سەدیق سەعید رواندزی : یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی بە گوتاری شیعری ئەوەنەوەیەوە دەبینرێت, کە بەنەوەی نوێی دوای راپەرین دەناسرێن, ئەو سیما نائومێدیءرەشبینیءدوودڵیەیە, کە لەناوەرۆکی شیعرەکاندا رەنگیداوەتەوە. بەرادەیەک کەم شیعری شاعیرانی ئەو نەوەیە ھەیە, ھەڵَگری ئەو گوتارە نەبێت کە ئەویش
نامۆبوون و رەشبینیە لە ژیاندا.ئەگەرچی نائومێدیءرەشبینی ئەو ھەستە دەروونیەن,کە دەشێ لای مرۆڤەکان بە بێ جیاوازیءلە دەرەنجامی واقیعێکی دیاریکراوەوە,بە شێوەیەک لە شێوەکان سەر ھەڵبدەن.وەلێ دروست بوونی ئەو ھەستە لای مرۆڤ, دواجار دەرەنجامءرەنگدانەوەی پاڵنەرێکی سایکۆلۆژی یا کۆمەڵایەتیء روحیە.رەشبینی مرۆڤەکان لە ھەندێ کاتدا, بەرمەبنای رووداوێکی کۆمەڵایەتی یاخودخودیەکە دەشێ دوای ئەو کارەساتانە, مرۆڤ بەرەو نائومێدیء رەشبینی بچێت لە ژیاندا.لەھەندێک ھەڵومەرجدا تارادەیەک شیعری کوردی ھەڵگری گوتارێکی رەشبینانەو نائومێدانەیە بۆ ژیان. واتا رووداو کارەساتەکان دواجار ئەو روانگە لای شاعیر دروست دەکەن, کە بە رەشبینیەوە بروانێتە ژیان.بەو پێیەی دەقی شیعری زادەی بیرء روانینەکانی شاعیرەو دواجاریش رەنگدانەوەیان دەبێت لە شیعردا. وەلێ ئەو گوتارە رەشبینیەی بە شیعری ئەو نەوەیە دەبینرێت,لەرووی دنیابینیەوە جیاوازە,لەھەمان ئەو ھەستە نائومێدیء رەشبینیەی کە دەشێ لە قۆناغەکانی دیکەی شیعری کوردی بوونی ھەبێت.بەومانایەی ئەگەر نائومێدیەکانی ئێمە لە دوێنێدا,دەرەنجامی واقیعێکی سیاسی دیاریکراو بێت, کەبە ھۆی ستەمء چەوسانەوەی سیاسیء نەتەوەییء نەبوونی ئازادیء سەربەستی,روانگەیەکی نائومێدانەمان ھەبێت,لە ژیاندا, ئەوا لە ئێستادا بە پێچەوانەوە,رەشبینیء نائومێدی مرۆڤەکان, دەرەنجامی فاکتێکی دیکەی روحیء سایکۆلۆژیە. بە دەربرینێکی تر, ھەموو رە شبینیء نائومێدیەکانی ئێمە,بەرمەبنای دۆخێکی سایکۆلۆژیء روحی ئێمەن,تەنانەت بە بێ ئەوەی لە زۆر کاتدا ھەست بە فاکتەرەکانیشی بکەین. بۆ نموونە: زۆر جار ئێمە لە ژیاندا ھەموو پێداویستیەکی فسیۆلۆژیء کۆمەڵایە تیمان ھەیە,کە چی ھەمیشە ھەست بە نائاسوودەییءنا بە ختەوەری دەکەین.کەواتە ئەوەی ئێمە نیمانە, ئەو ئاسوودەیە روحیەیە کە ھەمیشە بە دوایدا عەوداڵینءپێی ناگەین.بێگومان یە کێک لەو پرسانەی بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتیش ھەمیشە بۆ مرۆڤ جێگەی رامانء پرسیاربوە,کێشەی بوونە بە مانا فە لسەفیء عەدەمیەکەی. واتە بیرکردنەوە لە بوون .لەدەرەنجامی ئەو بیرکردنەوەشەوە,کاتێ مرۆڤ بە ھیچ ڕایەلێک ناگات, ئیدی دەشێ جۆرێ لە نامۆییء رەشبینی لادروست بێت.