شێرکۆجەلال بەشی سێیەم : گەلۆ لەڕێکەوتی بیستودووی مانگی مارسی هەزاروپێنچ سەدووچواردا پادشا هێنری چوارەم سەرنج و تێڕوانینی خۆی خستەسەر ئەوشوێنەی کە لەناو مۆزەخانەی لۆڤەربە باڵی تویلیۆغی ناسراوە کەخۆی لە شوێنێکی گەورەو بەرفراوان دەدۆزیەوە دەکرا سوودی لێ ببینرێت چونکە لەوسەردەمەدا تەنها وەک شوێنێک بۆکۆکردنەوەی کەلوپەل یان هێندێ جاربۆبەشێک لە کاری پیشەیی سوودیان لێ دەبینی کە ئەوجۆرە شوێنانە بە زاراوەی گشتی فرەنسی پێی دەگوترێت شانتیێ بۆیە لێرە پادشا هێنری چوارەم بڕیاری دا
چەندگۆڕانکاریەکی سەرەکی لەناولۆڤەربکات ئەویش بە لێک دانەوەی هەردووباڵە گەورەکەی لۆڤەرئەویش بەدروست کردنی ڕێگایەک بۆتێک هەڵکێشانی هەردووباڵەکە ئەنجام دانی پڕۆژەیەکی لەم جۆرەش خزمەتێکی گەورەی بە لۆڤەر کردو هاوکاتیش گۆڕانکاریەکی سەرتا سەری بە سەر لۆڤەر داهێنا ئەم پڕۆژەیەش بە کەسایەتی کاترین دوومیدی سپێردرا کە خانمێکی هێژای ئەوکاتانەی ناو دەسەڵات بوودوای ڕوخانی ئەوشوێنانە بڕیاردرا لە شوێنەکەی کۆشکێکی گەورەومەزن لە ناو لۆڤەر بەرز بکرێتەوە کە رووبەرەکەی چوارسەدووحەفتا مەترچوارگۆشەبێت شەش ساڵیان دانا بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە بێگومان بۆخەرجی ئەوکارەش تەواوی ئەوکەلوپەلانەیان فرۆشت کە لەناو باڵی تویلیۆغی کۆکردرابونەوە لە ئەنجام ئەوەی دەستیان کەوت لە پارەوپول لە پڕۆژەی ناوبراویان سەرف کردبە تایبەتیش بۆ کڕینی کەلوپەلی بیناسازی پێویست لەکۆتایی گشت ڕێگا بچوکەکانی دەکەوتنەوەسەریەک لە یەک ڕێگای گەورەکۆیان کردنەوە بەدرێژایی ڕێگاکەش بیناسازیەکی کارامەوجوانیان تێدا ئەنجام دا سەرجەمی ئەوکارانەش لە ساڵی هەزاروپێنچ سەدونەوەتووچوار کۆتایان پێهات لە کۆتایش کارەکە مەزنتربووتا بووە دروست بوونی هەردووگەرەکی گەورەوجوانی سان جەرمان دووپری و فۆنتیەن بلو گەلۆ گەرەکە ئاماژەبەوە بکەین کە بۆوەدەست هێنانی خەرجی باجیان خستە سەر چەند ڕێگەوبانووپردێکی گەورەی وڵات لەوانە پردی کۆغبێل وەهەروەها لە هەرێمی نۆرماندیش پارەیەکی باشیان کۆکردەوە کۆی سەرجەم ئەوداهاتەش لە کۆتایی بوە تەواو بوونی پڕوژەکە بێگومان بۆپڕکردنەوەی هۆلەکانی ئەو کۆشکە هێنری چوارەم هەڵسا بە کۆکردنەوەی بەرهەکێکی زۆری هونەرمەندان بە تایبەتیش لە بواری سیرامیک وپەیکەر بێجگە لەوەی کۆمەڵێ لەو پارچە هونەریانەی کۆکردەوە کە لە زێڕوزیودروست کرابوون ئەوە جگەلەوەی کۆمەڵێک کەلوپەلی کەلەپوری نەتەوایەتی و چەندەها پارچە بەردی داتاشراوی بەنرخ لە هەمان کات هێنری چوارەم بانگەوازێکی ئاراستەی تەواوی هونەرمە ندوئەندازیارانی وڵات کرد بۆمەبەستی کاری دیکۆراسیۆن و هەڵواسینی تابلۆودانانی پەیکەروسیرامیک و پارچە هونەریەکانی تر بۆئەو مەبەستەش جێگاوشوێنی حەسانەوەی باشووخواردنی پێویستی بۆ ئامادە کردن بێگومان بەگوێرەی تایبەتمەندی کاروپیشەکان هەرکەسە ودەستی بەکار کرد لە