له‌وانه‌یه سه‌ردێری ئه‌م هه‌واڵه لات سه‌یر بێت و سه‌رنجت ڕاکێشێت!؟ مه‌به‌ست له ڕۆژێکی شێتی تارا جاف ده‌بێت چی بێت !؟ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی کلیپی مۆسیقی ڕۆژێکی شێت دوای ئه‌م هه‌واڵه و جۆرێتی دروستبوونی ئه‌م ڕۆژه شێته که‌وتین. تارا جاف کاتێک بۆ ڕادیۆی BBC ده‌چێت بۆ پڕۆژه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌م که‌ناڵه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گروپێکی مۆسیقی فره‌نه‌ته‌وه کارێکی مۆسیقی ئاماده بکات، ڕووبه‌ڕووی قورسی کاره‌که‌ی ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌م گروپه ئه‌میش به هۆی تێکه‌ڵی مۆسیقاکه‌ی له نێوانی گه‌ڕیان و چوار له سه‌ر چوار.
تارا جاف به‌م پارچه مۆسیقاوه ڕێگای ستۆدیۆ ده‌گرێته به‌ر بۆ لای نیهاد جهمشیر بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌که‌وه کاری له‌سه‌ر بکه‌ن، به ڕێکه‌وت فه‌رهاد ساڵح له‌م ڕۆژه ئاماده ده‌بێت به هاوکاری ڕزگار ناسان هه‌موو له‌م ڕۆژه بێ پلانه یه‌کتر ده‌بینن و ئه‌م کاره هونه‌ریه به یه‌که‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌وه‌ڵامی پرسیارێکمان بۆ ناوی ڕۆژێکی شێتتان هه‌ڵبژارد !؟