چونکە دواجارناگاتە وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە ئەو مەبە ستیەتی. وەک ئەوەی مە حوی لە شیعرێکدا دەلێ:- (بە ئاوی تێگەیشتین ئێمە دنیا ھەر سەرابێ بوو).بەومانایەی دنیا جگە لە سەرابێک ھیچی تر نییە. لە کاتێکدا, مرۆڤ لە خەیاڵءبیرکردنەوەی خۆیدا, دنیا بەو شوێنء سەر زەمینە فریادرەسە دەزانێت, کە دەشێ مرۆڤ ھەموو خۆزگەو خەونەکانی لێ بێنێتە دی.وەلێ کاتێ تێدەگات,دنیا جگە لە سەفەرێکی راگوزەرءخێرا ھیچی تر نییە, ئیدی رووبەرووی رەشبینیء نائومێدی دەبێتەوە.بەومانایەی بۆچی دەژیتء بۆچی دەمرێت؟بوونی ئێمە لە ژیاندا چ نھێنیەکی تیایە؟دەقی (ھەڵکردنی خامۆشی)* ئەو شیعرەیە, کە لە ناوەرۆکدا بە دوای وەڵامی پرسیاری بووندا دەگەرێت. دەقێکە ژیان وەک سەفەرێک دەبینێتء مرۆڤەکانیش وەک بوونەوەرێکی نائومێدو رەشبین.شاعیر لەو دەقەیدا وەک مرۆڤێک عەوداڵی بستێک زەمینە,کە تیایدا ئاسوودەییء بە ختەوەی خۆی وەک مرۆڤێک لێیەوە ببینێتەوە. وەلێ کاتێ دەزانێ,ژیان ھەرتەنیا ئەو سەفەرە دیاریکراوەیە,وەک ئەوەی کە ھەیە,ئیدی تووشی نامۆبوون دەبێتەوە, تاردەی دوودڵیء ھەڵنەکردن لە ھیچ سەر زەمینێک,ھەوەک خۆشی لە شیعرەکەیدا دەڵێت:_
ھەمیشە بەرێوەم و
ماڵێک نییە بیگەمێ..
لەو دەربرینە شیعریەدا, شاعیر خۆی وەک ئەو موسافیرە وێنا دەکات, کە ھەمیشە لە سەفەردایەوبە ھیچ وێستگەیەک ناگات,ھەروەک شاعیر خۆشی ئاماژە بەوە دەکات, کە ناگاتە ھیچ مالێک. کەواتە کرداری گەرانءھەمیشە سەفەر لەروانگەی شاعیردا, کردارێکی بێ مانایە بەو دەربرینەی ئەو ھەر لە سەرەتاوە, بەرێوەیەوکەچی نەگە یشتۆتە ھیچ مەنزلێک, ئەمەش ھاوشێوەی ئەو دنیابینیەی مەحوی شاعیرە, کە مرۆڤەکان بە ئاو لە دنیا گەیشتبوون, کەچی دەرکەوت کە سەراب بوو. بۆیە لە روانگەی شاعیریش بوونی ئەو وەک مرۆڤێک, لەو سەر زەمینەدا, دواجار نایگەیە نێت, بەو خەونەی لە خەیاڵی ئەو دایە. تێروانینی شاعیر بۆ دنیا, وەک سەر زەمینێک بۆ مرۆڤەکان,تێروانینێکی نەھلیستیانەیە. واتە شاعیر دنیا بەو شوێنە دەبینێت, کە مرۆڤەکان ناگە یێنێتە ھیچ کە نارێکی دڵنەواییء ئارامی. بە پێچەوانەوە بە ڵکو چەند لە سەفەری ئەو ژیانە دابین,دواجار بە ھیچ ماڵێک ناگەین,کە بشێ لێیەوە,ھەست بە ئارمیەکی رءحی ءسایکۆلۆژی بکەین.واتە ماڵ وێستگەیەکە بۆ حەسانەوە.کاتێکیش لە نێوان بوونء نەبووندا,ژیانءمردندا ھیچ جیاوازیەک نەبێت, وەک (سوقرات) وتەنی,کەواتە سەفەری ژیان دەشێ بلێین: سە فەرێکی بێ مانایە.ھەر ئەم بیرکردنەوەشە دواجار ئەو تێروانینە لای مرۆڤەکان دروستدەکات,کە بە بێھودەییەوە بڕوانە بوونی خۆیان لە ژیاندا.تەنانەت لە زۆرکاتدا ئەم شێوە تێروانینە تا سنوورێک دەروات,کە مرۆڤ لە بوونءناسنامەی خۆشی بکەوێتە گومان.ھەروەک شاعیر خۆشی لە شیعرەکەیدا دەڵێت:
سێبەرێک گرفتاری کردووم..
