هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی کۆمه‌ڵگاوه ، داب ونه‌ریت بۆتهپێوانهیهک له به‌ره‌و پێش چونی کۆمه‌ڵگادا وه به‌پێی ئه‌م دابوو نه‌ریتانه کۆمه‌ڵگاش پۆلێن کراوهوتاکهکانیش به پێی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه، له‌هه‌مان کات دا ده‌سه‌ڵات هه‌میشه نێر‌و کۆمه‌ڵگاش پیاوسالار، ژنان وه‌ک هه‌میشه که‌مترین یان هیچ چه‌مکێک له ده‌سه‌ڵاتیان به‌ر نهکهوتوهبێگومان گه‌ر ئێمهبگهڕێینهوهبۆ قۆناغه‌کانی به‌ره‌و پێش چونی کۆمه‌ڵگا هه‌رله‌قۆناغی کشتوکاڵه‌وه بگره تا ، پیشه‌سازی و پێنج قۆناغه‌که‌ی تر، ژنی کورد توانیویه ڕۆڵی هه‌بێت و جێ په‌نجه‌ی به‌دی بکرێت. ئه‌وه‌ی لێرهدابۆ ئێمه وه‌کو ژن پرسه ئهوهیهکهئایه مێژوو چه‌نده بایه‌خی به ژن وده‌وری ژن داوه له دوای گۆڕانکاریه‌کان دا.
شتێک کهلێرهداجێگای باسه ده‌سه‌لاتی ئیداری ژنانه، که‌له‌چ ڕیگایه یاخود چۆن بێنه ئه‌و مه‌یدانه‌وه که بتوانی له‌م شێوه به‌رێوه بردنه‌دا خۆیان بدۆزێته‌وه. له‌کۆمه‌لگای ئێمه‌دا که شارستانیه‌ت هه‌نگاوه‌کانی زۆر له‌دوایه بوه وه له‌هه‌مان کات دائهمه وای کردوه که ته‌ئسیر له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ژنان دانێ کۆمه‌ڵگایه‌کی که‌م ڕۆشنبیر و دواکه‌وتوو نا سه‌رده‌میانه هه‌میشه چاوه‌روانی ده‌کرێت که‌تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م دابوونه‌ریته له‌سه‌ری کاری گه‌ر بێت، ئه‌وه‌ی جێی باسه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا دابونهریتو یاساوڕێساکان زیاتربهرهوڕوی ژنان بونه‌وه له‌م جۆرهکۆماڵگایانهدا ژن به درێژایی مێژو هه‌میشه وهکوومرۆفێکی پله 2 یان باشتره بڵێین ژێر چه‌پۆک ماوه‌ته‌وه‌و بێده‌نگی و ناهۆشیاری هه‌ڵی لوشیوه. که‌وابوو له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی که به‌م شێوه سیستمه ده‌چنه پێش ژنان توشی شکست دهبنو وه له‌هه‌مان کات دا ده‌بنه خاوه‌ن سایکۆلۆژیایه‌کی ڕوخاو بێباوه‌ری له‌لایان دروست ده‌بێ و زۆرجار خۆیان ون ده‌که‌ن.لێره‌دا چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت بتوانێ به‌شێوه‌یه‌کی سهرکهوتانهو ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری وسیاسی بێتهوهئهوهی که زۆر گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ڕێگای هۆشیاری بگرێ‌و ئه‌م بێده‌نگیه بشکێنێت چونکه هه‌میشه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌مان به ڕوو دا دراوه که( جوانی ژن له‌بێده‌نگیدا ده‌بینریت).
ژن به‌رله‌وه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات فریوی بدات ئه‌بێ بتوانی له‌بواره‌کانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی وکۆماڵایهتی به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ژناندا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات و خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقیعی و ژنانه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێک که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاستهوخۆپهیوهندی به مه‌سه‌له‌ی ژنانه‌وه هه‌بیت ، ئه‌گه‌ر هاتو ژنان به ناهۆشیاریه‌وه له پۆسته‌کانی دهسهڵاتدادابنرێن ئه‌وده‌م ئه‌و پرنسیبو بیرکردنه‌وانه‌ی که ئایدۆلۆژیای پیاو سالاری دایڕشتوه ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ریان ده‌توانی به‌ئاسانی بیانخاته ژێر کاریگه‌ری بیر کردنه‌وه‌کانی خۆیانه‌وه.
