شێرکۆجه‌لال
ڕۆژێک دێ
وشه‌کانم
وه‌ک فرمێسکی چاوه‌کانت
ده‌ناسیه‌وه
هه‌ڵی ده‌مژی بۆنی دووریم
له‌سه‌رڕێگای هاتوونههات
ئه‌گه‌رچی ئیمڕۆ
نووکی خامه‌م نامۆیهبۆتۆ
خۆشه‌ویستیم ناوێزه‌یه
بۆته دیلێک لهناوقهفهس
ناگاته تۆ
ڕۆژێک دێ
وشه‌کانم ده‌بنه لێوو
به‌پیر گریانی گۆی مه‌مکت ڕاده‌که‌ن
ئهوڕۆژهههتاوی ڕوومه‌تت
دهتوێنتهوهبهفری شه‌رمم
ئه‌وساکه بۆت مه‌علوم ده‌بێ
ڕۆحێکی چهندهپاکم
به‌رله‌وه‌ی بخرۆشێنم شه‌هوه‌تی زات
دۆستی و خۆشه‌ویستیت تیادهچێنم
ڕۆژێک دێ
کێوی ئاوازه‌کانم
له‌په‌رده‌ی گوێت بچنه‌ژوورێ
به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه تۆمارگای دڵت
ده‌بنه دووپهری نێرۆمێ
دووێتێک بۆ خۆشه‌ویستی ده‌ڵێنه‌وه
ئه‌وساکه باش بمناسه‌وه
شک مه‌خه سه‌ر خۆزگه‌کانم
دڵنیابه نایشکێنم چڵوپۆپی خۆشه‌ویستیت
ناتخهمه ناوڕهشهبای مه‌ینه‌ت
بشێوێنم هه‌ست و سۆزی ئه‌وینداریت
مردنی عه‌شقت له‌ده‌ست نێم