ئامادەکردنوو وەڕگێرانی لەزمانی فرەنسی بۆزاراوەی سۆرانی کوردی.. شێرکۆجەلال : گوێمان لێ بوەو بینراوە کەلەمێژووی مرۆڤایەتی هەندێک لەمرۆڤە جەنگاوەرو ئازاکانی جیهان بەرنگاری ڕووی شێربوونەتەوەولەگەڵی جەنگاون ڕووی داوە پادشایەک ڕۆح بێنێتەوە بەرگیانی مرۆڤێک .. یەکێکی تر بووەستێت لە بەردەم پەنجەرەی ژووری کۆشکەکەیوو تەماشای کوشتارووقڕکردنی جەنگی ( سان بارتێلمی ) بکات و پاشماوەی بەجێماوی گۆڕەپانی جەنگ نمونەی شیرووڕمووخەنجەرە شکاوەکان بژمێرێت و گوێی لە حیلەی ئەسپوودەنگی جەنگاوەرەکان بێت کە گۆڕەپانی جەنگ بەجێ دێلن لەکۆتایش گوێیان لە هاواروو چرپەچرپی جەنگاوەرەکان بووبێت لەکۆتایی کۆڵانە تەنگەکانوو چواٍڕاکان یەک بگرنەوە..
ئەمەش وێنەیەک بووبێت لەخەباتی جەنگاوەرەکانی نێوان ساڵانی هەزارووحەفسەدوو هەشتاونۆو هەزارووهەش سەدووحەفتا.. بۆیە پێویستە لێرە بێژم هەرلەیەکەم چوونە ژوورەوەمان بۆناوهۆلەکانی مۆزەخانەی مەزنی لۆڤەرو دیدەنی تابلۆکانی هونەرمەندانی جیهان ئەوەگشت چرکە ترسناک و تراژیدی و کارەساتە سرووشتیەکان و جەنگەکانوو ژیانی ڕاستە قینەی پادشاکانوو بێ دەرامەتی هەژارانوو گشت بوارەکانی تری ژیانی مرۆڤەکانمان دێتە بەر چاو کە چۆن لە سەدە بەسەر چووەکانی مرۆڤایەتی بە سەریان دا تێپەڕبووە بۆیە بەڕاستی دەکرێت بێژین لۆڤەر بەشێکی گەورەیە لەگێڕانەوەی مێژووی مرۆڤایەتی لە ڕێگای تابلۆی ژمارەیەکی زۆر لە گەورەترینوومەزن ترینوو ناودارترین هونەرمەندانی جیهان بە گشت شێوازووقوتابخانە هونەریەکانی شێوەکاری هەرلەسەدەی بوژانەوەی هونەر تادەگاتە ڕۆژانی ئیمڕۆ.. ئەوەی گرینگە لێرە باسی لێ بکەم ئەوەیە کە هەمووساڵێک لەگەڵ ساڵیادی دامەزرانی مۆزەخانەی لۆڤەرکۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێ بەسەرمۆزەخانەی لۆڤەر دادێت کە هەرهەمووشی لە پێناو دەوڵەمەندی لۆڤەرە بەڵام گەوەرەترین نوێکردنەوەی بەر فراوان کەگۆڕانکاریەکی بەرچاوی داهێناوە بە سەرلۆڤەر دا ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی هەژدەی نۆڤێمبەری ساڵی هەزاروونۆسەدوو نەوەتووسێ بە بۆنەی دووسەد ساڵ تێپەڕ بوون بە سەر دامەزرانی مۆزەخانە کە واتە لەدایک بوونی لۆڤەر لەو ڕۆژەدا.. لەو ڕۆژە پیرۆزە لایەنێکی هەرەگەورەو فراوانی لۆڤەر کە ناسراوە بە باڵی غیشیلوو بەشێویەکی تازەو دەستکاریەکی زۆر هونەرمەندانە لەلایەن ئەندازیاری بە توانا پویی نوێ کراوەو پیشانی خەڵکی فەڕەنساو هەمووجیهان درا وەک باوەو لەلای فەٍڕەنسیەکان کە دەبێژن قەبرستانە زیندوەکە دووبارە بە جوانترین شێوە لە هەڵواسینی تابلۆو پەیکەروپارچەهونەریەکانی تر بە شێوازێکی زۆر زانایانەوئەندازیاریەکی بێ وێنە لەشێوازی دانانوو