کارۆخ مەلا ئەسعەد: ئەو کچە کوردێکەو بۆ چەندین ساڵیشا لە وڵاتی سوێد گیرساوەتەوە و لەوێ ژیان دەکات. وەک خۆی دەڵێت” بۆیە بواری گۆرانی چڕینم دەنیشان کردووە چونکە لەلایەن کەسانی شارەزەوە توانایەکی باش لە دەنگمدا دۆزراوەتەوە.
ڕۆژان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی لەیەکەمین کاری هونەری خۆی ئاگادار کردەوە و گوتی:” گۆرانیەکی سینگڵم بەرهەم هێناوە کە ئاوازی هونەرمەند ڕۆژ کەریمەو هۆنراوەی هەردی نوریەو ڕیکۆردیش کاوە شێخ لە یەکێک لە ستۆدێۆکانی سوید شاری ستۆکهۆڵم ئەنجامی داوە.
ئەم کچە کوردە گوتیشی:” هەمان گۆرانیم لە وڵاتی سوید لەلایەن دەرهێنەرێکی بەئەزموون بە کلیپ گەیاندووە و ئێکسوار و دیزانیش ئاننا ماندێلیستام بۆی بە ئەنجام گەیاندوومە، هەروەها مزگێنیش دەگەیانما گووێگرانی گۆرانی و میووزیکی کوردی کە بەرهەمێکی باشیان پێشکەیش دەکەم و شایانی گوێگرتنیان دەبێت. وەلێ لە چەند ڕۆژی داهاتوویشدا لە ڕێگەی سەرجەم کەناڵە هونەریە کوردیەکانەوە دەکەوێتە پەخشەوە.
ڕۆژان لە درێژی قسەکانیدا دەیشڵێت:” ئامانج لە هێنانە بوونی ئەم گۆرانی و کلیپەم تەنیا خۆ دەرخستن نیە، بەڵکوو سەرخستنی دەنگم بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە بەلاوە گرینگترە لە خۆ دەرخستن. بۆیە ئەوانەی تەنیا بیر لە دەرخستن دەکەنەوە بەدڵنیاییەوە هونەرەکەیان لاوازە و زوو لە ناو دەچێت، بۆیە من وەک ئەم کەسانە نابم و گرنگی بە هونەرەکەم دەدەم، لەم ڕووەشەوە کەمتەرخەمی ناکەم، هیوام وایە کە بەرهەمەکەم بڵاو کرایەوە ئێوە خۆتان بڕیاری لەسەر بدەن و دڵیشم بۆ هەموو ڕەخنەیەک کراوەیە.
کارۆخ مەلا ئەسعەد