زۆر هەوڵم دا بمێنمەوە
تاوێک بەناو ڕەزەکاندا
بخولێمەوە
ساتەکانی دڵداریمان
جارێکی تر
بە زیندویی ببینمەوە
هەر بنە ڕەزێک
هەر هێشوویەک لە ترێ کانی
کەوەک سینەت
پڕو تورت بوون
بەدەردی ژوان و نهێنی
من و تۆیان چاک دەزانی
ووردە ووردە دەنکەکانی
وەکو تەسبێح بهۆنمەوە
جاریکی تر بۆڵو بۆڵو
دەستیان پیادا بهێنمەوە
لەگەڵ گەشکەی دڵی خۆمدا
بە ئاگایان بهێنمەوە
( هیوا موحەمەد )