ئا/خود: كۆندۆمی ژنانه چییه‌و چۆن به‌كارده‌هێنرێ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنانیش ده‌توانن كۆندۆم به‌كاربهێنن، به‌ڵام له كوردستان ته‌نها پیاوان به‌كاریده‌هێنن. له‌م ڕاپۆرته‌دا باسله كۆندۆمی ژنانه‌و خراپیی و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌كه‌ین. هاوكات ئه‌م ڕاپۆرته وه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه یه كه بۆ به‌شی پرسیار‌و وه‌ڵامی گۆڤاره‌كه‌مان هاتووه. له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌شدا چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆندۆم به ژن و پیاوه‌وه خراوه‌ته ڕوو. كۆندۆمی مێینه (Female condom) جۆری دووه‌می كۆندۆم بریتییه له‌كۆندۆمی مێینه، ئه‌م كۆندۆمه بریتییه له‌به‌رگێكی پلاستیكیی درێژ به‌درێژیی زێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واویی دایبپۆشێت پێش ئه‌نجامدانی سه‌رجێی. دوو كۆتایی هه‌یه، یه‌كێكیان داخراوه‌و ئه‌وی دیكه‌یان كراوه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی بازنه‌یه‌كی نه‌رم له‌هه‌ر كۆتاییه‌كییه‌وه. كۆندۆمی مێینه، به‌هه‌مان شێوه‌ی كۆندۆمی نێرینه، پارێزگاریی ده‌كات له‌تووشبوون به‌نه‌خۆشییه سێكسییه گواستراوه‌كان (Sexually Transmitted Diseases). چۆنیه‌تی كاركردنی: ئامانج‌و مه‌به‌ست له‌كۆندۆمی مێینه، رێگرتنه له‌سكپڕیی له‌ڕێی پارێزگاریكردن‌و هه‌ڵگرتن‌و كۆكردنه‌وه‌ی تۆواوی پیاوه‌كه‌ی له‌ناو كۆندۆمه‌كه‌دا‌و رێگرتن له‌چوونه ناو زێ له‌كاتی سه‌رجێییدا، وه‌ك قاپێك وه‌هایه كه تۆواوی تێده‌چێت‌و تێیدا ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر فڕێ ده‌درێت. كارایی كۆندۆمی مێینه: رێژه‌ی كارایی كۆندۆمی مێینه جۆراوجۆره بۆ رێگرتن له‌سكپڕیی به‌ڕێژه‌ی 79% بۆ 95%، ئه‌مه‌ش به‌پێی توانای ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و كۆندۆمه به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك‌و بێوێنه. خاسیه‌ته‌كانی كۆندۆمی مێینه: 1. هاوكار‌و یارمه‌تیده‌ره له‌سه‌ر رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه سێكسییه گواستراوه‌كان. 2. هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی نییه له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌ش‌و جه‌سته، یاخود له‌سه‌ر نه‌زۆكی یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی په‌یوه‌ند به‌منداڵبوونی دواتره‌وه. 3. به‌كارهێنانی كۆندۆمی مێینه، نابه‌سترێته‌وه به‌رووودانی ره‌پبوون یان هه‌ر شتێكی دیكه‌وه، وه‌ك له‌كۆندۆمی نێرینه‌دا پێویسته ئه‌و مه‌رجه بێته‌دی‌و چووك ره‌پ ببێت. خراپییه‌كانی كۆندۆمی مێینه: 1ـ له‌وانه‌یه كۆندۆمی مێینه له‌كاتی سه‌رجێیی‌و په‌یوه‌ندیی سێكسییدا، بجوڵێت‌و بترازێته ناو زێ.
2ـ ئه‌و بازنه نه‌رمه‌ی لای ده‌ره‌وه‌ی، له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ستیاریی “حه‌ساسییه‌ت”ی زێ.
3ـ ئه‌و بازنه نه‌رمه‌ی لای ناوه‌وه‌ی، له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ستیاریی “حه‌ساسییه‌ت”ی چووك.