هەڵواسینی تابلۆپەیکەرەکان خسترانەوەبەردیدی بینەران ئەگەرچی بەشێکی هەرە زۆری ڕوداوەکانی مێژووی مرۆڤایەتین بەڵام لە کاتی چوونە ژوورەوەمان بۆ ناو مۆزەخانەی لۆڤەر لە ڕاستی داجوانی تابلۆکان لە دەر خستنی ڕووداوەکاندا هێندە سەرنج ڕاکێشن بەو پلەیەی مرۆڤەکان دەکەونە خەونووخەیاڵێک وەک ئەوەی خۆیان بەشێک بن لەمێژووی کەسایەتیەکانی ئەوسەدانەوبەشداری ڕووداوەکانیان کردبێت ڕوونترلەهاتنەدەرەوەمان لەمۆزەخانەی لۆڤەرواهەست دەکەین لەشیرینی خەوێکا بەخەبەر دێینوو دەگەڕێینەوە ناوژیانی ڕاستەقینەی خۆمان ..
کەواتە دەکرێت لێرەدا بڵێین لۆڤەر تەنها پێک هاتەی ژمارەیەک لە دیواری قەوارە گەورەوکۆشکی بەتین نیە بەڵک و لەهەمان کات ڕۆمانێک وشانۆیەک و مۆزەخانەیەکی زۆر مەزنە کەواتە مێژووش ڕۆمانێکە بە بێ کۆتایی.. هەربەم شێوەیەش مێژوونووس فیلیب ئوگست دەست بەگێڕانەوەی لۆڤەرەی مەزنمان بۆدەکات هەرلەسەدەی دەسەڵات داری فرەنسوای یەکەموو هێنری چواروو لویسی چوارەموو تا دەگاتە ناپلیۆنوو لە دوای ئەویش ڕۆژانی دەسەڵات داری فرنسوا میتٍڕان کەهەریەکێکیش لەم سەرکردەمەزنانە بەڕۆڵی خۆی خزمەتێکی گەورەی بە مۆزەخانەی لۆڤەر گەیاندوە چی لە بارەی هونەر واتە دەوڵەمەند کردنی مۆزەخانە یان لە بواری ئەندازیاری واتە تێک دانووڕوخانی شوێنێک بۆمەبەستی نەوژەنکردنەوەو جوانکاری .. گەلۆ پێدەچێت بەدرێژایی مێژوو ئەوشوێنەی کەئیمڕۆپێی دەوترێت مۆزەخانەی لۆڤەر هەروەک کۆشکی پادشایەتی وشوێنی شانۆکاران بووبێت بەڵام لەگەڵ گۆڕانی سەدەو قۆناغە جیاوازەکانی ژیان ئەم شوێنە گەورەترین گۆڕانکاری بە سەرداهاتووە و بۆتە ئەو مۆزەخانەی کە ئیمڕۆ بە دەگمەن ترینوو دەوڵەمەندترینوو ناودارترین مۆزەخانەی جیهان دەست نیشان کراوە .. واپێدەچێت گۆڕانکاریە هەرە سەرەکیەکانیش لە سەدەی شانزە هەمەوە دەستی پێکردبێت پاش ئەوەی بۆماوەی هەشت سەدە بەشێوەی کۆشکی پادشایەتی ماوەتەوە پاشان بیری لێکراوەتەوە بکرێت بە مۆزەخانەی لۆڤەربێگومان بۆ دەوڵەمەندی لۆڤەر هەرسەرکردەو پادشایەک لە سەدەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەت بەڕۆڵی خۆی هەڵساوە لە پێناوی گەوەرەکردنووجوانکاریی و زیاد کردنی شتێکی تازەو نوێ جا گریمان گۆڕانکاریەکان چی لە پێناوی ڕووخانوو درووست کردنەوەی شوێنێکی لۆڤەر بووبێت واتە دیکۆراسیۆن یان لەلایەنی هونەریەوە بوو بێت واتە کڕینوو کۆکردنەوەی زۆرترین ژمارە لەتابلۆی هونەرمەندان کە ئەم هەوڵوکۆششانەی سەرۆکووپادشاکان لە ئاکام بۆتە هۆی کۆکردنەوەی سەدانوو تابگرە هەزاران لە تابلۆوپەیکەروسیٍڕامیکەکانی شارستانیەتی نیل و گرێک و چیاکانی ئیرانوو شارستانیەتی میزۆپۆتامیاو ئەوروپاو جیهانیش بە گشتی هەربەوهۆیەوەش کە