هونەرمەندی موزیسیان حەمە بەکر لە ووڵاتی گوڵەوە ڕێگا بەرەو کوردستان دەگرێتە بەر و هەر لەوێش وێنەگرتنی کلیپی (ڕێگا) بە ئەنجام دەگەیەنێت. ئەم کلیپە لە ئاواز و ووتنی حەمە بەکر و سۆلۆی دەنگ فێنک خەسرەوە و هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدە.
تۆمارکردن و میکس و ماسترینگ لەلایەن Harmony Pro Sound Studio جێبەجێکردنی دەنگ لەلایەن هەژار عوسمان، دیکۆر شەمیران جەلال، ڕووناکی و شاریوو لەلایەن هێمن نەوزاد، ڕیزەن عومەر وە شکار شەوکەت، وێنەگرتنی کلیپ ئالان جەلال و مۆنتاژ دیار خەسرەو.
ئەم کلیپە لە بەرهەمی تەلەفزیۆنی پەرەوەردەییە ساڵی ٢٠١٣.
حەمەبەکر ساڵانێکی زۆرە لە ووڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە و ناسراوە بە (حەمەی کلارنێت). ئەندامێکی چالاکی تیپی شانۆی بێسنوورە. لە هەردوو کۆنسێرتی تیپی موزیکی نەورۆز و تیپی سێمفۆنی بۆ ئامێرە فوودارەکان بەشداری کردووە. جگە لە بەشداری چاڵاکیی زۆربەی کۆڕ و بۆنە نیشتیمانییەکان بە ئامێری کلارنێت.
کلیپەکە دەتوانیت لە سایتی فەیسبووک لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە ببینیت:
https://www.facebook.com/photo.php?v=665019086862214&set=vb.100000623866882&type=2&theater