ھاوکار عبداللە شێخ وەسانی: لای ھەموومان ئاشکرایە کە ١٢-٨ی ھەموو ساڵێک ڕۆژی جیھانی لاوانە، لەم ڕۆژەدا ئاھەنگ و کۆڕو سیمنار ساز دەکرێت بۆ ئەوەی یادی وەھا ڕۆژێک بکەنەوە، بەھەر حاڵ من قسە لەسەر چۆنیەتی دروست بوون و ئاھەنگ گێڕانی ئەم ڕۆژە ناکەم بەڵکو ئەوەی گەرەکمە کەسیەتی گەنجە لەو ڕۆژەدا ئایا ڕۆژێک بەناوی گەنجان چ مانایەک دەبەخشێت؟ ئایا بۆ تەنیا لەم ڕۆژەدا دەسەڵات داران گەنجیان بیر دێتەوە؟ ئایا ڕاستە گەنج لەم ڕۆژەدا بە مافەکانی شاد بووە؟!
دەبێت ئەوە بزانین کاتێک ئێوە دێن یادی ڕۆژی جیھانی لاوان دەکەنەوە دەبێت مافی تەواوی چینی گەنجان درابێت و لانی کەم گەنج کێشەیەکی ئەوتۆی نەبێت بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگەکەی بە ژیانێکی تەندروست ڕۆژەکانی تری بەرآ بکات، بەڵام ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ لە کوردستا دەیبنین ڕێک پێچەوانەی ھەموو یاساکانە، چونکە لە کاتێک دا یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە کە گەنج لە زۆربەی مافە سەرەتایی یەکانی خۆی بآ بەشە و بەردەوام گەنج بەر ئیھانە و سوکایەتی دەسەڵات دەبێتەوە. بۆیە یادی ئەم ڕۆژە ئەگەرچی بەلای ھێندێک لە خەڵکان شتێکی ئاسایی یە بەڵام من دەڵێم:
کام ڕۆژ بۆ گەنجان لە کاتێک دا ئێوەی مەسولین ھەموو ڕۆژەکانتان بۆ خۆتان قۆرخ کردووە، کام ڕۆژ بۆ گەنجان لە کاتێکدا بە پێی ڕاپرسیەک داھاتی گەنج ساڵانە لە کوردستاندا ٥٠٠ ھەزارە و لە سەدا ١٤% ی گەنجی ئەم وڵاتە بآ کارە، ئەی کاربەدەستانی وڵات شەرم ناتان گرێت خۆ کورە فەخفەخەکانی ئێوە ڕۆژانە زیاد لە ٥٠٠ ھەزار مەسرەفی رابواردنەکانیانە؟!
نازانم بڵێم کام ڕۆژی گەنجان کاکی مەسول کوڕەکەی زانکۆ تەواو دەکات بە تلفۆنێک دادەمەزرێت کورە ھەژاریش ئەم ئیمتیازە نایگرێتەوە. ئێوە بنی زمان و سەری زمانتان ھەر گەنجە بەڵام کام گەنج؟! دەزانم لەگەڵ ئەو گەنجانەتانە کە بە حەزی ئێوە ھەڵدەپەڕن و بە حەزی ئێوە دەنگی تەزویرتان بۆ کۆدەکەنەوە بە حەزی ئێوە دەژین، ئەی گەنجەکانی تر چی!!!
کاکە ئێمەی گەنج مافی ئازادی بیر و ڕامان خوراوە کە کەم ترین مافە ئیتر با ئەو ڕۆژەش بۆ ئێوەبێت چونکە دەزانین تەنانەت ڕۆژێکیشتان بۆ ئێمە بە ڕەوا نابێنن. ئەمەیە ڕۆژی جیھانی لاوان، بەڕێزان ئێوە لەم ڕۆژەش دا ناھێڵن بیر و ڕای خۆمان بە تەواوی دەر ببڕین، من ساڵێک بەشداری ڤیستیڤاڵی ڕۆژی لاوانم کرد خۆزیا ئەو ساڵەش نەچووبامایە چونکە بەڕاستی کاتێک گەنجێک ھەڵسایەوە و داوای خۆپیشاندانی گەنجانی کرد لە ھەولێر بەچکە مەسئولێک ھەڵسایەوە و وتی ئیتر دەمت بگرە ئەگینا چارەنووست باش نابێت!!! بەڵآ ئەمەیە ڕۆژی جیھانی لاوان کە لاو لەم ڕۆژەش دا ھەر ئەبێت مافی بخورێت، ئەمەیە ئازادی بۆ گەنج لە کوردستان. بەڵآ ئەمەیە!!! بۆیە من پێشنیار دەکەم بۆ دەسەڵاتدارانی وڵات کە ئیتر ئێمەی گەنج ئەم ڕۆژەمان پێویست نییە، چونکە ھەروەک ڕۆژەکانی ترە بۆ ئێمە، ئێوە کە ھەموو ڕەژەکانتان بۆ خۆتان قۆرغ کردووە ئیتر ئەم ڕۆژەش پێشکەش بە ئێوەی گەنج دۆست و ئازادی پەرەوەر بن.