گەشتیاران دەڕۆنە ناو هۆلەکانی مۆزەخانەی لۆڤەر جوانترینوو دەگمەنترین تابلۆو پەیکەروسیرامیکی هونەرمەندە هەرە مەزنەکانی جیهان دەبینن بۆیە ناکرێت مۆزەخانەی لۆڤەر هەڵگێڕو وەرگێڕ کەین لە گە ڵ هیچ کام لە مۆزەخانەکانی جیهان.. کەواتە ئیمڕۆلۆڤەر مەزنترینوو دەوڵەمەندترین مۆزەخانی جیهانە ئەم سەروەریی و شانازیەش هەرهەمووی دەگەڕێتەوە بۆ جۆری دەست کاریی و جوان کاریەکان لە گشت لایەنێک واتە دابەشکردنی رووناکی بۆ ناو هۆلەکانووهەڵواسینوو دانانی تابلۆو پیکەرو پارچە هونەریەکانی تر بە جوانترین شێوەو بیرمەندانەی دیکۆراسیۆن هەربۆیە دەکرێت بێژین لۆڤەر بە بێ پشودان گشت سەدەو قۆناغووشێوازەکانی هونەری شێوەکاریمان پێشان دەدات بەشێوازێکی پێداگۆژیک لە ئاستی مێژووی ئەو هونەرەو پێشکەوتنی دا واتە هەرپێشکەوتنووگۆڕانکاریەک هەر کارەساتووڕوداوێک لە کاتی خۆی لە شوێنی خۆی لە چرکەی ڕووداوەکەدابێ گۆڕانکاریی و دواکەوتن لە ئاستی مێژوو بۆیە دەکرێت بڵێین مۆزەخانەی لۆڤەرگەورەترین گەواهیە بۆ مێژووی هونەری شێوەکاری و مەزنترین سەرچاوەشە بۆزانیاریە مێژوویەکان دوای بەسەرچونیان بە چەندین سەدە کە مرۆڤە مەزنەکانی جیهان بۆیان بەجێهێشتووین دەبا بزانیین بێرنارد ژێنیێ و تێری گاندیەلۆو فرەنک ئوزێ چۆن باس لە گەورە پیاوەکانی فەرەنسادەکەن لەئاستی جوانکاریی و گۆڕانکاریەکانی ناو دڵی پاریس لە ڕەوتی پێشکەوتنی هونەرو بەهای جوان زانی دا..
لە دەورووبەری ساڵانی هەزاروسەدوونەوت فیلیب ئۆگۆست بڕیاری دروست کردنی چەند قەڵایەک دەردەکات لەشێوەی بازنەیەکی سەخت و بەتین بۆمەبەستی پارێزگاری شارەکانی فەٍرەنسا لەشەڕوهێڕش هێنانی وڵاتانی دەوروبەرئەمە بەر لە دەست پێکردنی شەڕی خاچیەکان سێهەم بۆجێ بەجێکردنی ئەوپڕۆژەیەش بانگەوازێک ڕادەگەیەنێت بۆگشت پیاوە برژواکانی وڵاتی فەٍرەنسا بە تایبەتیش دەوڵەمەندەکانی شاری غوەیام و توغل وکۆغبیل و ئۆغڵیۆن کە پێویستە بە پەلە هەریەک لەوشارانە دیوارێکی بازنەیی سەخت لە پێناوی پارێزگاری شاروبەرژەوەندی گیانی هاو وڵاتیان لە هێڕشەکانی وڵاتانی جیران درووست بکەن بەقەوارەیەکی پانووگەورەو بەهێز هەروەها دەرگای شاریش گەرەکە لە بەهێزترین ئاست درووست بکرێت بەبێ ئەوەی فەرمانی پادشا دوابکەوێت یان کەم تەرخەمی تێدابکرێت وەهەروەها هەمان پڕۆژەش بۆشاری پارس جێ بە جێ بکرێت بەخێرایی و بەبێ دواکەوتن بە مەرجێک دیوارەکەی دەوری شاری پاریس بەر لە شارەکانی تر تەواو بکرێت بێگومان بەهۆی ئەوەی پاریس شاری نیشتە جێ و مەڵبەندی پادشاکانوو گەورە برژواو سەروەرانی سەربازیی و کاپیتەنە فەڕەنسیەکان بووە ئەوە جگە لەوەی کە شاری بازرگانانوو دەرامەتدارانوو پیاوانی ئاینی و دیندارانوو خەڵکی