به‌ندی عه‌لی .. 2011
ئه‌مشه‌و من و
شمشاڵه‌که‌ی قاله مه‌ڕه
ئه‌چینه سه‌ر مه‌زاره‌که‌ی
تا نه‌وایه‌ک لهنۆتهکانی روحی ئه‌و
بچڕین به‌گوێی
فریشته‌کانی ئاسمانا
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ
عوده‌که‌ی عه‌لی مه‌ردانا
له‌سوچی مه‌یخانه‌یه‌کی ئیمام قاسم
دوو پێک له‌هه‌نگوینی ناخی
ئه‌و ئه‌نۆشین
به‌ده‌م نه‌غمه‌ی ئای ئایه‌وه
ئه‌مشه‌و ماملێ و حه‌سه‌ن زیره‌ک
له‌گه‌ڵ باخ و بتهۆڤنا
کۆنسێرتێکی نوێ ده‌گێڕن
بۆ نه‌وره‌سه‌کانی که‌نار
ئه‌مڕۆ برایمی خه‌یات
جوانترین شه‌رواڵی به‌سته‌و
مراخانی مه‌قام ئه‌دورێ
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ
مقه‌ست و شانه‌که‌ی کابان
ده‌چینه لای سه‌رتاشه‌که‌ی ئیشبیلیاو
سۆلۆی ئازاری ئه‌شکه‌نجه‌و
ڕیتمی که‌له‌بچه‌ی فێر ئه‌که‌ین
ئه‌ی چریکه‌کانی ئاواز
ئێوه نه‌بن
ژیان بیابانێکی ڕووته