گرتنه‌به‌ری ڕێگاکان زۆرن هه‌تا ئه‌گه‌یته ئامانج و هیواکانت.. لای هه‌ندێ مرۆڤ ئێواران به‌ره‌و تاریکی و نیگه‌رانی ئه‌تبات.. لای هه‌ندێکیش ئێواران کۆتایی ڕزق و ڕۆزی یه و مایه‌ی خۆشبه‌ختی یه زۆریش هه‌ن ئێواران به‌ره‌و خه‌مۆکی ئه‌بات، ڕێی ئێواران له من و تۆ و ئه‌ویتره‌وه ئه‌گۆڕێت،، لێره‌دا من ده‌وه‌ستم و با پێکه‌وه بزانین ئه‌م کچه‌کورده ده‌نگ خۆشه به‌ناوی ڕێشاو بۆ یه‌که‌م جار چۆن ڕێگای ئێوارانی ئه‌گرێته به‌ر هه‌تا ئه‌گاته عه‌شقێکی وه‌نه‌وشه‌یی، وه‌رن با گوێبیست و بینینی نوێترین کورته چیرۆکی ڤیدیۆیی{ ڤیدیۆ کلیپ} ی ڕێشاوخان،،، ڕێشاو له وڵاتی سوید- ستۆکهۆڵم ئه‌ژی بۆیه‌که‌م جاره گۆرانی ده‌ڵێت و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین کاریه‌تی،، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشکه‌شی ده‌کات به گوێگر و بینه‌ری کورد،
ڕێگای ئێوارانم له هۆنراوه‌ی شاعیرێکی به‌ناوبانگ و هه‌ست ناسکی گه‌له‌که‌مان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده و له تۆمار و دابه‌شکردنی موزیک هونه‌رمه‌ند هه‌ڵۆ قادره کامێرا و ده‌رهێنانی ئۆرینا ڤیدیۆ و فۆتۆ، شایانی باسه دیمه‌نه‌کانی له شاری ستۆکهۆڵم و ده‌ور و به‌ری تۆمار کراوه.
کوڕی کانی عاشقان- سوید