شاعیری کوردی ناودار له‌ناو ئه‌ده‌بیات و مه‌یدانی که‌ڵه‌پیاوانی کورد پیره‌مێرد، ناوی (تۆفیق به‌گ)ی کوڕی (مه‌حمود ئاغا)ی کوڕی (هه‌مزه ئاغا مه‌سره‌فه)، به ناوی (پیره‌مێرد) ناسراوه؛ ئه‌و نازناوه‌شی له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ وڵات له خۆی نا و به ئه‌ده‌بیاته‌وه خه‌ریک بووه و ئه‌و نازناوه‌یش ده‌گرێته خۆی. (هه‌مزه ئاغا)ی باپیری وه‌زیری (أحمد پاشا)ی دوامیرهکانی بنه‌ماڵه‌ی بابان بووه.
پیره‌مێرد له ساڵی ١٨٦٧ی زایینی له شاری (سلێمانی) هاتووه‌ته دونیا له بنه‌ماڵه‌یه‌کی خانه‌دان. بواره‌کانی خوێندنی له‌باره‌ی زمان و ئایین له قوتابخانه کۆنه‌کانی وڵاته‌که‌ی و له شاری (بانه)ی سه‌ر به (ئێران) خوێندووه. زمانی کوردی و تورکی و فارسی به‌باشی فێر بووه. له ساڵی ١٨٨٢ی زایینی ده‌یکه‌نه نووسه‌ر له دائیره‌ی ڕه‌گه‌زناسی شاری (سلێمانی)، پاشان ده‌بێته سه‌رنووسه‌ر له دادگای شارباژێرله ساڵی ١٨٨٦ ی زاینی دا، دوایی یاریده‌ده‌ری داواکاری گشتی له (که‌ربلا) له ساڵی ١٨٩٥ی زاینی دا، له فه‌رمان ده‌ست به‌ردار ده‌بێ، له‌گه‌ڵ (شێخ سه‌عید حه‌فید) له ساڵی ١٨٩٨ی زاینی ده‌چێته تورکیا، بۆ ساڵی ئاینده ده‌چنه حه‌ج، پاشان ده‌یکه‌نه ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی باڵای مه‌عاریف له (ئاستان)ه له ساڵی ١٨٩٩ی زاینی دا، نازناوی به‌گی پێ ده‌به‌خشرێ، له هه‌مان کاتیش‌دا له (حقوق) ده‌خوێنێ بڕوانامه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گرێت، له کاتی ده‌ستوری عوسمانییه‌کان له سالێ ١٩٠٨ ی زاینی ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌نجومه‌ی باڵا نایهێڵن، ده‌که‌وێته کاری پارێزه‌ری و ڕۆژنامه‌گه‌ری، به‌شداری له کۆمه‌ڵه نیشتیمانییه‌کانی کورد ده‌کات که ئه‌وسا له پایته‌ختی (عوسمانی)یه‌کان دامه‌زرا بوون. به هه‌ر سێ زمانه‌که‌ی که باشی لێده‌زانێ ده‌ینوسێ و شیعری داده‌نێت، له ڕۆژنامه‌ی ((رسملی کتاب))ی ده‌رچووی ساڵی ١٩٠٨ی زاینی ده‌رده‌کرێت، ده‌بێته قایمقامی (چۆله میرگ) له ساڵی ١٩٠٩ی زاینی. له پاشان ده‌یکه‌نه موته‌سه‌ریفی لیوای (ئه‌ماسیه) له ساڵی ١٩١٨ی زاینی، پیره‌مێرد دوایی جه‌نگه مه‌زنه‌که ده‌گه‌ڕێتوه بۆ شاری (سلێمانی) له ساڵی ١٩٢٠ی زاینی، ده‌چێته ژێر سایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی کورد که (شێخ مه‌حمودی حه‌فید) ڕابه‌ڕایه‌تی ده‌کردو و ئاڵاکه‌ی به‌رزکردبوه‌وه، پاشان له (کانونی یه‌که‌م) ساڵی ١٩٢٦ی زاینی کوته سه‌رپه‌رشتی کردنی ڕۆژنامه‌ی ((ژیان)) که شاره‌وانی (سلێمانی) ده‌ری ده‌کرد ئه‌و کاته، پاشان به چه‌ند ساڵێک پاش ئه‌وه بووه‌ته سه‌رنووسه‌ری هه‌مان ڕۆژنامه له ساڵی ١٩٣٢ ی زاینی، پاشان بووه‌ته خاوه‌نی له ساڵیی ١٩٣٤ی زاینی، گه‌لێ جار ڕۆژنامه‌که‌ی داخراوه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ماندو نه‌ناسانه‌ی ژماره‌کانی ده‌رده‌کات، تا له ١٩ حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٥٠ی زاینی بۆ دوا جار ماڵئاوای ده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر باری ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار،