4ـ له‌وانه‌یه له‌كاتی سه‌رجێییدا كۆندۆمه‌كه بپچڕێت یان تۆواو لێیه‌وه دزه بكات‌و ئه‌وكاته كارایی خۆی له‌رێگرتن له‌سكپڕیی، له‌ده‌ستده‌دات. روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ: یه‌كه‌م: نابێت له‌یه‌كجاردا‌و له‌یه‌ك پرۆسه‌ی سه‌رجێییدا كۆندۆمی نێرینه‌و كۆندۆمی مێیینه له‌لایه‌ن ژن‌و مێرده‌كه هه‌ردووكیانه‌وه به‌كاربهێنرێت. دووه‌م: جوڵانی كۆندۆمی مێینه له‌لایه‌كه‌وه بۆ لایه‌كی دیكه له‌كاتی پرۆسه‌ی سه‌رجێییدا، شتێكی سروشتییه. رێگای به‌كارهێنانی: كۆندۆمی مێینه، به‌ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر پێش سه‌رجێی ده‌بێت دابنرێت. له‌سه‌ره‌تادا دانانی كۆندۆمی مێینه قورسه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئافره‌ته رادێت له‌سه‌ری. هه‌نگاوه‌كان: 1. لای داخراوی كۆندۆمه‌كه، ده‌خرێته ناو زێ، لای كراوه‌یشی له‌ده‌ره‌وه‌ی زێ داده‌نرێت.
2. ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كۆندۆمه‌كه به‌ماده‌یه‌كی لینج چه‌ورده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی بچێته ناو زێ. كۆندۆمی مێینه شووشه‌یه‌ك ماده‌ی لینجی له‌گه‌ڵدایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
3. به‌هه‌ردوو په‌نجه‌ی ئاماژه‌و ناوه‌ڕاست، بازنه نه‌رمه داخراوه‌كه‌ی كۆتایی ناوه‌وه‌ی كۆندۆمه‌كه ده‌گیرێت.
4. ئافره‌ته‌كه كام شێوه ئاسان بوو بۆی، بۆ داخڵكردنی كۆندۆمه‌كه، به‌و شێوه‌یه راده‌كشێت. بۆ نمونه “به‌رزركردنه‌وه‌ی قاچێك بۆ سه‌ر كورسی، یان پاڵكه‌وتن”.
5. به‌په‌نجه‌ی ده‌ست، هه‌ردوو لێوی زێ دوورده‌خاته‌وه له‌یه‌ك، پاشان به‌هێمنی بازنه داخراوه‌كه ده‌باته ناو زێ.
6. به‌په‌نجه بازنه‌ی ناوخۆیی كۆندۆمه‌كه پاڵ ده‌نرێت بۆ ناوه‌وه تا ملی منداڵدان به‌ته‌واویی دابپۆشێت. ده‌بێت دڵنیابێت له‌وه‌ی كۆندۆمه‌كه لوول نه‌بووه له‌كاتی پاڵنانیدا.
7. بازنه‌ی كراوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆندۆمه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی زێ ده‌هێڵرێته‌وه.
8. له‌كاتی سه‌رجێییدا، پیاوه‌كه چووك ده‌باته ناو بازنه ده‌ره‌كییه كراوه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زێ، پاشان چووك ده‌برێته ناو كۆندۆمه‌كه‌و دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی كه چووك نه‌چووه‌ته نێوان كۆندۆمه‌كه‌و دیواری زێ، واته ده‌ره‌وه‌ی كۆندۆمه‌كه.
9. پاش كۆتاییهاتنی سه‌رجێیی، بازنه‌كه‌ی ده‌ره‌وه لوول ده‌كرێت تا تۆواوه‌كه دزه نه‌كاته ده‌ره‌وه‌و پاشان به‌هێواشی راده‌كێشرێت بۆ ده‌ره‌وه.
