زانا گه‌ڵاڵی : ڕێناس ئامانج، که به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی یۆتۆبۆری–یه‌و سه‌رپه‌رشی گروپێکی پڕ له چالاکی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی ده‌کات له‌وشاره‌دا، ڕۆژی ( 10-4-2010 ) له یه‌کێک له‌هۆڵه‌کانی هه‌مان شار به به‌شداری هاوڕێ و که‌سوکاری هه‌ردوولا، ئاهه‌نگی ئه‌ڵقه گۆڕێنه‌وه‌ی ڕێناس له‌گه‌ڵ شارۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له په‌یوه‌ندییه‌کمان به ڕێناس ، وتی: من و شارۆ هه‌ر له منداڵییه‌وه هاوڕێ بووین، خێزانه‌کانمان تێکه‌ڵاویان هه‌بوو، کاتێکی زۆر یاکترمان ناسی و بووین به خۆشه‌ویستی یه‌ک .
وتیشی: زۆر ڕۆژی خۆشم بردۆته سه‌ر له ژیانمدا، یه‌کێک له‌وانه ڕۆژی ئاهه‌نگه‌که‌مان بوو له‌گه‌ڵ ئازیزهکانماندا که کۆبووینه‌وه و ڕۆژه‌که‌یان کرد به ڕۆژێکی پیرۆز بۆ ئێمه.
ده‌رباره‌ی کات و شوێنی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌شی وتی: زۆر حه‌زده‌که‌م چه‌ند ساڵێکی دیکه ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌م له کوردستان ڕێکبخه‌م، له شێوێنێکی کراوه به ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه بێت.
له کۆتاییدا لێمانپرسی تاچه‌ند ئاماده ده‌بێت له ئێستادا ببێت به دایک؟ ئایا ئه‌و حه‌ز ده‌کات یه‌که‌م منداڵی کوڕ بێت یان کچ؟ ڕێناس-یش وهڵامیدایهوهو وتی: جیاوازی نییه کوڕ بێت یان کچ، به‌ڵام ئه‌مه جارێ داهاتوویه‌کی دووره بۆ ئێمه، چونکه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئێستا ئاماده نیم ببم به دایک، جارێ زۆر شتم له‌به‌رده‌سته له هه‌مووشی گرنگتر خوێندنه‌که‌م و کاری کۆمهڵهکهمه.