مەسعودی مەلا ھەمزە : لە درێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر و بۆ گرنگیدان و خزمەتکردن بە رەخنەی شانۆیی، سیمینارێکی بۆ ھونەرمەند موحسین عوسمان دەربارەی مۆنۆدرامای ژنەکەی ئەو ماڵە سازکرد.
ئەو ئێوارە سیمینارە کە بە ئامادەبوونی بەشێکی تایبەت لە ھونەرمەندان لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر سازکرا، تێدا کۆرگێڕ بە تێروتەسەلی باسی لە مۆنۆدراماکەو خاسیەتەکانی کرد، دواتریش بەشدارانی سیمینارەکە راو سەرنجی خۆیان لەسەر مۆنۆدراماکە خستەڕوو، زۆرینەیان کۆک بوون لەسەر ئەوەی تەلار ھیرانی توانیویەتی کارێکی جوان پێشکەش بکات.
شایانی باسە مۆنۆدرامای ژنەکەی ئەو ماڵە لە یەکەمین دیداری گوڵەمێخەک خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی بەدەست ھێناو لە شارەکانی “ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، رانیە، دەربەندیخان” نمایشکرا.