-١-
لە نیشتیمانی من
هەموو ئێوارەیە
ژنێک پێکێک
ئەداتە دەریا
-٢-
ژنێک وتی
شەوێک بەدیار
سوتانی مومێکەوە دانیشتم
ڕۆژ نەبۆوە
-٣-
هەورێکی پیر
وتی داناکەمە باران
بۆ سەر ڕوومەتی
ژنێکی گەنج
-٤-
من خاڵیم لە پیاوبوون
تا ژنێک
نەڵیت تۆ پیاوی
-٥-
دەریا وتی
شەپۆلەکان ڕائەگرم ئەگەر
ژنێک
بە پەنجەکانی تێکەڵم ببێ
-٦-
لەسەر کێلی تەمەنم نوسی
شەهید نابم
ئەگەر بۆ
ژنێ نەبمە قوربانی
-٧-
لەودیو دەرگا
گوێم لە چوڕە چوڕی
بارانە غەمەکانی ژنێ
ئەشواتەوە
-٨-
بۆنی مێخەک و
یاسەمینم
کرد
لە پێی
ژنێ
-٩-
سەیر نیە
خوا بە گەورەیی خۆی
لەبەر ژنێ هەڵئەستێ
-١٠-
ئەگەر ئاو
ڕەنگی هەبوایە
لە هی ژن دەچوو
”” هاوڕێ ڕەش ”’