زانا گه‌ڵاڵی: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، کۆمەڵەی کولتووری کوردی دانیمارکی له شاری ” ئۆدینسه” پێشانگایه‌کیان ده‌رباره‌ی ژیانی کورده‌واری له خانه‌ی کلتوری شاری ئۆدینسه کرده‌وه .
له‌و پیشانگایه وێرای نمایش‌کردنی جلوبه‌رگ و وێنه‌ی کورده‌واری چه‌ندین که‌لوپه‌لی کورده‌واریش نمایشکرا که له ژیانی دێهاتی و ناوچه‌کانی تری کوردستان له رابردوو ئێستادا به‌کار ده‌هات، هاوکات چه‌ندین گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێی کوردی نمایشکران
ئێواره‌ی ههمانرۆژیش له باخچه‌ی ” پادشا ” ئاگری نه‌ورۆز به به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کوردستانیان و میوانانی دانیمارکی کرایه‌وه، *** بۆ ئاگەداری بەرێزتان كۆمەلەی كولتۆری كوردی دانیماركی، ماندیبونەكی زۆر زۆر برد تا كو توانای ئیجازە لە شارەوانی ئۆدەنسە، پۆلیس و ئاگركوژگەھ ( حریق ) وەریبگرێت بۆ ھلكرنی مەشخەلەكان لە باخچی پادشادا لە سەنتەری شاری ئۆدەنسە كە ئەم جاری یەكەم بو بەم شێوەیە و بە فەرمی مەشخەلەكانی نەورۆز پێیبكەون، ئەوش رێگا پێمان داوە لە لایەنانی پەیوەندیدار لە بەر كۆمەلەی خۆمان كۆمەلەیەكی فەرمییە لە دانیمارك
ئه‌و پێشانگایه‌و ئاهه‌نگانه بیرۆکه‌ی ” سروه مه‌حه‌مه‌د شه‌ریف و سالم عهبدلخالقی ” هاوسه‌ری بوون، که به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌مه‌به‌ستی ناساندنی کلتوری کوردی به‌گه‌لانی تر سازدرابوو .
له‌م باره‌یه‌وه ” سروه مه‌حه‌مه‌د شه‌ریف ” رایگه‌یاند، ماوه‌کی زۆره من و هاوسه‌ره‌که‌م به‌نیازی کردنه‌وه‌ی ئه‌و پیشانگایه بووین بۆناساندنی کلتوری نه‌ته‌وه‌که‌مان به کۆمه‌ڵگه‌ی دانمارکی ، به سوپاسه‌وه دوای ئه‌وه‌ی لای کوردانی دانیمارک باسمکرد، به‌تایبه‌ت خاتوو گوڵشه‌ن که کوردی رۆژئاوای کوردستانه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ژنانی هه‌یه، ئاماده‌یی هاوکاری ده‌ربری و پاشانیش کوردانی دانیشتووی دانیمارک له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌چه‌ندین وێنه‌و جلوبه‌رگی کوردی به‌شداریان له‌و پێشانگایه کرد))
خاتو گولشەن ئەلێ “من ھیچ كۆمەلەی ژنان نییە و من ئەندامی سەركێشی كۆمەلەی كولتۆری كوردی دانیماركی مە و ئەو ژنانەی لە گەلم باشداربون سەت لە سەت ئەندامانی كۆمەلەبون”، ئەم لە لایەكەوە لە لایەك ترەوە ، خاتۆ سەروا ئەلێت “کوردانی دانیشتووی دانیمارک له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌چه‌ندین وێنه‌و جلوبه‌رگی کوردی به‌شداریان له‌و پێشانگایه کرد ئەمەش ھیچ راستییێك بۆ نییە لە بەر ئەوە كە كۆمەلەی كولتۆری خۆمان ئاگاداری ھەموو كوردەكانی كرد بە تایبەت ئەندامانی كۆمەلە كە بەشداربوونەكی بەھێز بكانەوە بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆژە. به‌تایبه‌ت خاتوو گوڵشه‌ن که کوردی رۆژئاوای کوردستانه و لە لای كۆمەلی كولتۆری كوردی دانیماركییەوە بەشداریێكی بەھێزی كرد لە گەل چەندان ئەندامی ھەمان كۆمەلەیەوە.
سه‌باره‌ت به پێشانگاکه سروه زیاتر دواو وتی، پێشانگاکه‌مان بریتی بوون له‌چه‌ندین به‌ش، له‌وانه جلوبه‌رگی کوردی، خواردنی کورده‌واری هه‌روه‌ها کورته‌یه‌ک نوسین به زمانی دانیمارکی له‌باره‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، به‌شێکی دیکه‌ش تایبه‌ت بوو به کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه که به زمانی دانیمارکی باسمان له‌رووداوه‌که کردبوو ، هاوکات په‌یکه‌رێکی سیرامیکی عومه‌ری خاوه‌ر که‌له‌لایه‌ن منه‌وه دروستکرابوو له
پێشانگه‌که‌مان دانابوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین وێنه‌ی تری رۆژی کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه ، به‌شێکی دیکه‌ش ته‌رخانکرابوو بۆ که‌لوپه‌لی کورده‌وار له‌وانه ده‌ستار و چه‌ند که‌لوپه‌لی تر که‌هه‌ریه‌که‌و نوسینێکمان بۆدانابوو بۆئه‌وه‌ی ئاسانکاری بێت بۆدانیمارکییهکان بزانن بۆچی به‌کار دێت.
سروه وتیشی ئه‌و پێشانگایه رۆژی 20 ئادارکرایهوه تا 23ی 4 ده‌خایه‌نێت بریاریشه هه‌موو رۆژانی شه‌ممه تا کۆتایی پێشانگاکه ته‌رخانبکه‌ین بۆ باسکردن و رونکردنه‌وه له‌سه‌ر کلتوری کوردی بۆ میوانانی ئاماده‌بوو ، ئه‌مرۆش 27ی 3 کوردانی کوێت سه‌ردانی پیشانگاکهیانکرد و خۆشحا؛بوون به کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پیشانگایانه هه‌روه‌ها رۆژی6ی4 فیلمی بێکه‌س نمایش ده‌کرێت