بەخۆم دەچێت…
بڵێی من بم؟؟
بڵێی کێبێ.؟!
روانینەکانی شاعیر لە ئاستی بووندا,دەگاتە رادەیەک لە دوودڵیء بێھودەیی,کەتەنانەت لە بوونی خۆشی وەک مرۆڤێک بکەوێتە گومان.کەواتە دەکرێ بڵێن, سایکۆلۆژیەتی شاعیر لێرەدا سایکۆلۆژیەتی کە سێکە,کەلەدەرەنجامی ھەڵکردن لەگەڵ ئەو واقیعەی تیایدا دەژیت,تووشی جۆرێ لە نامۆبوونءپەرتەوازەیی ژیان بوە.ئەو کاتەی مرۆڤ لە بوونی خۆی دەکەوێتە گومان,مانای وایە سەنتەری بیرکردنەوە کە ھزری مرۆڤ خۆیەتی,لە پەرتەوازەیی دایە.بەومانایەی شاعیر ھێندە لە بارێکی دەروونی ئاڵۆزءپەشۆکاودایە,کەتەنانەت لە بوونی خۆشی دەکەوێتە گومانەوە.ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە کە خودی شاعیر,بە بوونء دەوروبەر دەبە ستێتەوە. بەو مانایەی بەرکەوتنێک لە گەڵ ئەو واقیعە دێتە ئاراوە,کە شاعیر وەک مرۆڤێک تیایدا دەژیت, کە دەشێ دوور لەو خەونءخۆزگانە بێت, کە لە ناخی شاعیردانە.لێرەوەش ئەو دنیایەی شاعیر مەبەستیەتی لە گەڵ خودی ئەو دنیا راستە قینەی بوونی ھەیە, جیاوازن.واتە شاعیر سەفەری بوونءژیان وەک سەفەرێکی جوانء پڕلە ئومێد دەبینێت,ئەو ساتانەی دێتە دنیاوە. کاتێکیش بە راستی دێتە نێو ئەو چوارچێوەی ژیان, ئیدی دڵنیا دەبێت لەوەی کە ژیان ئەوە نییە وەک ئەوەی مرۆڤەکان تێی گەیشتوون.بە پێچەوانەوە,بەڵکو سەفەرێکە لە نائومێدیءکوشتنی خەونەکان.سەرزەمین لەوەتەی مرۆڤ پێی ناوەتە سەری, ھەمیشە شوێنی ئاشووبء کارەساتء نەھامەتیەکانە, ھەر ئەمەشە دواجار وا لە مرۆڤدەکات,بە گومانەوە بروانێتە دنیاو بوون.لێرەوەش دەکرێ ناوەرۆکی ئەم شیعرەی شاعیر, وەک سەفەرێک لە نائومێدی ژیانء رەشبینی ببینین. نائومێدیەک کە ئاڵاوەتە بوونمانءتێکەڵ بە سەفەری ژیانمان بوە.تا ئەو ساتانەی ژیان جێدێلن. ھەربۆیە شاعیر, بە بۆچوونی من ژیانی خۆی وەک سێ وێستگەی جیاواز, نماییش دەکات, کە ئەوانیش(بوونءژیانءمردنن). بۆیە لە وێستگەی یەکەمدا,کە سەرەتای ھاتنە دنیاءنێو ژیانە, دەشێ مرۆڤ ھێشتا لە ماھیەتی بوون بە ھەموو رەھەندەکانیەوە نە گەیشبێت. واتە لە سەرەتادایە. ھەروەک شاعیر خۆشی دەلێت: ھەر بە رێوەیە.لە وێستگەی دووەمیشدا, کاتێ مرۆڤ لە ماھیەتی بوون دەگاتء نەھامەتیەکانی ژیان دەبینێت, ئیدی رووبەرووی نامۆبوون دەبێتەوە.لەدوا وێستگەشدا مرۆڤ بە دوای پرسیاری بووندا دەگەرێت,بەو مانایەی بۆچی دەژیتء لە نێوان ژیانءمردندا,بە دوای وەڵامدا دەگەرێت.بۆیە لەم وێستگەیەدا مرۆڤ تووشی دوودڵی دەبێتەوە. ھەروەک شاعیر دەڵێ:سێبەری گرفتاری کردووم.بڵیی کێ بێ ؟بڵێی من بم؟کاتێ لە نێوان بوونءژیانیشدا,نەگەیشتە یەقینێک,ئیدی ئەمجارەیان تێروانینی شاعیر بۆبوونء ژیان لە تێروانینێکی نامۆیانەوە,دەبێتە تێروانینێک کە لەو پەڕی رەشبینیء نھلیستی دابێت. بۆیە ئەمجارەیان بە نائومێدیەوە دەڵێت:_
سەرقاڵیەکانم..
