پۆڵا قاسم نوری : زنجیرە درامای تورکی Hayat Devam Ediyor ژیان بەردەوامە لە دەرھینانی مەحسون قرمزی گول کە ماوەیکی زۆر لە کەنالی atv پەخش کرا و کۆتایی بە پەخش کردنی ھات لە ئیستا ئەم درامایە کاری دۆبلاژی کوردی بۆ کراوە وە لە کەناڵی ھەولێری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان پەخش دەکریت.
سیناریۆی زنجیرەکە مەحسون قرمزی گول خۆی نووسیویەتی، چیرۆکی ئەو کچانە دەگێڕێتەوە کە لە تەمەنی منداڵیدا بەشوو دەدرێن و دەدرێنە پیاوانی سەروو تەمەن ٧٠ ساڵ. ھەروەھا باسی ئەو دایک و باوکانەش دەکات کە بەزۆر بە پارە کچەکانیان بەشوو دەدەن و دەیانفرۆشن لە تورکیا. زنجیرەکە زیاتر باسی کچانی کوردی باکووری کوردستان دەکات.
ئەو زنجیرەیە کە لەلایەن موراد تۆکات، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلم (بویوت فیلم) بەرھەمدەھێنرێت، بەشێکی لە گەڕەکی (یەدی کولە)ی ناوچەی فاتیحی شاری ئیستەنبۆل وێنەی گیراوە.
ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەو زنجیرەیە بریتین لە فرات کوشکان، عارف ئەرکین، مەلتەم میرئۆغلو، رەعنا جەبار، شەنە گولەر، رۆزێت ھوبێش، سەرکان شەنالپ، عەلی بارکین و ئونور تونە، سەرا تۆکدەمیر، نەسلیخان ئاتاگول و چاغلا شیمشەک.
مەحسون قرمزی گول، کە وەک گۆرانیبێژ نێوبانگی دەرکردووە لە تورکیا، لە چەند ساڵی رابردوودا وەک ئەکتەر و دەرھێنەریش بەنێوبانگ بوو، کە دوایین فیلمی لەسەر جەماعەتی فەتحوللا گولەن بوو، بەنیازە فیلمێکیش لەسەر کۆمەڵکوژی ھەڵەبجە دروست بکات.