ڕۆڵه‌ی ئه‌نفالێک وای ووت
(دایه بۆ هه‌موو که‌س باوکی هه‌یه
باوکی من ته‌نیا ووێنه‌یه)
بۆچی باوکم به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵمان ناسێنێ
بۆ نانی گه‌رممان له نانه‌وا بۆ ناهێنێ
بۆ ده‌ستم ناگریت بمبات له‌گه‌ل خۆی بازاڕ
بمبات بۆ شاری یاریی
بمبات بۆ ماڵی خزمان
دایه مامۆستا ئه‌ڵێ کۆبوونه‌وه‌ی باوکانه
هه‌موو هاوڕێکانم باوکیان دێن
به‌س تۆ دایکی له ناویانا
دایه ئیتر ناچم بۆ کۆڵان
یاری له‌گه‌ل که‌س ناکه‌م
یه‌ک له هاوڕێکانم ئه‌ڵێ باوکم
کراسی بۆ کڕیم
یه‌کێکی تر ئه‌ڵێ ئه‌م سه‌عاته‌و
یه‌کیکی تر ئه‌م سه‌یاره
دایه‌گیان منم بیده‌نگ له ناویاندا
سه‌رم ئه‌که‌م به کۆشما
لێم ئه پرسن
منیش ئه‌ڵێم باوکی من ووێنهیهکه
هه‌رگیز نانوی پیریش نابێ
هه‌موو شه‌وێ من و دایکم سه‌یری ئه‌که‌ین
تا ئه‌خه‌وین
دواتر به‌تانیه‌که‌مان پیا ئه‌دات
تا به‌یانی چاودێری ماڵه چۆڵه‌که‌مان ئه‌کات
حیات مجید په‌رخی