ژێر پرده‌که‌ی شاری ئه‌سته‌نبول و کلیپی گۆرانیبێژه‌کان، (دانا عبدول جه‌بار) ( بانێکه‌و دوو هه‌وا…!*)..پێش هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵیم له نووسینی ئه‌م بابه‌تانه‌م هیچ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی له پشته‌وه‌ی نیه ، ته‌نها مه‌به‌ستمان ده‌ست نیشان کردنی هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی زه ق و ڕه‌فتاری دووبڵ مۆڕاری به‌شێک له‌و گۆرانیبێژان وهونهرمهندانهیه که له ڕاگه‌یاندنه‌کان قسه‌ێکی بریقه‌دار ده‌که‌ن و وه‌کو تریش هیچ کاری پێ ناکه‌ن له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ، ئێمه لێره‌دا ئه‌رکی دادوه‌رێک نابینین بهڵکوتهنها ڕاستیه‌کان ده‌خه‌ینه ڕوو، ئێوه‌ش به‌و په‌ڕی ویژدان وبیری ئازاد ڕاکانی خۆتان بخه‌نه ڕوو به‌ڵام له سه‌ر بنچینه‌یه‌کی ڕاست و درووست دوور له هه‌ڵچون تکایه.
با بێینه سه‌ر ئه‌صلی بابه‌ته‌که‌مان
سڵاو له کاک دانای به‌ڕێز
زۆر ده‌مێک بوو دانا له هه‌موو گۆڤار‌و ڕاگه‌یاندنه‌کان به که‌ناڵه‌کانی تێڤێشهوه هێرشی زۆر توندی ده‌کرده سه‌ر ئه‌وه گۆرانیبێژانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن کاری هونه‌ریان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌ده‌ن به تایبه‌تیش تورکیا بگره دانا به خائێن و خۆفرۆش که‌سانی بێ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وتاڵانکاری ناوزه‌ندی ده‌کردن به بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان ڕێز بۆ ئه‌و که‌سانه دابنێت که خاوه‌ن ڕابووردێکی وبهرزن له نێو کۆمه‌ڵگادا کاک دانا حسابی بۆ هیچ له‌م شتانه نه‌ده‌کرد ، گه‌رچی به‌ڕێزیان ته‌منێکی زۆر ه کاری هونه‌ری ده‌کات ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه هیچ داهێنانێک له گه‌ڵ ئه‌م ته‌مه‌نه‌یدا بهێنێت له گه‌ڵ به‌رهه‌می ئه‌مجاره‌شیدا2010 ، دیاره ئێمه نکۆڵی ناکه‌ێن له کاره جوانه‌کانی وه‌لێ به داخه‌وه دووباره‌ن خه‌ڵکی تر پێش ئه‌م به‌م کارانه هه‌ڵساون .
باشه من له دانا ده‌پرسم عه‌جه‌ب تۆ ئه‌م جاره ڕێگات وون کرد‌و به‌روه تورکیا که‌وتیته ڕێ ، ئێ بۆ برا بۆ نه ئه‌م هه‌موو هێلکه‌و ڕۆنه بۆ خۆت نه ئه‌وه‌نه زه‌بره… . بۆ خه‌ڵکی !!!! نازانم ئێستا کێ کورده عه‌یار 28 که‌یه کێش فافۆنه کێ میتی تورکه کێ نیشتمان په‌روه‌ره کێ هونه‌ری کوردی به تاڵان برد کێ کڕیه‌وه کێ ڕڕهسهنهیاتی ده‌پارێزێ کێ له ناوی ده‌با!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟ ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن تۆ ده‌بێت وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه مێژووش ره‌حم به که‌سمان ناکات ده پێم بڵێ بۆ دوێنێ وات ئه‌نوسی وات ئه‌ووت ، نازانیت پاش هه‌موو خۆرئاوابونێک خۆر هه‌ڵاتیش له دایک دێت، به‌ڵام له هه‌مووی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌بوو کاتێک له به‌رنامه‌ی کاک ئه‌ژده‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌کات بۆ چویته تورکیا بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ت وه‌کو ئه‌وه‌ی نه بای دیبێت نه باران وه‌لامه‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌بوو که به‌ڵی له کوردستان ته‌کنیکمان پێشکه‌وتوو نیه ، ئه‌وه له کاتێکدا به پێچه‌وانه کاری پێشتری که له کوردستان ئه‌نجامی دابوو زۆر باشتر بوو له‌و گۆرانیه‌ی که گوێمان لێگرت له به‌رنامه‌که هه‌رچه‌نده ئێمه نامه‌نه‌ویت بڕیاری خۆمان بده‌ێن له ئێستاوه، به‌ڵام کاک دانا له‌م گۆرانیه زۆر به داخه‌وه وه‌کا ئه‌وه‌ی قسه بکات نه‌وه‌ک گۆرانی بڵێت ،هه‌ڵبژاردنی گۆرانیه‌که له ڕووی ڕتم و ستایل زۆر شتێکی جوان بوو به‌ڵام کاک دانا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له ئه‌دای گۆرنیهکه.
