فەرەیدون کونجرینی
بارزانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (لومۆند) ی فەرەنسی، کە ڕۆژی ٢٣ ی شوبات ئەنجامیداوە، لە سەرەتای مانگی سێی ئەم ساڵ تەواوی چاوپێکەوتنەکە لە سایتی (ئێن ئاڕ تی) بە نوسینی سۆرانی نوسرابوو کە بارزانی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاندوە “لە مانگی ٩ دا دوو هەڵبژاردن دەبێت؛ سەرۆکایەتی و پەرلەمانی، ئەو خۆی کاندید ناکاتەوە، دەشڵێت “دەمەوێت هەموو ئەو کاتەی کە لە بەردەستمدا دەبێت، تەرخانی بکەم بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی”
پاش تەواوبونی وادەی دوساڵی بارزانی هەروەك لە چاوپێکەوتنەکەدا بەگشتی خۆی دەڵێت بەهۆکاری جەنگی داعشەوە ماومەتەوە لە پۆستەکەمدا، وەلە وەڵامێکی تردا دەڵێت لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ٩ی ٢٠١٧دا خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ ئەوپۆستەی ئێستا بەنایاسایی تێیدا ماوەتەوە” من وەك نوسەرێكی و لێکۆڵەر لە بارزانی و مەبەستی لە دەسەڵاتدا ، دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم نابێت و دەبێت تا سەر لەژێر کۆنترۆڵی پارت و بنەماڵەکەیدابێت.
مەسعود بارزانی لە پۆستی ماوە بەسەربردوی سەرۆکایەتی هەرێمدا دەمێنێتەوە تا هەڵبژاردنکانی داهاتوو وە خۆیشی کاندید دەکاتەوە بۆ هەمان پۆست “بەسیناریۆیەکی دی یان بە هەمان شێوەی نایاسایی و بەهێزی هەڕەشە و بیانو” گوتاری خۆی دوبارە ڕەوانە دەکات بۆ لایەنە سیاسیەکان ئەمەش لەکاتێکدا دەگوترێت لەدوای وادەی تەواوبونی وادەی هەشت ساڵی بە پڕۆژەیەکی ڕیکلامی تا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە دەرکەوت بەهۆی کەسی نەشیاو بۆ ئەو پۆستە لە بەرواری ٢٠ ی ئابی ٢٠١٣ دوو ساڵی بۆ نوێ کرایەوە و بڕیاربوو بارزانی لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ ا دواین وادەیبێت لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بەڵام سەرۆکی پارتی یاسای بەزاندووە و تا ئەم ساتەوەختە بەنایاسایی لەو پۆستەدا ماوەتەوە و بەدور نازاندرێت جەنگێکی ناوخۆی لەسەر هەڵگیرسێنێت هەر ئەم هەڕەشەیە بەرپرسی حیزبەکان دەڵێن ئێمە شیاونین بۆ ئەو پۆستە تا بارزانی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی گیان لەدەستدەدات!؟
لە ناوەڕاستی مانگی ٨ ی ٢٠١٥دا پارتەکەی مەسعود بارزانی پێشنیازێکی بۆ لایەنە سیاسی یەکان نارد، لەکورتەی سەرەوەی پێشنیارەکەدا هاتبوو بارزانی بەتەواوی دەسەڵاتەكانیەوە لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە و ڕازیشە سەرۆك لە پەرلەمان هەڵببژێردرێت بە مەرجێ! گۆڕینی سیستەمی سەرۆكایەتی دوابخرێت بۆ دووساڵی تر بەچەند مانگێك پێش هەڵبژاردن!؟ واتا لە ماوەی پێش دوومانگی هەڵبژاردنەکاندا دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کەمبکرێتەوە، نەکا بارزانی کاندید نەبێت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پێشنیازەکەی پارتی لایەنە سیاسیەکان کەوتنە خۆو دوپاتیانکردەوە وەك ئەودێڕەی کۆتایی لای سەرەوە ئاماژەم پێکردوە! کە کەسێك شك نابەن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم جگە لە مەسعود بارزانی، لێرەدا ئاماژە دەکەم، کە مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدا بەنایاسایی دەمێنێتەوە تا هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، وە بە هەمان هاوشێوەی ڕابوردوو، وە هەموارکردنەوە دەستور ناکرێت و خۆیشی کاندید دەکاتەوە و دەشکرێتەوە بە سەرۆکی هەرێم، لێرەدا تەنها لایەنێك هەیە دژی ئەم شێوە هەڵبژاردنەیە “ئەویش تەنها لەڕوانگەی مێدیایەوە دەسەڵاتی خۆی نیشان ئەدات و نابێتە ڕێگیری لە هەر مەبەستێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی”.