10. پاشان كۆندۆمه‌كه فڕێده‌درێت‌و جارێكی دیكه به‌كارناهێنرێته‌وه. ئه‌گه‌ر كۆندۆمه‌كه نه‌كرایه‌وه؟ كۆندۆم به‌جۆرێك دروستكراوه كه به‌ئاسانیی‌و به‌بێ هیچ ناڕه‌حه‌تییه‌ك بكرێته‌وه‌و ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ناچار بوویت به‌زۆر كۆندۆمه‌كه داخڵی چووك بكه‌یت یان زیاتر له‌چه‌ند چركه‌یه‌كی خایاند، كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی كۆندۆمه‌كه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كۆندۆمه فڕێ بده‌یت‌و هه‌وڵنه‌ده‌یت جارێكی دیكه به‌كاریبهێنیته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاره، زۆر نزیكه ببێته هۆی دڕانی كۆندۆمه‌كه‌و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ركی سه‌ره‌كیی كۆندۆمدا نایه‌ته‌وه كه بریتییه له‌رێگرتن له‌چوونی تۆواو بۆ ناو زێی ئافره‌ته‌كه. ئه‌گه‌ر هاتو له‌كاتی سه‌رجێییدا، كۆندۆمه‌كه دڕا، به‌خێرایی كۆندۆمه‌كه رابكێشه‌و كۆندۆمێكی نوێ به‌كاربهێنه. ئه‌گه‌ر هاتو له‌كاتی پرۆسه‌كه‌دا كۆندۆمه‌كه دڕا‌و هه‌ستت كرد تۆواوه‌كه ده‌چێته ناو زێی ئافره‌ته‌كه‌وه، ده‌بێت به‌خێرایی بیر له‌هۆكاری دیكه‌ی رێگرتن له‌سكپڕی بكه‌یته‌وه، وه‌ك خواردنی حه‌بی رێگرتن له‌منداڵبوون “حه‌بی مه‌نع” له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌كه‌وه به‌رێنمایی پزیشك. قه‌باره‌ی كۆندۆم: كۆندۆم قه‌باره‌ی جۆراوجۆریشی هه‌یه، هه‌روه‌ك شێوه‌و ره‌نگی جیاوازیشی هه‌بوو. كۆندۆم به‌درێژی‌و پانیی جۆربه‌جۆر به‌رهه‌مده‌هێنرێت. له‌راستیدا هیچ پێوه‌رێك نییه بۆ درێژیی كۆندۆم، سه‌ره‌ڕای ئه‌و جۆره‌ی كه له‌لاستیكی سروشتیی به‌رهه‌مهێنراوه‌و له‌كاتی پێویستدا درێژ ده‌بێت تا له‌گه‌ڵ درێژیی چووكی ره‌پبووی پیاوه‌كه‌دا بگونجێت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌پانیی كۆندۆم، ئه‌میش جۆراوجۆره، هه‌ندێك كۆندۆم پانییه‌كی بچووكتری هه‌یه، یاخود ده‌كرێت بڵێین ته‌سكتره، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی چێژێكی گونجاوتر ببه‌خشێت، جۆره‌كانی دیكه‌ش كه‌مێك پانترن‌و فراوانترن. سه‌باره‌ت به‌باشترین جۆری كۆندۆم له‌رووی ماركه‌ی بازرگانییه‌وه، پێویسته ژن‌و مێرد خۆیان به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ماركه‌كان له‌هه‌ر وڵاتێكدا جیاوازن‌و ناوه‌كه‌یان ده‌گۆڕێت. چه‌ند رێنماییه‌ك: ئه‌مه‌ش چه‌ند رێنماییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارت بێت له‌متمانه‌بوون به‌كۆندۆم:
1ـ با هه‌میشه كۆندۆمت هه‌بێت، نه‌ك له‌كاتێكدا كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا گه‌مه‌و یاریی سێكسیی ده‌كه‌یت، به‌په‌له ئه‌و بارودۆخه به‌جێبهێڵیت‌و رابكه‌یت بۆ كڕینی كۆندۆم. واته له‌چڵه‌پۆپه‌ی سۆز‌و ئه‌وینداریی‌و خۆشه‌ویستیی‌و سێكسدا، ئه‌نجا بیری كڕینی كۆندۆمه‌كه‌ت بكه‌وێته‌وه.
2ـ له‌كاتی كڕینی كۆندۆمدا هیچ هه‌ست به‌شه‌رم مه‌كه، به‌ڵكو شانازی بكه به‌كڕینی‌و رێكخستنی ژیانی خۆته‌وه.
3ـ له‌وانه‌یه خۆشتر بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا پێكه‌وه بچن بۆ بازاڕ بۆ كڕینی كۆندۆم، ئه‌گه‌ر زانیت چێژێكی تایبه‌تیت پێده‌به‌خشێت.
4ـ پێش ئه‌نجامدانی سه‌رجێیی، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا باس له‌به‌كارهێنانی كۆندۆم بكه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاره، نیگه‌رانی‌و شه‌رم ناهێڵێت. پێكه‌وه رێكبكه‌ون بۆ به‌كارهێنانی كۆندۆم‌و به‌ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردووكتان بێت.