لەزیادبووندایە…
تەواو خۆمم لە یاد کردوە…
کاتێ تەماشای ئاوێنەم کرد..
ئیدی زانیم زەمەنیش..
کاتی نەماوە بۆ دانیشتن….
لەو کۆپڵە شیعریەدا ھەست بەو ھەڵومەرجە سایکۆلۆژیءروحیە دەکەین, کە شاعیر وەک مرۆڤێک لە ژیاندا, رووبەرووی بۆتەوە.چونکە دەربرینە شیعریەکان گوزارشت لە واقیعێک دەکەن, کە رەشبینیءبێھوودەییءنیگەرانیەکانی شاعیر وەک مرۆڤێک لە ژیاندا دەردەخەن. شاعیر لەبەریەکەوتنێکی گەورەی روحیء دەروونی دایە,لە گەڵ واقیعءدەوروبەر,تا ئەو رادەیەی دواجار بەتەواوەتی خۆی دادەبرێت,لەو فەزایەی ژیانء بوونی پێدەوترێت.بێگومان دەشێ ئەو دۆخە دەروونیء روحیەی مرۆڤەکان لە واقیعی ئەمرۆدا تیایدا دەژین,کە بە ھۆیەوە ھەست بە نیگەرانیء نامۆبوون دەکەن, دەرەنجامی ئەو شێوازەی ژیانی مرۆڤەکان بێت, لە ئاستی کۆمەڵایەتیءژیاریدا.بەو مانایەی جۆرێ لە پەرتەوازەییءنامۆبوون بە ژیان, لای مرۆڤەکان دروست بوە, تارادەی دابڕان لە واقیع.بۆیە مرۆڤی ئەم سەردەمە دەرەنجامی پێشکەوتنء تەکنەلۆژیاء بە رۆبۆت بوونی مرۆڤ, نیگەرانیەکی گەورە ئاڵاوەتە روحی,تا ئەو رادەیەی نەک ھەر ھەست بە ئاسوودەیی نەکات, بگرە ئەو دنیابینیەشی بۆ درءست بێت, کە بوونءژیان جگە لە دیاردەیەکی بێ مانا ھیچی تر نین.دەنا ئەو ھەموو تراژیدیاو مەرگەساتانەی ژیان لە پای چیء بۆچی؟ لە کاتێکدا دەشێ دنیا وێستگەیەک بێت بۆ جوانترکردنی ژیان.بەڵام بە بێ ئەوەی ھەستی پێ بکەین, دواجار ژیان وەک شەمەندەفەرێکی خێرا جێمان دێلێت.ھەروەک شاعیر خۆشی دەڵێت: کە سەیری ئاوێنەم کرد, ئیدی زانیم زەمەنیش کاتی نەماوە بۆ دانیشتن.لە راستیدا ھیچ توخمێک بە قەد ئاوێنە ژیانی راستە قینەی مرۆڤەکان دەرناخات. ئەگەر بەدەر لە سەیرکردنی ئاوێنە بشێ مرۆڤ ماسکێک بپۆشیت, ئەوا لەبەردەم ئاوێنەدا ئێمە ئەوەین, کە ھەینء ناتوانین ژیانمان بە ھیچ رتووشێک بشارینەوە. ئاوێنە رەنگدانەوەی رووی راستە قینەی ژیانی مرۆڤەکانە لە واقیعدا,وەک ئەوەی کە ھەیە, نەک وەک ئەوەی ئێمە دەمانەوێت.بۆیەکاتێ شاعیر سەیری ئاوێنە دەکاتء ھەست بەوە دەکات,کاتێک نەماوە بۆ دانیشتن ئەمە دەلالەتە لەوەی کە ژیانی ئەو وەک سە فەرێکی خێرا تێپەری.چونکە شاعیر دواجار لە ئاوێنەدا ھەست بە بوونی خۆی دەکاتء دڵنیا دەبێت لەوەی کاتێکی نەماوە بۆ دانیشتن.چونکە زەمەن ھێندە بە خێرایی دێتء جێی دێڵێت ,کە فریای ھیچ شتێک نەکەوێت,ھەروەک شاعیر خۆشی ئاماژەی پێدەکات کە کاتێک نەماوە بۆ دانیشتن.