لە ساڵی ٢٠١٥دا نوسەرێکی دیار گوتارێکی نوسی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بەناوی “كورد پیاوی تیا نییە”! ئەمە ئاماژەیەکە کە تەواوی ئەو بێویژدانیەیی سەرۆك حیزبەکان هەیانە و ناهێڵن خەڵکی لێهاتوی یاسایی بێنە کایەی سیاسییەوە “جا هەڵبژاردنەوەی هەمان کەسایەتی دەکەوێتە بڕیاری دەنگدەر لەوانەی عاریان نەناوە و شەش مانگە موچەی وەرنەگرتووە. ئەوانەی دەنگی پێدەدەن و دڵنیان بارزانی موڵکی گشتی داگیرکردوە و دەیان کۆمپانیای نەوتی زەوتکردوە . ئەوانە دەنگ دەدەن بە بارزانی کە ساڵەهای ساڵە بەبەر چاویانەوە بەرپرسەکان بەتانکەر نەوت ئاودیودەکەن هەرچەند ئێستا بووەتە بۆری.
ئەم بەیت و بالۆرەی پارتی بەناوی سەرۆکی حیزبەکەیەوە ئەنجامی ئەدا تەنها ئامانجێکەو شتێکی دیـ نیە ئەویش مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم” پلانی پارتی لە دو قۆناغدایەو دەیهەوێ بەقۆناغی یەك دوەم بکاتە ئامانج ڕیفراندۆم لە ئێستا یان داهاتودابێت هەردەبێت ئەنجامدرێت وەك ئەرکێکی سروشتی نەتەوەیی.
لەم وەرزەی سیاسی ئێستای باشورو خراپی باری دارایی و ناکۆکی نێوان لایەنەکان و پێشێلکردنی یاسا ، وەك بارزانی کە یاسای پێشێلکردوەو بەنایاسایی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدا خۆی هێشتۆتەوە ، هەروەك دەبینین و دەبیستین تەنها پارت و مێدیای خۆی وەك سەرۆک ئاماژەی پێدەکەن لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی حیزبەکانی دی کەبونەتە دارگۆچانی جا بەهەر هۆکارێکی سیاسی و گیرکردنبێت ! مەبەست لە ڕیفراندۆم هێشتنەوەی دەسەڵاتی پارتی و بەهێزکردن و فراوانبونی هێزی حیزبەکەی و پاڵپشتە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی پارتی و خۆکاندیدکردنەوەی بۆپۆستی سەرۆکی هەرێم.
حیزب وای لەخەڵک کردوە بەجۆرێك هەڵە تێبگەن دۆست بەدوژمن هەژمار بکەن و دزی و گەندەڵی بەپیشە بزانن “کارکردنیان جگە لەکۆیلایەتی ناوێکی شایستەی نیە” هەر لەبەر ئەم چەندێڕ خەڵکانێك لایانوایە هەرکەسێك پشتیوانی لە خزمەتگوزاری و پڕۆژەیەك کرد لەلایەن حیزبەوە بەسەندکرابێت “ئەوکەسە بۆتە حیزی” جا لێرەدا شتی زۆرمان وەبیردەکەوێتەوە و گوتراوە و وەلاماناوە “کۆمەڵێك هەن جگە لە قسەی خۆی بڕوای بەهی کەسی ترنیە وە کۆمێنتی بۆی نیە ئەوەش هێشتنەوەی لەقوڵایی حیزبدایە و بەدێڕەکان ناوێرن”.
کەسانێك “بەجۆرێك کۆیلەی حیزبن کە کاربەڕێکارانی حیزبەکەی تاودەدەنە ململانێ و دژایەتی چەواشەکاری و ڕاستیەکان لەخەڵك دەشارنەوە، ڕێگەی هەڵەیان گرتوە و لەبەرژەوەندی خەلك و نیشتماندانین و قڕوقەپیان لێی کردوە ناحەقی قبوڵدەکەن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندیە خۆیەکان یەکێکە لەو هەڵانەی کە کۆیلەکان بڕوایان بە سارستانی نوێنیەو بەردەوام دوپاتی دەکەنەوە”.
دواینەی ئەم وتارەم بۆ هەڵبژاردنەکانی 2017 ، ئەوانەی پەنجە لەمەرەکەب هەڵدەکێشن دڵنیان لەوەی ڕۆژانەی گومرکی ئیبراهیم خەلیل پتر لە یەک ملیۆن دۆلارە ە دڵنیاشن لەوەی پتر لە دەیان کۆمپانیای نەوتی تەنها بۆ خێڵ و بنەماڵەکەی بارزانیەو لەهەمان کاتدا کەوتونەتە ئەوەی ناڕەقەی خۆیان بفرۆشن بۆکڕینی نانی سبەی، ئەوانە دەنگ دەدەن بە ناحەق بەئاگان لەو ڕۆژەی لەسەر داوای مەسعود بازانی گاردی کۆماری سەددام دەبابەی هێنایە هەولێر و ٣١ی ئاب ی کردە گەورەترین سەرکەوتنەکانەکانی خەباتی خۆیان و ئەمڕۆژەیان بۆ خۆیان بەئامانج گەیاندوە ، ویژدانتان هەبێت و بیری نەتەوەیی بکەنە دادگا بۆ ئەوانەی بازرگانیتان پێوە دەکەن .
فەرەیدون کونجرینی ١١ / ٦ / ٢٠١٧