بیرمەندوڕۆشنبیرانی فەڕەنسابووە هەروەها بەهۆی بیرەوەریە ناخۆشەکانی داگیر کردنووقڕکردنی هێڕشەکانی ڤیکین پێویستە زەخیرەیەکی زۆر بۆ کاتێکی درێژخایەن دابین بکرێت ئەوەبێچگە لە مەترسیەکانی هێڕش هێنانی پەنتاگۆن وەهەروەها هەمان پڕۆژەوپلانی ناوبراوپێشکەش بە ڕێوەبەرایەتی شاری گیسۆر ڤیکنیش بکرێت پێویستیشە پڕۆژەی ئاماژە پێکراو بە بێ بیرکردنەوەو بەزووترین کات دەست بەکاربێت بۆدەست پێشکاریش لەوکارە خودی پادشا واتە فیلیب ئۆگست بە یارمەتی و پشگیری کردنی ڕیشارد دڵی شێر کەمێردی خوشکی پادشابوو بۆیەکەم هەنگاودەستیان کرد بەکاری هەڵکەندن وخۆئامادەکردن بۆ هێنانی کەلووپەلی پێوویست نمونەی چیمەنتۆوبەرد بۆئەومەبەستەش لەشاری ئارکوی باشترین جۆری چیمەنتۆیان هێناو لەشاری مۆن سوغیش جۆرێک بەردیان هێنا کەناوبانگە بەبەردی غوشی وەلەشاری مولانیش بەردی تری پێویستیان هێنا و گشت کەرستەی پێویستیان ئامادەکردهەربەوشێوەیەش سەبرە سەبرە دیواری دەوری شار بە بەرزی دە مترو درێژی سێ هەزار مەترلە شێوەی پشتێنێک بە دەوری شار درووست کرائەگەرچی گەلێک گەڕەکی بەناوبانگی خستە باوەشی خۆی نمونەی گەڕەکی سانجەرمان بەڵام لە ئاکام کۆشکێکی بەرزوو پشتێندێکی ئەستوروو بەهێز لەدەوری شاری پاریس بنیات نراکەخاوەنی ژمارەیەک لە دەرگای گەورەو بچوک بوولە ناوەوەو دەرەوە بە شێوەیەک دروستکراو تێک هەڵکێشراو لە چوونە ژووروهاتنە دەر سەر لە مرۆڤ تێک دەدەات هەروەها هاوکات هۆلومەمەڕەکانیش بەشێوەیەکی هونەری و ئەندازیاریەکی سەرسوڕمێنەر درووست کران بە جۆرێک لەچوونە ژوورو هاتنە دەر مرۆڤ سەری لێدەشێوێت ئەوەش هەر هەمووی بۆ بیرمەندی ئەندازیارانەی مرۆڤی ئەوسەدانە دەگەڕێتەوە کە چەند بە سەلیقەیەکی بەرزوو هێژایانە کارەکانیان ئەنجام داوە جۆرێکیش لە بیناسازی واسوودیان لێ بینیوە بەپلەی یەک بۆخۆحەشاردان چونکە لە کاتی قسە کردن دەنگدانەوەیەک لەنێوانی هۆلەکان درووست دەکات دۆزینەوەی مرۆڤەکان زەحمەت دەکات بە پلەی دوەمیش چونەدەری مرۆڤەکان ئاستەم دەکات بێگومان لەدەوری ئەوهەمووهۆلە زلووگەورانە و هەروەها تەوایی مەمەڕەکان پشتێندێکی گەورە دەوری داون بە بەرزایی سی و یەک مەتروو پانی نۆزدەمەتر دەوری پشتێندەکەش تنراوە بە سەدان کونی گەورە بۆهاتنە دەرەوەش ڕێگایەکی لەژێرەوەی خاک بۆدرووست کراوە بەناوی لاتان لوپێغیە گەلۆگەرەکە لێرە ئاماژە بەوەبکەم کە لەگەڵ دەست پێکردنی کارەکانوو هەڵکەندنی شوێنەکە ناویشی لێنراوە لۆڤەر وەلێ فیلیپ ئۆگستی پادشا کەشوێنی دانیشتنی خۆی لە کۆشکێکی ناوشاربوو هەرلەوێ مایەوەو ماڵەکەی خۆی نەگوازتەوە بۆناولۆڤەر وای بەچاک زانیوە کە بۆپێشوازی کردن لە میوانەکانی هەر لە ناو کۆشکەکەی خۆی بمێنێتەوە بێگومان