لێرەوەش ئەگەر شاعیر, لە ئاستی شوناسی بووندا ھەوڵی خۆدابران بدات لە و واقیعەی مرۆڤەکان تیایدا دەژین, ئەوا بە دیوێکی تردا بە دوای جیھانێکی دیکە, لە دەرەوەی ئەو جیھانە دەگەرێت,کە ھەموومان تیایدا دەژین.بەدەربرینێکی تر شاعیر ئەمجارەیان,دەچێتەوە نێو ناخی خۆیءلەبڕی دنیای دەرەوە,لەنێو دنیای ناخی دەژیتءمەبەستیەتی لەوێوە جارێکی تر باوەش بەبوونءژیاندا بکاتەوە,بۆیە ئەگەر لە سەر زەمینەی واقیعدا,شاعیر خۆی لە یاد کردبێتء بەھۆی ژیانەوە, بێھوودە ببێت,ھەروەک خۆشی ئاماژەی پێدەکات,کە تەواوخۆ لە یاد کردوە, ئەوا لە دنیای ناخیدا, بە پێچەوانەوە,ھەست بە ئاوەدانیەکی زۆر دەکات.بۆیە ئەمجارەیان شاعیر دەڵێت:_
تەماشا…چ ھەرایەکت ناوەتەوە
لەو سەحرا ئاوەدانەی روحی من..
لەو کۆپڵە شیعریەدا, بە پێچەوانەی دنیای بەرجەستەو ھەست پێکراو, کە زەمینەی نیگەرانیءنائومێدی شاعیرن,ئەمجارەیان دنیایێکی دیکە دەبینین کە ئەویش,ناخی شاراوەی شاعیرە.کە ئەو بەروحێکی ئاوەدان ھێمای بۆکردوە.روح کە تایبەتمەندی مرۆڤەکانە, شاعیر خەسڵەتێکی گشتی داوەتە پاڵ,کە ئەویش ئاوەدانیە, دیاریشە ئاوەدانی چ دەلالەتێک دەگەیە نێت.بۆیە دەکرێ بڵێین, شاعیر لە ململانێء رووبەروو بوونەوەی ژیاندایە, بەو شێوە راستە قینەیەی کە ھەیە. لە پێناو رزگاربوونیشی ئەوا پە نا دەباتە بە رشێوە ژیانێکی دیکە, کە ئەویش دنیای ناو ناخی شاعیر خۆیەتی. بۆیە ئەگەر لە ئاستی واقیعدا سەرقاڵیەکانی لە زیادبوون دابێتء تەواو خۆی لە یاد کردبێت, ئەوا لە ناخدا روحی لە بەردەم ئاوەدانیەکی گەورە دایە,ئەمەش دەلالەت, لە دابرانی شاعیر لەواقیعء چوونەوە نێوجیھانێکی دیکە دەکات, کە ئەویش جیھانی شاراوەی نێو ناخی شاعیر خۆیەتی. بۆیە ئەگەر شاعیر لەزەمینەو شوێنگەی مرۆڤەکاندا, کە ژیانی پێ دەوترێت, لە ململانێ دابێتء بێزار بێت, ئەوا لە بەرامبەردا لە سەحرای ئاوەدانی رووحی خۆی ھەست بە ئاسوودەیەکی دیکە دەکات. وەلێ گرفتەکە لەوە دایە, کەئەو دنیابەرجەستە کراوەی نێو خەیاڵی شاعیر, جگە لە ئەندێشەیەکء خەیاڵێک ھیچی تر نییە. بۆیە کاتێ شاعیر,ئەو خەیاڵەی نامێنێتء جارێکی تر دێتەوە نێو ژیانی راستە قینەی خۆی,لە چوارچێوەی واقیعدا,ئەمجارەیان ئەوەندی تر نائومێدء نیگەران دەبێتء بە شێوەیەکی توندتر ماناکانی ئەو ژیانە رەتدەکاتەوەو بە نیگەرانیەکی زۆرترەوە دەڵێ:_