پیره‌مێردی پایه‌دار په‌ندی پێشینانی ئێجگار زۆر بووه وه په‌نده‌کانی له ناو هۆنراوه‌کانی دا هۆنیویه‌ته‌وه، که ژماره‌ی په‌نده‌کانی ده‌گاته (٤٨٠٠) په‌ند و چه‌ندین په‌رتوکی داناوه له‌وانه: (چیرۆکی مهم و زین)، (دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان) له ساڵی ١٩٣٥ی زاینی ده‌رکرد بوو، (په‌ندی پێشینان) که له ساڵی ١٩٣٦ی زانیی ده‌ریکردبوو، (محمود ئاغای شێوه‌که‌ل) له ساڵی ١٩٤٢ی زاینی، و بڵاوکردنه‌وه‌ی دیوانی (عبدالرحیم مه‌وله‌وی) له دوو به‌ش دا له ساڵی ١٩٣٥ی زاینی، و (گه‌شتی هۆنه‌رمه‌ندێک له جیهاندا)، (که‌مانجه ژه‌نی) وهڕگێراوهته سه‌ر کوردی له ساڵی ١٩٤٢ی زاینی، له شیعره وه‌رگێردراوه‌کانی:
پایزی دڵته‌نگ.
پایز دڵته‌نگه پایز دڵته‌نگه ـ هه‌وری توێ ی زویرو دڵته‌نگه
ڕه‌شه با لێمان بهژارو ژه‌نگه ـ گه‌ڵا ڕێزانه گوڵ ئاڵتون ڕه‌نگه
به‌فره باریوه.
به‌یانی بوو له خه‌و هه‌ستام که ڕوانیم به‌فره باریوه
سوله‌یمانی ئه‌ڵێی به‌لقیسه تارای زێوی پۆشیووه
ده‌مێ بوو چاوه‌ریی به‌فرێکی وا بووم موژده‌بێ باری
سه‌رم به‌فره که‌چی هێشتا شه‌ڕه تۆپهلمه بۆ یاری
پەندەکانی پیرەمێرد
پیرەمێرد خاوەنی کۆمەڵێک پەندە کە لە پەندی پێشینانی کوردییەوە ھەڵقوڵاون و لە ناو ھۆنراوەکانیدا ھۆنیونییەتەوە، کەژمارەیان دەگاتە ٤٨٠٠ پەند، زۆربەی پەندەکانی ڕۆژانە دەینووسی و لە ڕۆژنامەی ژین‌دا بڵاوی دەکردنەوە، پاش مردنی خۆی، کاکەی فەلاح کۆی کردوونەتەوە و ڕێکیخستوون و لە دووتوێی کتێبێک‌دا چاپکراون.
نموونەی پارچەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد:
* وتیان بە ڕێوی شاھیدت کێیە؟|وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە
* حەزدەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە|بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە
* بەسمان بەسەردا لێدە گیزو فیز|پێوەدان خۆشە نەوەک ویزەویز
* لە شار‌و لادێ ئەم نەقڵە باوە|گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە
* شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە|بەردی زل بەڵگەی نەھاویشتنە
* ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد|چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد
* وتیان پشیلـە، گووت بە دەرمانە|دایپۆشی بە خۆڵ ئەو بێویژدانە
* شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە|گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە
* قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە|ڕۆینەکەی خۆیشی لەبیر بردەوە
* مەشھورە بزن بۆ تاقە شەوێ|جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ
* ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە|لە قوڕ ئەوەندە تۆز ھەستێ چاکە
شعرێ پیره‌مێرد
……………………………………………..
مه‌دحی رو به روو پیاو ئه‌دا به‌شوو
زۆر دۆستی سه‌رنان به‌دوژمن ده‌رچوو
………………………………………………
كهتوینه ده‌ورێ هه‌رچی بۆی بلوێ
ده‌ستی چه‌وری خۆی بهخهڵكا ئهسرێ
………………………………………………
له‌مه‌یدانا كه‌س ده‌نگی ده‌رنایه
كه دوژ من شكا زۆر كه‌س ئازایه
……………………………………………..
ئه و كه‌سه‌ی كهوهفای بۆدایكی نه‌بێ
ئیتر تۆده‌بێ هیوای چیت پێی بێ
……………………………………………..
دڵدارت نه‌بێ به‌هه‌شت زیندانه
هه‌رچی دڵ ویستی ههرئهوهجوانه
سوود له ویکیپیدیا وه‌رگیراوه