ڕۆ (حیزب و حیزبایه‌تیی) ره‌ت ده‌کاته‌وه، ئه‌وانیش له سه‌ره‌تادا به مه‌به‌ستی له خشته‌بردنی خه‌ڵک هێنده‌ک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که ئه‌وان (حیزب) نین یان به لایه‌نی که‌م باوه‌ڕیان به حیزب و حیزبایه‌تییه باو و نه‌ریتییه‌کان نییه، که‌چی له‌و داروپه‌ردووه‌ی ئه‌وان هه‌رگیز ئه‌وه دروست نه‌ده‌بوو.. له‌به‌ر هه‌ندێ هه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێکخراوبوونی حیزب و حیزبایه‌تیی خۆیان دامه‌زراند و ئه‌و بانگه‌شه‌ش به نه‌رێنیی له‌سه‌ریان شکاوه و رێزهکانیانی دووچاری به‌ره‌ڵاییه‌کی ئاژاوه‌گێڕیی کرد.
*** (حیزبی مه‌سیحیی!): مێژووی دروستبوونی حیزب به‌و جۆر و شێوه‌یه‌ی هه‌نووکه‌ی هێنده دوور نییه، پێش هه‌بوونی حیزب دین و لقه جودا جودایه‌کانی و رێچکه تایبه‌تییه‌کانی دینه‌کان و ئه‌و ده‌سته و کۆمه‌ڵه و گردبوونه‌وانه‌ی بواره جودا جودایه‌کانی ژیان که هه‌ر هه‌موویان سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بوون یان هه‌ر خۆیان خودی ده‌سه‌ڵات بوون هه‌مان رۆڵ و ئه‌رکی حیزبی ئێستیان ده‌گێڕا، له‌به‌ر هه‌ندێ ده‌کرێ به دینی مه‌سیحی و هه‌ر یه‌ک له دینه‌کان ببێژین حیزبه‌کی گه‌وره.. به تایبه‌تییش له‌و رووانه‌وه که حیزب و دین هه‌ردووکیان؛ دژه ئازادیین، دوژمنداریی ده‌خه‌نه نێوان مرۆڤه‌کان، له کنیان گرنگ نییه به سه‌دان و به هه‌زاران مرۆڤ له خۆیان و له به‌رانبه‌ریان به کوشت بده‌ن ته‌نیا له پێناو به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن، هه‌رچی ماف و ئازادییه‌کان و رزگاربوونی ژنان و بژێویی ژیان و گوزه‌رانی کرێکاران و نهدارانیشه ئه‌وه له ره‌فتاردا کێشه‌ی ئه‌وان نییه و هه‌ر به لایهوهدا ناچن.. ئه‌گه‌ر له ژێر گوشاری جه‌ماوه‌ری چین و توێژه چه‌وساوه‌کاندا نه‌بی ئه‌وه دان به ساده‌ترین مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤیش نانێن.