پێناوی ئارایشوو ڕازانەوەی هۆلووهۆدەکانی ناولۆڤەرودانانی بەرهەمە هونەریەکان وەک دەگێڕنەوە لەو سەردەمە لۆڤەرببوە شوێنی کۆبوونەوەی زۆرترین هونەرمەندوئەندازیارە هەرە بە ناوبانگەکانی وڵات ئەوە جگەلەکاری ڕێکخستن لە کاتەکانی پشوودان دەیانکردە شەڕە هەڵبەست خوێندنەوەو گاڵتە جاریی ونووکتە بازی و پارچە شانۆیان پێشکەش دەکرد لە ساڵی هەزارو پێنچ سەدوو حەڤدەدا خەڵکی ناولۆڤەرودەوروپشتی پادشا دابەش دەبن بە دووتیپ بە شێکیان ئەو خەڵکانە دەبن کە تەنها کاروباری ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوە دەگرنە ئەستۆ بەشی دووەمیان ئەو خەڵکانە دەبن کە پێشوازی لە میوانانی لۆڤەر دەکەن وەک دەگێڕنەوە لەو سەردەمانە دا زۆرترین خواردنووخواردنەوە لە ناو لۆڤەر بە سەر میوانان و خەڵکی ناو لۆڤەر دابەشکراوە وەک دەڵێن خەڵکی ناو لۆڤەر کاتەکانی خۆیان لەو پەڕی خۆشیدا بردۆتە سەر بێگومان بەشێکی تری هەرە گرینگی ناو لۆڤەرئەوە هونەرمەندان بوون نمونەی شێوەکارانووپەیکەر تاشەکان و ئەکتەرو ئەندازیاران و سەماکاران شایەنی باسە کە هێنری چوارەم گرینگی زۆری بەو بەشەیان داوە زۆر جاریش پێشوازی لێدەکردن و خەڵاتی دەکردن لە سەر کارە هونەریەکانیان بە تایبەتیش وەک دەگێڕنەوە خودی پادشا درنگانێکی شەو سەردانی هونەرمەندانی دەکردوو کەشێکی خۆشی بۆ دەڕەخساندن لە پێناوی گەڵتەو قسەی خۆش و نمایشە شانۆیەکان بەرەبەیانیش هۆلەکانی بە جێدەهشت وبۆ خەوتن دەگەڕایەوە شوێنی حەسانەوەی خۆی لە ڕاستی وەک دەگێڕنەوە ئەو پارچە شانۆهونەریانەی لەو سەردەمەدا لە ناو لۆڤەر پێشکەش کراوە لەو پەڕی کاری هونەری باڵابوون هەروەها شوێنی ڕەزامەندی پادشاو خەڵکی ناوکۆشکەکانی لۆڤەر بوون گەلۆ لە ساڵی هەزاروشەش سەدوو پێنچ دا لە یەکێک لەو هەوڵانەی بۆ هێنری چوارەم ڕەخساوە هەڵساوە بەداپۆشینی حەوشی لۆڤەربە بەرگێکی گیایی سەوزلە پێناوی پێشبڕکێیەکی پاڵوانیانە لە نێوانی پیاوە هەرە بە هێزەکانی ناو لۆڤەر بۆ بەرنگاربوونەوەی یەکتروەک دەگێڕنەوە لەو سەردەمە لە ناو لۆڤەر پیاوە ئازاکان بە رنگاری یەکتر بوونەتەوە لە پێناوی مانوونەمان جەنگاون ژنەکانی ناولۆڤەریش لە پەنجەرەی کۆشکەکانەوە سەیریان کردوون گەلۆ وەک باوەو دەبێژن پێنچ ساڵیش پاش تێپەڕبوون بە سەر جەنگی سان بێرتلۆمی پیاوە پەک کەوتەو ئیفلیجەکانی پاشماوەی جەنگ زۆربەی نهێنیەکانی شەڕوشۆڕەکانیان ئاشکرا کردوەو گێڕاوەتەوە لە وانەش شەڕەکانی ناولۆڤەر لە نێوانی پیاوە جەنگاوەرەکان و ئاژەڵی دڕندەو بەهێزی شێر کە بۆتە مایەی تەماشاکردنی ژنەکانی ناو کۆشکەکانی لۆڤەر لە پەنجەرەکانی کۆشکی لۆڤەر ئەو ڕوداوانەش دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی هەزاروپێنچ سەدووحەفتاودوو واتە لە قۆناغەکانی دەسەڵات داری پادشا شاڕڵی یەکەم گەلۆ لەڕێکەوتی چواردەی مانگی چواری ساڵی هەزاروشەش سەدوو دە لە دەستپێکی یەکەم هەنگاو لە پای کردنەوەی