من تاقەتی کەسم نەما…
کەس تاقەتی منی نەما…
دایکم جێھێشت…
رایەڵی گشت پەیوەندیەکانم پچراندو
سەرم خستە سەر رانی تەنیایی…
لەو کۆپڵە شیعریەدا, ھەست بەو نائومێدیء شەکەتیە روحیە دەکەین, لە ژیانی شاعیردا. نیگەرانیء بێزاریەکانی لە ژیاندا, گەیشتۆتە رادەیەک,کە تەنانەت تاقەتی پەیوەندیء تێکەڵبوونی لە گەڵ مرۆڤەکانیش نەبێت.بگرە رایەلەکانی گشت پەیوەندیەکانیش دەپچرێنێتء مانایەک بۆ بوونء ژیان ناھێڵێتەوە, تا دواجاربەناورۆژەکاندا, پەرشء بڵاو دەبێتەوە.دەکرێ ئەو شیعرەی(ژاوێن)ی شاعیر, وەک سەفەرێکی سۆسیۆلۆژیانەی ژیان تەماشابکەین. بەڵام سەفەرێک تەژی لە نائومێدی. کە سەرەتاکانی لە ھاتنە بوونی نێو ئەم دنیایەوە دەستپێدەکاتءلە وێستگەی مەرگ کۆتایی دێت. بۆیە بە درێژایی ئەو ماوەیەی ژیان,مرۆڤ ئەوەندە نەھامەتیء مەرگەساتء تراژیدیا دەبینێت, دواجار بوونءژیانی لە بەر چاو ناشرین دەبێتء دەکەوێت. کاتێکیش دەزانێ لە بەرامبەر ئەم واقیعەدا, جگە لە دەستەوەستان, ناتوانێ ھیچی تر بکات, بۆیە نائومێدء رەشبین دەبێتء خۆزگە دەخوازێت ھەر لە ئەزەلەوە مرۆڤ, بوونی نەبوایە.دواجار دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم, کە ئەزموونی(ژاوێن) وەک شاعیرێک,ھەڵگری تایبەتمەندیەکە, کە ئەویش خەمی مرۆڤە بە گشتی. لە زۆربەی شیعرەکانی ئەم شاعیرەدا ھەست بە خەمێکی گەورەو مەزن دەکەین بۆ مرۆڤ. بەو مانایەی خەمی شاعیر بەرلەوەی ناسنامەی خۆی بێت وەک ژن, بەرلەوەی خەمی فێمێنستی بێت,ھاوشێوەی ھەموو ژنانی تر,بە پێچەوانەوە خەمی مرۆڤەکانیەتی بە جیاوازی دەنگءرەنگء شوناسەکانیانەوە.ژاوێن لە شیعرەکانیدا, بە دوای دنیایێک دەگەرێت بۆ ژیان, جوانترپاکتر لەو دنیا راستە قینەی مرۆڤەکان تیایدا دەژین,دنیایەک کە ھەمیشە مرۆڤ ئاسودەو خۆشبەخت بکات. نەک ئەو دنیایەی پڕە لە مەرگەساتء ناشرینیء کوشتنی جوانیەکان.ئەو بە دوای ژیانێکی دیکە دەگەرێت, لە دەرەوەی ئەو ژیانە دووبارە بوەوەی مرۆڤەکان تیایدا دەژین.ژیانێک دڵۆپێک خوێنی تێدا نەرژێتءمرۆڤەکان یە کتریان خۆشبوێت.بۆیە ھەمیشە ھەست بەو خەمە مەزنە دەکەین, لە شیعرەکانیدا. خەمێک کە ھی ھەموومانە وەک مرۆڤ, وەلێ ئەو لە بڕی ھەموومان گوزارشتی لێدەکاتءھەڵیدەگرێت.
* تێبینی /ھەڵکردنی خامۆشی,شیعرێکی (ژاوێن شاڵی) شاعیرەولە ژمارە(٣١١) پاشکۆی ئەدەبی چاودێر رۆژی ٣٠/٤/٢٠١٢بڵاوکراوەتەوە…