تابلۆ حه‌سه‌ن: سـمێڵ له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا بایه‌خێکی زۆری پێدراوه ڕه‌نگه ئێستاش نیوه‌ی ئه‌و بایه‌خه هه‌ر مابێت بۆیه ده‌بینین له په‌ندیکی پیشینانی کوردا ده‌ڵێت (بۆ ریش چوو سمێڵیشی نا به‌سه‌ری) دیاره ئه‌م په‌نده جیاوازی ناکات له نێوانی خه‌ڵکی شار‌و دێ له دیاریده کۆنه‌کاندا ده‌بینین گه‌ر که‌سێك داوای شتێك له که‌سێکی که بکات ده‌ست ئه‌بات بۆ ریشی یان سمێڵی ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه ده‌یه‌وێت ئه‌و کاره‌ی هه‌یه‌تی به ده‌ستی بینێت،
چونکه له‌و کاته‌دا خاوه‌ن ڕیش یان سمێڵ ناتوانێت داوا کاریه‌که ڕه‌ت کاته‌وه چونکه خۆی به پیاو ده‌زانێت، یان له چیرۆکه کۆنه‌کاندا ده‌بینین که که‌سێك چوه بۆ شوینێك شتێکی کڕیوه ده‌ستی بردوه بۆ گیرفانی پاره‌ی تێدا نه‌بوه ناچار ده‌ستی بردوه بۆ تاڵه سمێڵکی و داویه‌تی به کابرا ی خاوه دوکان، ئیتر خاوه‌ن دوکان تێده‌گات که پاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ده‌بینین له‌و جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا که‌سانێک هه‌ن ویستویانه سود له سمێڵی خۆیان ببینن ، کاتێک که چون بۆ لای خاوه‌ن دوکان و له جیاتی تاڵی سمێڵ دهتاڵی به خاوه‌ن دوکان داوه که‌چی خاوه‌ن دوکان شته‌که‌ی پێنه فرۆشتوه چونکه مه‌عده‌نی خه‌ڵکانی تریان ده‌ناسی، بۆیه‌که‌مین جار له کۆمه‌ڵگای کوردهوهریدا له ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی پێشودا مۆده‌ی سمێل تاشین هاته کایه‌وه ئه‌وانه‌ش که‌سانێکی که‌م بون، به‌شێکی زۆریان بۆ خوێند به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتبون ، بۆیه له‌و کاته‌وه بگره تا ئێستاش شه‌ڕێکی سارد به‌دی ئه‌کرێت له نێوانی بێ سمێڵ و خاوه‌ن سمێڵه‌کان، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بگاته منبه‌ری مزگه‌وته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ئایین فه‌توای حه‌رام کردنی ڕیش تاشی و سمێڵ تاشی بکه‌ن.
ئیستاش هیشتا لێره و له‌وێ ده‌بینین یه‌کێک گه‌ر بیه‌وێت کارێکی به‌ده‌ست که‌وێت لای که‌سێکی که به خاوه‌ن کار ده‌ڵێ له سمێڵی تۆم ده‌وێت، خاوه‌ن کاریش گه‌ر بیه‌وێت داواکار دڵنیا بکاته‌وه پێی ده‌ڵێت کاره‌که له‌م سمێڵه وه‌ر بگره.
له بهرامبهرئهمشدا ژنی نه‌گبه‌ت به چاوێکی گه‌وره‌وه سه‌یری سمێڵی به‌رامبه‌ری کردوه وه ئه‌گه‌ر وویستبێتی خهزهلی له‌گه‌ڵ بکا یان سوێندی به‌سه‌ر بخوات پێی ده‌ڵێت قوربانی سمێڵهکانت بم ، هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌دا ده‌بینین ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان بونه‌ته قوربانی سمێڵ ، سمێڵی پیاوان ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی سمێڵکی زل ناواخنێکی به‌تاڵن جا بۆیه ده‌بینین له گۆرانیه‌کی کۆندا ده‌ڵێت ( عاشقی سمێڵی بووم گرفتاری فێڵی بووم).
ئیستا و ئه‌وساش کاتێک له پێاوێکی به ساڵا چوو باسی سه‌رو سمیڵی خۆی ده‌کات له کاتی لاوێتیدا ، به چاوێکی سوکه‌وه ده‌ڕوانێته گه‌نجانی ئه‌م زه‌مانه کاتێک که ده‌یان بینیت له‌سه‌ر جاده و باندا ئاهێکی قوڵ ده‌کێشیت له‌گه‌ڵیا ده‌ڵێت پیاوه‌تی نه‌ما له دونیادا توخوا ئه‌مانه پیاون ناتوانن مریشکێک سه‌ر ببرن ، سمێڵیان تاشیوه و سه‌ریان شانه ده‌که‌ن هه‌ر وه‌کو ژن، جارێکی تر ئاخ ده‌کێشیت و ده‌ڵێت ئاخ بۆ زه‌مانی پیاوان که چو نایه‌ته‌وه.
سوپاس بۆ یه‌زدان که چه‌رخی پێشکه‌وتن ورده ورده سمێڵی زلی کرد به سمێڵی چوار گۆشه له سه‌ر مۆدیله‌که‌ی( شارلی شاپلن) ئه‌و چوار گۆشه‌یه‌ش سرایه‌وه ئێستا ده‌م وچاوی مرۆف به ژن و پیاوه‌وه یه‌کسانن.
برۆخی سمیل …….بژی یه‌کسانی