كیژه‌كانى قه‌ندیل..
كڵۆى قه‌ندن ، له نیَو كڵۆى به‌فردا .
له نیَو شاباڵى هه‌ڵفرینا ، دیلن !
پۆلیَك خاتوو زینن ..
بالاَى تفه‌نگیان له بالاَى كاكه‌مه‌م ،
خۆشتر دهوىَ !
خوویان داوه‌ته نارنجۆك ،
مه‌مكه خورتهكانى خۆیان له بیر چۆته‌وه .
خویَنیان له خویَنى شه‌هید ، سوور تره !
كچه‌كانى قه‌ندیل ..
به ئاگر لیَویان سوور ده‌كه‌ن .
دیده‌یان به باروود دهرِیَژن !
قژیان داوه‌ته ده‌ست ره‌شه‌با .. ،
له نیَو هه‌گبه‌یاندا .. ته‌نیا ،
یه‌ك شانه هه‌یه ،
شانه‌ى تفه‌نگ !!
هه‌ناسه‌یان ، تهمیَكى چرِه له په‌لكه زیَرِینه .
له به‌ر پشتیاندا ،
خهنجهریَك و چلیَك ره‌یحان
شهلاَڵ له بۆنى (( نه‌هرى )) .
كه شویَن پیَیان له سه‌ر سینگى به‌فردا جیَدههیَڵن ،
ده‌بن به سه‌دان ئینجانه‌ى
گوڵه میَخهكى ئومیَد .
ژنه پاكیزه‌كانى قه‌ندیل ..
ژیله‌مۆى ژیَر كه‌وی یه به‌فرن .
دڵى ئه‌و رووبارانه ده‌ده‌نه‌وه ، كه زریان خویَنى كردوون به شه‌خته .
كاتىَ رهوه رهوه ، له نیَو ئه‌شكه‌وتى خه‌باتا دیَنه دهرىَ ،
كه‌ڵه كیَوى حه‌یرانیان ده‌بن .
ئه‌وان لهتیَكن له جه‌سته‌ى خودا !
ژنه ئهڤیندارهكانى قه‌ندیل ..
تیشك له ئاسۆ دهرِننهوه .
گوڵه سووره‌كانى بن به‌فر چه‌پك ده‌كه‌ن.
هاكا گه‌ردى به یانییه‌ك ،
به سه‌به‌ته‌ى گوڵ و رووناكییه‌وه
رژانه سه‌ر ،
شه‌قامه خهمگینهكانى ئامه‌د !!
قوبادی جەلیزادە