5ـ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجارت بوو كۆندۆم به‌كاربهێنیت، باشترین رێگه بۆ فێربوونی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی، بریتییه له‌وه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا دابنیشن‌و به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی به‌كاریبهێنن، ئه‌مه كاتێكی زۆری ناوێت‌و به‌ئاسانیش فێری به‌كارهێنانی ده‌بن. بۆچی كۆندۆم به‌كاربهێنم؟ جگه له‌رێگرتن له‌سكپڕی‌و یارمه‌تیدان له‌رێگرتن له‌گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان، كۆندۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش به‌كارده‌هێنرێت:
1. هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی نییه له‌سه‌ر مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌هۆكاره‌كانی دیكه‌ی رێگرتن له‌سكپڕیی له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی لاوه‌كیی هه‌بێت.
2. فره‌یی جۆره‌كانی له‌جیاوازیی شێوه‌و ره‌نگ‌و بۆن‌و قه‌باره‌وه، ئه‌مه وایكردووه چێژێكی زیاتر ببه‌خشێته پرۆسه‌ی سێكسی.
3. له‌چاو رێگاكانی دیكه‌ی رێگرتن له‌سكپڕیی، كۆندۆم به‌ئاسانی ده‌ستده‌كه‌وێت، له‌سۆپه‌رماركێت‌و ده‌رمانخانه‌كاندا هه‌یه. پێویست به‌سه‌ردانی پزیشك‌و نۆرینگه‌كان ناكات.
4. كۆندۆم وایكردووه سێكس، كه‌متر پرژ‌وبڵاو‌و بێبه‌رنامه‌یی پێوه‌دیاربێت.
5. به‌كارهێنانی ئاسانه، ئه‌مه جگه له‌متمانه‌بوون به‌وه‌رگرتنی چێژ له‌سێكسكردن‌و سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ خێزاندا كه ترسی منداڵبوون ناهێڵێت. خوێنه‌ری به‌ڕێز، پێش كۆتاییهێنان به‌به‌شی سێیه‌م و كۆتایی بابه‌ته‌كه‌مان له‌باره‌ی كۆندۆم‌و جۆره‌كانی‌و به‌كارهێنانی، ئه‌م ده رێنماییه بۆ به‌ڕێزت دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌میشه له‌به‌رچاوتدا بێت‌و په‌یڕه‌وی بكه، تا زۆرترین چێژ له‌په‌یوه‌ندیی سێكسی نێوان خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ربگریت. ئه‌م رێنماییانه بۆ پیاوانه:
1ـ كۆندۆمی قه‌باره گه‌وره مه‌كڕه، قه‌باره گونجاو بكڕه.
2ـ پاكه‌ته‌كه به‌توندیی یان به‌ددانه‌كانت هه‌ڵمه‌پچڕه.
3ـ ئه‌و هه‌وایه كه له‌پێشه‌وه‌ی كۆندۆمه‌كه‌دایه، ده‌ریبكه.
4ـ به‌شی لوولكراوی ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر چووك دابنێ به‌ره‌پبوویی، نه‌ك له‌كاتی خاوبوون‌و شلبوونی چووكدا.
5ـ چووك به‌كۆندۆمه‌كه دابپۆشه، به‌ڵام نیو په‌نجه به‌بۆشایی له‌سه‌ری چووك به‌جێبهێڵه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تۆواوه‌كه.
6ـ پاش ئه‌وه‌ی كۆندۆمه‌كه ته‌واو چووكی داپۆشی، جارێكی دیكه هه‌ر بۆشاییه‌كی هه‌وای تێدابوو، به‌تاڵی بكه‌ره‌وه.
7ـ پاش هاویشتن‌و پێشئه‌وه‌ی چووك خاو ببێته‌وه، كۆندۆمه‌كه به‌هێواشی ده‌ربهێنه.
8ـ كۆندۆمێك دووجار به‌كارمه‌هێنه.
9ـ كۆندۆمه‌كان له‌كه‌شێكی سارد‌و وشكدا هه‌ڵبگره، له‌گیرفان یان له‌شوێنی گه‌رمدا زیاتر له‌دوو هه‌فته هه‌ڵیمه‌گره.
10ـ ئه‌گه‌ر مێژووی به‌سه‌رچوونی ته‌واوبووبوو، یان چوار ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنیدا تێپه‌ڕیبوو، به‌كاری مه‌هێنه.
سەرچاوە : گۆڤاری خود
Discussion about this post