پیرۆزبایی گالێری گەورەی ناو لۆڤەر پاش خواردنەوەی دوایین پێکی شەراب لە لایەن پادشا هێنری چوارەم سەری کەوتۆتە سەر دەستی یەکێک لە پیاوە مەزنەکانی دەوروپشتی خۆی ئەویش خستیتیە باوەشی خۆیی و بە هەمووخۆشەویستیەکەوە لە ئامێزی گرتوە هێنری مەزنیش بۆ دوایین جار چاوی هەڵێناوەو بە بزەیەکی زۆر جوانی سەر لێوەکانی ماڵئاویی لە هەموو پیاوانی دەورووپشتی خۆی کردوەو هەر بەم شێوەیەش دڵە مەزنەکەی هێنری لە لێدان کەوتووە تا هەتایە ماڵئایی لە ژیانوو لە لۆڤەر کردوە وەک لە نوسراوە مێژوویەکان تۆمار کراون دەرچوونی ڕۆحی پادشا هێنری چوارەم لەوە چووبێت وەک چۆن خەنجەرێکی ژەهراوی لەسەر دڵی هێنری دەنوو بەو پەڕی ئازارەوە دڵی لە گیانی دەرچێت ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئایا دەبێت دڵە گەورەکەی ئەو پیاوە مەزنە تا چەند باوەڕی بە ژیان بووبێت وخۆشەویستی بۆ ژیان هەبوو بێت لە ڕۆژی چواردەی چواری هەزاروشەش سەدوو دە تەرمی پیرۆزی هێنری دەخەنە ناو ئارەبانەیەکی جوان کە بە چوار ئەسێی بەهێزوو ڕەسەن ڕادەکێشرێت لە بەردەم یەکێک لە هۆلە گەرەکانی ناو لۆڤەر دای دەنێن کە دەرگاکەی دەڕوانیتە سەر هۆلە تایبەتیەکەی پادشا هێنری دەخسترێتە سەر جێگاو نوینێکی پوخت و جوان لە دوایش دەبردرێتە ناو یەکێک لە هۆلە هەرە گەورەکانی ناو لۆڤەر لە دوایش دەخسترێتە سەر تابوومێکی لە زێڕ ڕەنگ ڕێژکراوهەر بەم جۆرە تەرمەکەی بۆ ماوەی پانزە ڕۆژ دەهێلدرێتەوە لە پێناوی کۆپی کردنی لاشەی هێنری لە لایەن پەیکەرتاشی بە ناودەنگی ئەو سەدەیە هونەرمەند ماتیۆژاکوی هەر بەم شێوەیەش جەستەی ساردووسوڕی هێنری لە مۆم سواخ دەدرێت پاش داڕێشتنی پەیکەرێکی دەقاو دەق لە شێوەی خۆی دوایش دەبردرێتە ناو یەکێک لە هۆلە گەورەکانی ناو لۆڤەر بۆماوەیک پەیکەرەکەی پادشا بە قوماشێکی چنراو لە زێڕووزیودادەپۆشرێ دوای ئەوە بەجوانترین شێوازی ترادسیۆنی فرەنسیانە لە ڕێکەوتی یەکی مانگی حەوتی ساڵی هەزاروشەش سەدوو دە بەڕێدەکرێت بۆ گۆڕستانی سان دوونی لە ناو دڵی پارس وەک دەگێڕنەوە شوێنوو مەزاری هێنری چوارەم بەندە بەو ڕۆژوویادگاریانەی کە لە وەختی خۆی بۆ یەکەم جار کە پادشا دێتە شاری پارس ڕۆژانی خۆی لەوشوێنە بەسەردەبات لە گەڵ یەکەم ناسینی بۆشاری پارس ئەوەی شاینی باسە کەگەرەکە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەین مەزارە ڕازاوەکەی پادشایە کە دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆکەسایەتیەکی خەڵکی سویسراگەلۆ مەزاری هێنری چوارەم لە جوانی دا بێ وێنەیەو باسی زۆر هەڵدگرێت وەک باوە لە فڕەنسا دەبێژن پەرستگاکەی هێنری یان کۆشک و مەزاری هێنری چونکە لە شێوەی کۆشک و تەلارێکی بچوک دروست کراوە بە شێوەیەک لە کاتی بینینی دا مرۆڤ سەرسوڕمان دەمێنێت بە تایبەتیش جۆری بیناسازی وکارامەی دەستی ئەندازیارەکە کە لە ڕاستی بلیمەتێکە لە ئاستی بیناسازی ئارشی تێک تیور…