ئەگەر سەرنجێک بدرێتە خەرجی دەوڵەت لەساڵانی هەزارودووسەدودوو ئەوە دەبینین زۆربەی پارەوپولی وڵات لەپێناوی ڕازانەوەو جوانکاریەکانی کۆشک و تەلارەکانی پادشایەتی خەرج کراون بەسەرنجێکی ورد لەتەلاری لۆڤەر ئەوڕاستیە دەبینیین کە چۆن دەرگاو پەنجەرەکانی لە باشترین کەلووپەلی جۆری ئاسن درووست کراون هاوکات بە جوانترین ووردەکاری زەخرەفە ڕازاونەتەوە لە بەشێکیش لەنامە دۆزراوەکانی ناوئەڕشیفی لۆڤەر کە بەدەستی زیندانیەکانی ناولۆڤەر نوسراون ئاماژەیان بە هێزوو تووندی دەرگاو پەنجەرەکانی لۆڤەر کراوە کە تاچەندەش شوێنی بەهێزیی و باوەڕی و متمانەی پادشایەتی بووە ئەگەرسەیرێکی لایەنە هونەریەکانیش بکەین لەو سەردەمە گرینگی زۆر بە هونەری شانۆ دراوەوپارەوخەرجی زۆری بۆ تەرخان کراوە هەربۆیە هێزووهەیبەتی لۆڤەر تا پلەیک ببوە قەلایەک لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی بورژواکانی وڵات هەروەها لەودەفتەرونوسراوانەی تا ئیمڕۆش ماونەتەوە کە زیاتری بەدەستی چاودێرەکانی بەردەرگای ژووری زیندانیەکان نوسراون باس لە بەزمووڕەزمی زیندایەکانی ناولۆڤەر دەکات کە چەند بەبێ باکانەو بەچی شێوەیەک ڕۆژووشەوگارەکانی خۆیان بە خوێندنەوەی شەڕە شیعرو نوکتەو سازدانی ئاهەنگ و گۆرانی چڕین و گاڵتە بازی بە ڕێکردووە گەلۆ لەساڵی هەزاروودووسەدووچواردە ناوی پشتێندەکەی دەوری پاریس نراوە سووری گەورە هەرلەوساڵانەشدا سوورەکەی دەوری پاریس بە بەهێزترین سووردەست نیشان کراوە لە سەر ئاستی فەٍڕەنساو بۆتە سیمبۆلی بەهێزترین قەڵای دەوڵەت وەهەروەها بۆتە سەنتەری شار بۆیە شەوانە شاعیروڕۆشنبیرانی پاریس لەوێ کۆبوونەتەوەو کۆڕی شیعریان گێڕاوە بە تایبەتیش لەلایەن شاعیرو گۆرانی بێژی ناسراوی ئەو سەردەمە کائۆل کامبغی کە دۆنجوانێکی ئەوسەردەمە بووە..
خوێنەری بیرمەند لێرە دەست بەگێڕانەوەی ڕۆڵی فەرەنسوای یەکەم دەکەین کە لە ڕێکەوتی ڕۆژی پانزەی مارسی هەزاروپێنج سەدووبیست و هەشت دەست پێدەکات فرانسوای یەکەم فەرمانی دا بەدرووست کردنی کۆشکێکی پادشایەتی هاوشێوەی سوڕەکەی شاری مەدرید بۆنیشتە جێ بوونی خێزانووبنە ماڵەکەی خۆی کە ئەو پێشنیارەش لەلایەن شٍاڕل کوین سەری هەڵدا دوای گەڕانوەوهەرەس هێنانی لە جەنگی پاڤێ لە ساڵی هەزاروپێنج سەدووبیست و پێنج کە ئەو جەنگە بیرەوەریەکی تابڵێیت پڕ لەناسۆرو خەمووپەژارەی بۆ فرانسوای یەکەم بەجێهێشت دووساڵ دوای جەنگ دەگەڕێتەوە بۆ پاریس لە وێوە نامەیەک بۆ یەکێک لە پیاوە ناو دارەکانی وڵات دەنووسێت کە ناوی ئێشڤان دەبێت لە ڕێکەوتی ڕۆژی پانزەی مانگی سێی هەزاروپێنج سەدوو بیست و هەشت تێیدا داواکاری گەورەترین گۆڕانکاری بنە ڕەتی لە کۆشکی لۆڤەر دەکات لە پێناوی بەرفرەوانی