به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ مه‌خلوقێكی زۆر ناسك و هه‌ستیارن, زۆر شت بێزار و نیگه‌رانیان ده‌كات, بۆیه پێویسته پیاوان زۆر به‌نه‌رمی و هه‌ستیارانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن, لێره‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌مه ڕوو كه‌ئافره‌تان حه‌زی پێده‌كه‌ن و پێی دڵخۆش ده‌بن و ده‌یانه‌وێت پیاوه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن, به‌تایبه‌تی به‌ر له‌نوستن و كاری سه‌رجێیی نێوانیان :
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌لاشه‌ی له‌گه‌ڵ ناخیدا گفتوگۆ ده‌كات .
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌ده‌ست بردن بۆ قژی هه‌ست و شعوری ده‌وروژێنێت .
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌لاشه‌ی دڵی خۆشده‌كات .
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌تێركردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی, بیر و ناخی تێر ده‌كات .
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كه‌له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ژیرییدا ده‌دوێ به‌ر له‌وه‌ی كه‌ده‌ست بۆ لاشه‌ی به‌رێت .
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌وه‌ی به‌دوای لاشه‌یدا بگه‌ڕێت, به‌دوای ڕاگرتنی هه‌سته ناسكهكانیدا ده‌گه‌ڕێت .
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌وه‌ی شتێكی لێ وه‌ربگرێت, پێی ده‌به‌خشێت .
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كه‌به‌ر لهلێوهكانی, ناوچه‌وانی ماچ ده‌كات .
* ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێ كهبهگوێچكهكانیدا بچرپێنێ و بڵی : تۆ باشترینی خه‌ڵاته‌كانی خـوای گه‌وره‌ی بۆ من, خۆشمده‌وێی, به‌ر له‌وه‌ی كه‌پێی بڵێت تۆ زۆر جوان و ….. یت .
دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی كهتێركردنی ڕۆح و ده‌روون به‌ر له‌لاشه شتێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره به‌لای ئافره‌تانه‌وه, ئه‌و ژنه, یان ئه‌و پیاوه‌ی كه‌لایه‌نی سێكسیی زۆر به‌هێزه نیشانه‌ی ئه‌وه نیه كه‌ئیتر هه‌موو شتێكی ته‌واوه و هیچی نه‌ماوه, چونكه لهگهڵَ تێربووندا ئه‌و غه‌ریزه‌یه نامێنێت و مانایه‌كی بۆ نامێنێته‌وه, به‌ڵام ڕاگرتنی هه‌ست و نه‌ستی یه‌كتری و خۆشه‌ویستیی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان شتێكی پێویست و هه‌میشه‌ییه, كه‌پێویسته هه‌ردوولا كاری بۆ بكه‌ن و هه‌وڵی بۆ بده‌ن, بزانن كهئهوهیه ده‌مێنێته‌وه و بناغه‌ی ژیانی به‌خته‌وه‌ری نێوانتانه .