سەرچاوەیەکی نزیک لە هونەرمەندان لە تێکچوونی لەناکاوی باری تەندروستی هونەرمەند ڕۆژ کەریم ئاگاداری کردینەوە. وەک لە پەیامەکەدا هاتووەو
ئاراستەی چراتێڤێ کراوە (ڕێباز نانەکەلی) ڕایگەیاند “ڕۆژ کەریم دوای تێکچوونی باری تەندروستی پێش هەفتەیەک بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و دەستبەجێ دەخرێتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و نەخۆشییەکەشی بە سەخت ناوزەند دەکرێت”.
دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ( ڕۆژ کەریم ) ئەم هەواڵەی بۆ نانەکەلی لە نەخۆشخانەوە پشت ڕاست دەکاتەوە و ناجێگیری باری تەندروستی خۆی بۆ باس دەکات!!؟
لەلایەکی تر چەند ڕۆژ دوای بلاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ڕۆژ کەریم بۆ ( سیڤیل ) هەواڵی نەخۆشییەکەی بەدرۆ خستەوە و ووتی من لە خوا بەزیاد بێت تەندروستیم زۆر باشە !!؟