كارۆخ مەلائەسعەد:” زۆربەمان گوێبیستی گۆرانیی (هەولێریە)ـكەی (ڕەوەند سەڵاح) بووین كە لەو گۆرانییەدا بەشێوەیەكی زۆر جوان و عاشقانە وەسفی كچە شۆخێكی شاری هەولێر دەكات، دواجار ئەو گۆرانییە بووە سەرەتایەك بۆ گرێدانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێكی هەولێری دا.
لە گفتوگۆیەكدا گۆرانیبێژ (ڕەوەند سەڵاح) بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: “سەردەمێك كە گۆرانیی (هەولێریە)ـم چڕی، ئەو گۆرانییە زۆر تایبەتمەندی هەبوو، واتە بۆ كچە هەولێرییەكم چڕیبوو، ئێستایش خۆشبەختانە بەو كچە شۆخە شاد بووم كە لە گۆرانییەكەدا وەسفم دەكرد.”
هەر لە مبارەیەوە گوتیشی: “لە گۆرانییەكمدا لە نێو هەموو شارەكانی كوردستاندا دواجار كیژۆڵەیەكی هەولێر دەستنیشان دەكەم و ناوی دەبەم، ئێستایش خۆشبەختانە لە چوارچێوەی خەیاڵ هاتمە دەرەوە و بەو ئامانجەم گەیشتم، هەربۆیە لە گۆرانییەكەدا واقیعی دڵی خۆم ئاشكرا دەكەم و دڵی خۆشمی پێشكەش دەكەم.”
ناوبراو ئاماژەیەیشدا كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا دوو گۆرانیی تازەی لە هەگبەدا هەیە و لە وڵاتی توركیایش ئەو كارە بەرهەم دەهێنێت.