هه‌رچه‌نده دڵنیاین که توانای کاک دانا له‌وه زیاتره به‌ڵام پهلهێکی زۆری پێوه دیاره گۆرانیه‌که.
با واز له‌وه‌ش بێنین بێینه سه‌ر ڤیدیۆ کلیپهکانمان به گشتی
من نازانم گۆرانیبێژی ئێمه بۆ هێنده عشقی دوباره‌کردنه‌وه‌و لاسایی کردنه‌وه‌یه له ژیانیدا، تۆ سه‌یرکه بۆته قانوون لای هه‌نێکمان گه‌ر چوینه تورکیا ڤیدیۆ کلیپ بکه‌ین ده‌بێت (بن پرده‌که‌ی ئهستنبوڵی تێدا بێت)
ده‌نا وه‌ک ئه‌وه وایه که‌سه‌که ناچوبێته تورکیا بۆ کاری کیلپ، کاک دانا له وهشدا ئه‌مجاره‌یان ره‌قم قیاسی شکاند ئه‌وه دووه‌م جاره ده‌چێته‌وه ژیر ئه‌م پرده بۆ ئه‌وی پێمان بڵیت من له تورکیا کاره‌کانم ده‌که‌م مه‌سه‌لێکی کوردیم بیر که‌وه‌ته‌وه ده‌ڵیت(یان ناچێت بۆ دزی ئه‌گه‌ر بشچێت خاوه‌ن مالیش ده‌کوژێت،،، تان ده‌ڵێن نه ئه‌چوو بۆ شایی گه‌ر چووش به 100 کاس ده‌رنه‌ئه‌هات)
به‌ڵام باوه‌ڕ بکه‌ن نه به‌که‌م نه به زۆر هه‌وڵم نه‌داوه خوانه‌خواسته بوختان به ده‌می که‌سێک بکه‌م،، وه‌کو گوتم ده‌بێت که‌سێک هه‌بێت به دواداچون له سه‌ر دیمانه وچاوپێکهوتنهکانی هونه‌رمه‌ندان وگۆرانیبێژانمان بکات با وا تێنه‌گه‌ن که مه‌حوی نووستوه شوکر له مه‌و دوا هوشیاره مه‌حوی، بهڵینیشتان پێده‌ده‌ین به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر ئه‌م جۆره نوسینانه تاکو له تواناماندا هه‌بێت ڕاسته‌کانیش بخینه ڕوو بۆ ئێوه،، به‌ڵام تکایه تکایه به ویژدان بن له وه‌ڵام دانه‌وه‌تان، با فێری یه‌کتر قبئلکردن بین.
ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت ئێمه باس له‌و که‌سانه ده‌که‌ین که خاوه‌ن ئه‌زمونێکی زۆرن له بواری هونه‌ریدا به گشتی.
چاودێرێکی هونه‌ری
ناچێت بۆ دزی ئه‌گه‌ر بشچێت خاوه‌ن مالیش ده‌کوژێت،،، تان ده‌ڵێن نه ئه‌چوو بۆ شایی گه‌ر چووش به 100 کاس ده‌رنه‌ئه‌هات)
ڵیت(یان
بله