ئارام حەمە
aramhama@yahoo.com
(ژەنینى گیتاریک لە تەنهایدا لەسەر کورسیەکى سور بە دەستە خویناوییەکانى باوک بو ئەو پاسارییەى کە دەیەوێت لە درگا ئاسنینەکانى زەمەن دەربازبیت ئەو لەویندەرى ڕا دەگرى بەردەوام بەمن دەڵێت پەشیمانم………..)
لە گەڵاڕیزانى پایزدا من دەمرم و دەبمە سوتوى سەر ڕێگات
ئەى ئەوەى لە نیو دەستەکانتدا تەنها مشتیک ڕەژو دەبینریت
لەگەڵ تو دا ئایندەم پر دەبێتەوە لە نور نوریک لە پرچەکانى یەزدان
من گویم لیە کە تو دەڵییت باوکم منى کوشت و بەرەو مەنفا ڕاوەدوى نام
شەرم و عەیب لە کڵاوەکانیان ناکەن……….
ئەمە داستانى هەزاران عاشقى وەک تویە
وەکى برێم ئەتو لوێنەدەرى دەمریت ئەمنیش لەو هەوارەى دەسوتێم
بە کرمانجى چەوەن ببیژم سترانان ژبو روحو دەلالا خۆ
ئەز دناڤ ڕوندکا چاڤیێ خۆ هاتیمە خنکاندنێ……….
کۆشتن ڕەندترین و نازکترین داستانا مەیە……….
ئەگەر لە دەلاقەى ژورەکەم بڕوانیت تەنێ دوو کوتر دەبینیت
یەکیان لە غوربەت هاتوەو ئەوەى دى فرمیسکەکانى دەسڕێت
خەمێ مەخۆ منیش وەک تو بریندارو تەنیاو تەنیام
لە برینى جەستەم خوینى ڕەش
دەچۆڕێتە خوارێ دەبتەوە بە سەرپۆشەکەى سەرى تۆ
دەبێنەوە بە کل و کلدانەکانى چاوى تۆ
پرسیار گەلیکى زورم هەن لە چاوە دورەکانى تۆ
دەگەڕیم و لە نیو دوکەڵى جغارەیەکدا بزر دەبم و دەسوتیم
من عومریکى درێژم بەرێ کرد لە چاوەروانى هاتنى ئەتودا……..
لێرە لەنیو دێڕەکانمدا سەما دەکەى
لەوێ لە نیو چواردیواردا هەر ڕادەکەى
تۆ منت کردە مرۆڤیکى ئیرۆسى کە بۆنى ریحانە لە لێوەکانم بیت
ئەودەمانەى بەرۆکى تۆ جێگاى لێوەکانى من بون بو خەوتن و ژوانە نارنجیەکان
ئەو دەمانەى مەمکەکانى تۆ نیشتیمان و سەنگەرم بون
ئیستاش بۆنى ڕیحانەکانى من لە سەر سینگ و بەرۆکت دێت…..
دەوەرەوە بۆ دەبێت لەناو کەنیسەکان گۆى لەزەنگى عەشق بگریت
من لە بڵندگۆى مزگەوتەکان جاڕدەدەم و بە تۆ دەڵێم خۆشم دەوێیت
بۆنى تۆ لە هەمو کچانى شارەکەم دێت بۆیە حەز بە بینینیان دەکەم و
تەماشاى چاوەکانیان دەکەم
من و تۆ ئەو سیوە دوو کەرتەین کە بۆ یەکترى دەگەڕێین
ئەم چیرۆکەم زور دەمیکە لە گویچکەى خەڵکى دا دەزرنگێتەوە
من نازانم ئەو ڕۆژ گارە شیرینانەم کەى دێتەوە؟
لە نێو پەرتوکەکانى فیرعەوندا بەردەوام ناوى باوک دەبینم کە
بەخوێنى جەستەى ئێوە خویان دەشۆن
نا ترسن و بە مەرگى پاسارییەکان نازانن
لە نێو گوڵەژاڵەکاندا دەتبینم بە جلکى ڕەشەوە
دێت و لەپرسەى کۆترەکەتدا ددادەنیشیت
لەبرى روحى وەنەوشەیت چڵیک ژاڵەم بۆ دەهێنیت