ڤاڵانتاین زۆرێک لە ئێمەی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد و بیرمان لە زۆر شت کردەوە بۆ ئەوەی لەم ڕۆژەو لە کات و ساتی خۆی کەسێکی خۆشەویست بە دیارییەک بەسەر بکەینەوە. گوڵ سیمبولی خۆشەویستی لەم ڕۆژەدا لە هزری هێمن ڕەئوف دا نەبوو، بەدوای دیاریەکی تر دەگەڕا بۆ ئەوەی لەم ڕۆژەدا بیکات بە سوپریزێکی جوان بۆ خۆشەویستەکەی !!؟
تۆ بڵێی سوپریزەکە لە ڕۆژی خۆیدا بگات !؟ هێمن پەیوەندی بە سویدەوە دەکات بۆ ئەوەی دوا سیدی هونەرمەند نەریمان بابان داوابکات و بە هەرنرخێک بێت بۆی بنێرن تا لە ڕۆژی ڤالانتاینبیکات بە دیاری. سیدیەکەی بابان لە سویدەوە بۆ کەنەدا بە سەر ئۆقیانووس دا لە نامەیەکی تایبەتدا دەفڕێت و لە کات و ساتی خۆیدا خۆشبەختانە پۆستەکە دەگات.
سیدی (ڕێژەی نەگۆڕ) وەک دیاریەکی بەنرخ لەلایەن هێمن ڕەئوف ی شاعیر پێشکەشی خێزانەکەی دەکرێت و توانی لەم ڕۆژە بەهەر جۆرێک بێت دڵی خۆشەوسیتەکەی (چرا نەوزاد ی شاعیر) خۆش بکات و جوانترین دیاری ساڵی پێشکەش بکات.
وێنە : لە پەیجی تایبەتی چرا نەوزاد لە فەیسبووک
پەیجی تایبەتی هونەرمەند نەریمان بابان ئێرە کرتە بکە