به‌ڕاشکاویش ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و جۆره ژنانه‌ی که به‌و ڕێگه‌یه کار ده‌که‌ن که له سه‌ره‌وه باسمان کردن هه‌رگیز ناتوانن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ژنان بن له هیچ کوێیه‌کی کۆمه‌ڵگا به‌ڵکو ئه‌وانه بۆ هه‌میشه ئه‌بنه پاشگری پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدارو به‌کار هێنانی ئه‌و ژنانه وه‌ک دیکۆر بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که پیاو هه‌یه‌تی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک و هه‌واداری یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگادا باسی شکاندنی سنوره‌کانی بێده‌نگیم کرد ئه‌گه‌ربێتوو ژنان هه‌ر له‌و بێده‌نگی و کزیهدا بمێننه‌وه‌و ژنان هه‌ر نوقمی ناهۆشیاری بن ئه‌وا ژنان له‌نێو کۆمه‌ڵێ مافی سه‌ره‌تایدا خۆی به‌به‌خته‌وه‌ر ترین یاخود گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت ئه‌م بێده‌نگیه توانیویه زه‌ربه‌یه‌کی زۆرگه‌وره له‌ئافره‌تان بدات که‌توانای دهربڕینو دیالۆگوو به‌دواداچونی نه‌بێت. ئه‌گه‌ر هاتو زانست و هۆشیاری باڵاده‌ست بوو دڕبه بێده‌نگی درا گومان نیه کۆمه‌ڵگا له‌روی شارستانیه‌وه به‌ره‌و پێشده‌چێ ئه‌وده‌م نه کولتوری سه‌قه‌ت ده‌توانی جێی خۆ‌ئ بکاته‌وه‌و نه ئه‌قڵیه‌تی سیاسه‌تی ناحاڵی ئاوابهئاسانی ده‌توانێ ده‌سه‌ڵات پاوان بکات ژنی کورد گه‌ر بیهه‌وێت له به‌ره‌و پێش چونی کۆمه‌ڵگادا ده‌وری هه بێت و چیتر سیاسه‌ت وئه‌قڵیه‌تی پیاوانه ههلنهگرێت ، پێویستههۆشیاری خۆی به‌رێته سه‌روه هه‌میش خوێندنه‌وه‌ی خۆی هه‌بێت له سه‌ر مه‌سه‌له‌کان ، ئه‌وکات ده‌توانی له‌گه‌ل ڕه‌گه‌زی به‌رابه‌ری خۆی شان بداته ئهرکو فهرماناکانی کۆمه‌ڵگا به‌ئه‌قڵیه‌تێکی سیاسی وههقی یاکسانی ته‌واوله ده‌سه‌ڵاتدا مسۆگه‌ربکات.به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو بیری له‌هۆشیاری و زانست وخۆ پێگه‌یاندنی فکری نه‌کرده‌وه گه‌ر هاتو ژن بون هانی نهداله ئاست مه‌سه‌له‌کان گه‌ر له ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتیش دابێت هه‌ر به ئه‌ندازه‌ی پیاوێک ده‌توانێت خزمه‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ژنا ن و جوڵانه‌وه‌ی ژنان بکات.، گومان نیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان هۆشیاری نه‌بێت ئه‌وده‌م له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی پیاوانه‌و کرده‌وه‌ی دور له ژنانه ده‌نوێنی که‌واتا ده‌توانی به‌ئاسانی خۆی فه‌رامۆش کات. شتێکی تر که گرنگه ئه‌وه‌یه ، ئاشکرایه ژنی کورد له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بێبه‌ش کراوه وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، فه‌رهه‌نگی ، ئه‌ده‌بی، سیاسی که‌واتا ده‌بێ به‌شیوه‌یه‌کی زانستیانه هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که تاکو ئێستا نه‌ی توانیوه خۆی تێدا بدۆزێته‌وه به‌ده‌ستیان بێنی ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کافی نیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ڕێگه‌یه‌وه مافه‌کانی ژنان به‌ده‌ست بێ و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسان دروست بێ. له‌کۆتایدا ده‌م هه‌وێ ئه‌وه‌بڵێم که شۆڕشی ژن له‌یه‌که‌م هه‌نگاو دا پێویستی به چه‌مکی هۆشیاری هه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌مکی ده‌سه‌لات.
کوێستان ءومهرزاده