بڕیار بهختیار/ستافی چرا : ڕیكلام ڕێگایەكی سەرەكییە بۆ ناساندنی شتێك یان شوێنێك یان كەسێك یان هونەرمەندێك ..هتد .بەڵام وادیارە ئاستی ڕیكلامی كوردی زۆر لە پلەیەكی نزمدایە ، ئەگەر ئێمە سەیری ڕیكلامێكی وڵاتە ئەوروپیەكان بكەین دەبینین هەستێكی وامان لا دروست ئەبێ و بە جۆرێك ئەو شتەی كە ڕیكلامەكەی بۆ كراوە لامان سەرنج ڕاكێش ئەكات كە دوور ترین ڕێگە ببڕین بۆ پەیدا كردنی یان زۆرترن پارەی بۆ تەرخان بكەین چونكە ئەو ستافەی كە هەڵئەستن بە ئامادە كردنی ڕیكلامێك زۆر بە وردی ئیشی تیا ئەكەن هەر لە كامیرەمان و دەرهێنەر و ڕوناكی و سەرجەم ئەندامانی ستافەكە ..وە بەتەواوی خۆیان ماندوو ئەكەن تەنها بۆ ئەوەی كە كارێكی جوان و سەرنج ڕاكێش بكەن و سەركەوتوو بن …!!
بەڵام ماوەیەكە میدیا كوردییە كان بەبێ ئەوەی شارەزاییەكی وایان هەبێت كە بتوانن ریكلامێكی سەرنج ڕاكێش بكەن دەستیان كردووە بە ئامادە كردنی ڕیكلام و دابەزاندنی لە میدیاكان كە بە ڕاستی ئەو پێداویستیە یان ئەو شتەی كە ڕیكلامەكەی بۆ ئەكەن لەلات ناشرین ئەكەن بە پێچەوانەی ڕیكلامی ئەوروپیەوە ..هۆكاری ئەمەش نەشارەزایی و پاشان كەم ئامادەكردنی مادە بۆ ڕیكلامەكە و نەبونی كارەكتەرێكی باش ..
زۆرێك لەو ئەكتەرانەی كە ڕۆڵێك ئەبینن لە ڕیكلامێكدا یەكەم جاریانە بچنە بەر چاوی كامێرا بەڵام ئەیانەوێ دەركەون بۆیە ناتوانن بە شێوەیەكی باش ڕۆڵەكە ببینن یان بە بەرنامەی كۆمپیوتەر لە شێوەی ئەفلام كارتۆن چەند كارەكتەرێك دروست ئەكەن و تەنها بۆ ئەوەی كە ئەو شتەی كە ڕیكلامەكەی بۆ ئەكرێت بناسرێت ئیتر بیر لە وێنەگرتنێكی جوان یان سیناریۆیەكی سەرنج ڕاكێش ناكەنەوە بۆ ئەوەی كە ئەو شتەی ئامادەیان كردووە لە ڕیكلام بچێ …!
ئەگەر سەرنجتان دەبێت ماوەیەكە هەندێك لە میدیا كوردیەكان دەستیان كردووە بە دابەزاندنی ڕیكلامی چا و برنج و جبسی جۆراو جۆر كە هەریەكە یان ناوی یاریزانێكی تۆپی پێی لێ دەنێن یان ناوی دوو كارەكتەری دراما دۆبلاج كراوە بیانییەكانی لێ دەنێن یان هەر ناوێكی تری نەگونجاو هەموو لە پێناو پڕفرۆش كردنی ئەو شتانەی كە نافرۆشرێن ..
لەكۆتاییدا ئەڵیم هەموو میدیا كوردییەكان كۆ بكەرەوە ناتوانن ڕیكلامێكی سەرنج ڕاكێش بكەن بۆ بۆنێك یان بۆ ئامێرێكی وەرزشی كە بتوانن لای بینەر سەرنج ڕاكێشی كەن …..
بەهیوای ئەوەی كە لە داهاتودا ڕیكلامی كوردیش وەكو ڕیكلامی ئەوروپی پێشكەوتوو بێت ….
بڕیار بەختیار