زێدە تروو درووست کردنی شێوێنی پشودانووحەسانەوەی زیاترووشیاو تر هەربۆیەش هەڵسان بە درووست کردنی کۆشکێکی گەورە بۆ جێنشینی پادشا لە نەزیک فۆنتیەن بلوو کە نەزیکی گەڕەکی سان جەرمان دێپخیە هەرچۆنیش فرانسوای یەکەم ئامانجی بوو ئەو کارە ئەنجام بدرێت بە بێ کەمووکوڕی خەونەکانی هاتە دی بێگومان بۆ جێ بەجێکردنی کۆشکەکەش بانگ هێژی بیرمەندترین وەستای شاری کرد لە گەڵ بەهێزترین کرێکارانی شاربۆیەکەم هەنگاوی کارکردن داوای لێکردن کە بورجی لۆڤەر داڕمێنن کە لەلایەن پادشا شارلی حەوتەم درووست کرابوو لە شوێنی ئەویش کۆشکێکی زۆر جوانوو نایابی پادشایەتی بەرز کەنەوە کە نمونەی جوانترین کۆشک و تەلاری شار بێت بۆ جێ بەجێکردنی ئەو کارەش دووهەزاروو پێنج سەد لیرەی لە سەرمایەداری پادشایەتی تەرخان کرد لە کۆتایش ئەو کارە بووە خۆش حاڵی پادشاو خەڵکی پاریس بە گشتی بێگمان دڵخۆشی خەڵک بۆئەوە دەگەڕایەوە کە نوێکاریەکی سەرتا سەری لە لۆڤەر کرا بە پلەی یەکەم هۆلە گچکەکانی لۆڤەر خسترانە سەریەک لە پێناوی فراوان کردنی هۆلەکان بە پلەی دووەم فرانسوای یەکەم زۆر گرینگی دا بە هۆلەکانی پێشوازی کردن لە میوانەکانی بە تایبەت سیاسەت مەدارانوو بورژواکانی ئەو سەدەیە هەنگاوەکانی دوایی پەیوەند داربوون بە جوانکاریی و ڕازاندنەوەی دیواری هۆلەکانی ناولۆڤەر هەربۆیەش پادشا داوای لە هونەرمەندە بە تواناکان کرد دیواری لۆڤەری بۆ بڕازێننەوە بە هەستووخەیاڵێکی سریالیزم کە خۆی حەزی لێدەکرد بە تایبەتیش تابلۆی ژنە حۆری و پەریەکانی بۆ بکێشن یان تابلۆی ئەو مرۆڤانەی بۆ بکێشن کە نیوەی لەشیان ئاژەڵەو نیوەکەدیان مرۆڤ لە ئاکام ئەو کارانە کەوتنە بواری جێبەجێکردن و ناوهۆلەکانی لۆڤەر بە جواترین شێوە خۆیان پیشاندا ئەگەرچی لێرە گەرەکە ئاماژە بەوەبدین کە لە سەرەتای گۆڕانکاریەکان خەڵکی پاریس خۆشحاڵ نەبوون بە تێک دانی بورجی لۆڤەر وە ناڕەزایی خۆیان پیشانی دەسەڵات دا بەڵام دوای کۆتایی کارەکانوو ئاکامەکەی خەڵکی پاریس سەریان سورما لەو هەموو جوانکاریەوبلیمەتی خانووسازەکانوو بیرمەندی پادشا لە پێشنیارەکانی جونکاریداو بەو پەڕی خۆشحالیەوە ڕۆژانە سەردانی هۆلەکانی لۆڤەریان دەکرد وەک ئەوەی لۆڤەر تازە لە دایک بووبێت و جوانترلە کەژاوەی گواستنەوەی بووکێک ڕازابێتەوە جۆرێک لە خۆپیشاندانی واش لە لایەن مۆزەخانەی لۆڤەرلەلایەن ڕۆشنبیروبیرمەندانی سەدە زۆر بە نایابی هەڵسەنگێندراو وا مەزەنە کرا گۆڕانکاریەکان بە نرخ ترین مەدالیای جوانکاریان بە دڵی پاریس بەخشی کە بێگومان ئەوهەمووگۆڕانکاری و جوانکاریانەش هەر هەمووی بۆ هیمەتوو بوێری فرەنسوای یەکەم گەڕایەوە ئەو گۆڕانکاریانەش لە ساڵی هەزاروپێنج سەدوو سی و سێ کۆتایان پێهات..