(مەحسوم قورمیزگول) ماوەیەکە وەکو دەرھێنەر خەریکی ئامادەکردنی فیلمێکە لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ھەڵەبجە، فیلمەکە باس لە کیمیابارانی ھەڵەبحە دەکات و ئەو نەھامەتیانەش دەردەخات کە گەلی کورد لەسەردەمی ڕژیمی پیشوودا چێشتویەتی،
نووسەرو رۆِژنامووس لە رۆژنامەی سەباحی تورکی (مەحمود ئۆڤەر) لە بابەتێکی نوێ خۆیدا نووسیویەتی کە ڕەنگە (ئیبراھیم تاتلیساس) لەو فیلمەدا ڕۆڵی دیکتاتۆر سەدام حوسێن وەربگرێت ھەروەھا نووسەر لە نووسینەکەیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە (تاتلیساس) ماوەیەک لەمەبەر نیمچە رەزامەندییەکی لەمەڕ بەشداریکردنی لەم فیلمەد نیشانداوە، رایگەیاندووە ئەگەر بتوانێت رۆڵەکە بەچاکی بەرجەستە بکات ئەوا ئامادەی خۆی نیشانداوە کە بەشداری لە فیلمەکە بکات. ھەروەھا نووسەر باسی پەیوەندی نێوان (مەحسوم و ئیبراھیم)ی کردووە پێی وایە کە ئێستا پەیوەندی ئەم دوو ھونەرمەندە زۆر چاکترە لە جاران و ناکۆکی لە نێوانیان نەماوە، بۆیە پێ دەچێ کە ئیبراھیم قسەی مەحسوم رەت نەکاتەوە.
ئاریان دەرگەڵەیی