که‌ژاڵ ئیسماعیل
10 – 9 – 2007
هۆڵه‌ند
لێم گه‌ڕێ ..
با،چۆنم ئه‌وێت وا خۆشم بوێێ
به‌ڕه‌نگی ئه‌و بارانه‌ی که نم .. نم
به‌سه‌ر دێڕی قه‌سیده‌یه‌کی ڕۆمانسیدا ئه‌بارێت ڕه‌نگت بکه‌م
چۆنم ئه‌وێت وا نیگاری ( با ) بکێشم کاتێک سوجده بۆ حزوری
هه‌ناسه‌یه‌کت ئه‌بات
لێم گه‌ڕێ ..
با،به په‌نجه ماندووه‌کانم
سیمفۆنیای گه‌رانه‌وه بۆ ژیان ته‌واو بکه‌م
لێم گه‌ڕێ ..
که‌ره‌م که ئه‌زیزم .. ڕێگه‌م بده تێکه‌ل به شنه‌ی نه‌سیم ببم
هه‌موو به‌یانیه‌ک ..
هۆن .. هۆن .. خۆشه‌ویستی ببارێنم به‌سه‌ر نوێژه‌کانتا
ئه‌و نوێژانه‌ی به‌گه‌وره‌یی فێری خوێندنه‌وه‌یان بویت و
چیتر ناتوانی خۆر هه‌تاوێک لهحزوریاندا ڕانهخهی
گه‌ر که‌ره‌م که ی.. جانتاکانم ئه‌پێچمه‌وه‌و
بهسوراوێکی ئاڵ له‌سه‌ر ئاوێنه‌که‌م ئه‌نووسم ..
من چێدی مناڵێکی گرۆز نابم
پێشی ئه‌ڵێم لێم زویر نه‌بێت
من سه‌فه‌رێک ڕێک ده‌خه‌م بۆ مه‌مله‌که‌تی قه‌صیده
له‌وێ ( نالی ) ناوم ئه‌نێت حه‌بیبه‌و
ئاوێنه‌یه‌کم له کریستاڵ بۆ ئه‌سێنێت
بهئاوێنهکهم ئه‌ڵیم ..
دوو قردێلهکهم بداته ده‌ست ته‌مه‌ن و ماڵئاوایی لێبکات
چون له‌وێ تاجه گووڵینهیهک لهگووڵهبهیبون ئه‌نێته سه‌رم و
مناڵیم ئهسپیرێت به گریان
لێم گه‌ڕێ ..
گه‌ر که‌ره‌م که‌ی بۆ تۆ ببمه وه‌رزه‌کان و
پاییزیک گه‌ڵاکانم بسپێرم به موحیبه‌ت
چیتر گه‌لا زه‌رد هه‌ڵناگه‌ڕێ و
هه‌ور به‌سه‌ر سه‌فه‌رما گوزه‌ر ناکات
ئاخر گیانی من ..
ئه‌مه تافی کاڵ بونه‌وه‌ی چاوهڕوانیهو
زه‌مه‌نی گه‌رانه به‌دوای ئه‌م عومرهیا
ده‌لیم گه‌ڕێ .. با چۆنم ئه‌وێت
موناجاتی ئه‌م قه‌صیده‌یه بنوسمه‌وه
گه‌ر که‌ره‌م که‌ی .. شێت .. شێت
ده‌روێشانه خۆشم بوێیت ؟
شیعر شێت ..
پاییز شێت و
باران شێتانه ئه‌بارێت
به‌فر شێتانه ئه‌بارێت
ئه‌وسا،تا په‌نجه‌کانمان له‌نێو ئه‌وینی په‌نجه‌ی یه‌کا گه‌رم دابێت !
یاری به به‌فر ئه‌که‌ین و
به‌ده‌فی ده‌روێشێکی شێت *
یاری به‌شیعر ئه‌که‌ین و
له‌گه‌ڵ باران باخچه تۆراوهکانمان ئاشت ئه‌که‌ینه‌وه
ده‌لێم گه‌ڕێ ..
که‌ره‌م که گیانی من ..
تا بتوانم وه‌ک شه‌نگه‌بێری
به‌ئاوازی شمشاڵی ئه‌م هه‌واره‌ت سه‌ما بکه‌م
ڕێگه‌م بده ..
وه‌ک په‌پووله .. به‌هێمنی له‌سه‌ر شانی
سه‌رنجێکت ئارام بگرم و
له‌دوا ساتی شێتیما پێت بڵێم
گه‌ر لێم گه‌ڕێی ..
ئه‌بمه ئه‌فسانه بۆ ئه‌م چیرۆکه تازه‌یه‌ت و
تۆش ئه‌که‌مه ناونیشانێ
بۆ ئه‌م چیرۆکه‌م
2007/9/25