هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سه‌یوان سه‌عیدیان بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌چێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی دانیشتووی شاری هه‌ولێره و له یه‌کێک له هۆتێله به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌م شاره‌ش کاره هونه‌ریه‌کانی به‌رده‌وام له نمایشکردنه. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له دانیشتنێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ستافی چرا له هه‌ولێر سه‌یوانی سه‌عیدیان ترس و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و ژیانی خۆی به مه‌ترسیدار وه‌سف کرد.
هۆی بێزاری و دڵه‌ڕاوکێی و ترسیشیانی گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌ستدرێژیکردنی عه‌قیدێکی ئاسایش له هه‌ولێر بۆ سه‌ر هونه‌رمه‌ند. له درێژه‌ی قسه‌کانی و ئه‌م ڕووداوه سه‌عیدیان ووتی ” به هۆی نا تێگه‌یشتنێک له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێکی ئه‌م هۆتێله‌ی لێی نیشته‌جێم ناوبراو ته‌له‌فۆن بۆ براکه‌ی ده‌کات که عه‌قیده له ئاسایش، ئه‌میش بێ یه‌ک و دوو خۆی و پێنچ له حیمایه‌کانی هه‌ڵده‌کوتنه سه‌رم و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئازاری جه‌سته‌ییم ده‌ده‌ن که چه‌ند ڕۆژێکه ئاسه‌واری به سه‌ر پشتمه‌وه هه‌ر ماوه و سه‌عاتێکیش خۆم و خێزانه‌که‌م له ژوورێکی هۆتێله‌که ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئێستا گیانی ئێمه له لایه‌نی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له مه‌ترسی دایه، هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕووداوه به کارێکی شه‌خسی ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سکاڵای خۆم له‌لایه‌ن پۆلیس تۆمار کردووه و ڕێگای یاسایی ده‌گرینه به‌ر، هه‌ر شتێکیشمان به‌سه‌ر بێت ئه‌وا ده‌یخه‌مه ئه‌ستۆی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه. له پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا عه‌قیدی ناوبراو به جل و به‌رگی حکومی بوو کاتی ده‌ستدرێژی کردنه‌که!؟ سه‌عیدیان له وه‌ڵامدا ووتی ” نه‌خێر به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی بوون به‌ڵام که‌له‌پچه و داری کاره‌باییان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا بوو که پێی ئازار درام”.