-١-
ژنێ وتی قژت ببڕە
با پایز لەوە زیاتر ڕووت نەبێتەوە
-٢-
بەرگەی گەرمای خۆر
ئەگرم
چونکە ژنێ گەرمی
بەخۆر بەخشیوە
-٣-
بارتەقای
هەموو پیتەکانی ئنجیل
ژنێک ناوی نوسراوە
لە دڵما
-٤-
تاتویەک دروست ئەکەم
لەسەر مانگ
ناوی ژنێکی
لی نوسرابێ
-٥-
پیاوێکی بارانیم
لە ئاسمانی
ژنێکەوە
ئەمەوێ داببارم
-٦-
ئێرە
مەفتەنیکی بێ سنورە
هەتا ژنێ ئاڵای لەسەر
هەڵنەدا
-٧-
ئەگەر با ترسی هەبوایە
بۆ سەر هەنار
ژنێ ستیانەی نەئەبەخشیە
بڕمان
-٨-
سەرەتاتکە مەکە ئەی مانگ
ژنێ تۆی خانەنشین کرد
-٩-
نینۆکی دەریام
کرد چونکە ژنێ لەپی دەستی
ڕووشا
-١٠-
ئەو بەڵێنەی بە خوام دابوو
زکر کردن بوو
بۆ ژنێ
_ هاوڕێ ڕەش _