درۆیەک نیوەی ڕێگای جیهان ئەبڕێ بەرلەوەی راستی بواری پانتۆڵ لەبەرکردنی بۆ بڕەخسێ . ویستن چەرچڵ ))
برادەرێکی ئەرمەنیم وێنەیەکی ئەم دوایەی ئەنجلینا جولی دانابوولەفەیسبوکەکەیداکەلەتەنیشتیەوە ئاڵایەکی عێراقی دانراوە وکەسێکی تر بۆی نووسی بوو : بڕوا ناکەم، ئەمە فۆتۆشۆپە دەنا خاتوو ئەنجلینا و عیێراق لەکوێ؟ دیدار و وێنە گرتن لەگەڵ ناوداران – بەتایبەت ئەوانەی میدیاکان دەیان گەیەنێتە لوتکە – خولیا و شتێکی زۆر زۆر بە نرخە لای گەلانی دنیا و ئەوروپا بە تایبەت، بەڵام ئەمە پاساوی ئەوە ناکات کە نەزانانە و کوێرانە بکەوینە وێنەگرتن لە گەڵ ئەنجلینا وەیاخود هەرکەسێکی تر .ئەوەی من لام مەبەستە قسەکردنە لە سەر درۆی کەسان و بڵاوکراوەی بازرگانانی درۆ وشەڕ،گوایە ئەنجلیینا گاڵتەی کردبێت بە بەرپرسانی کورد و گاردەکانیان ،بەوەی لە پێناوی وێنە گرتنا دەرفەتی زۆریان لێ زەوت کردبێت..ڕاستی و دروستی ئەم مەسەلەیە زۆر ئاودەکێشێ، ڕاستە چەند ئەفسەرێکی کورد بە پەرۆشەوە وێنەیان لەگەڵ ئەم خانمە گرتووە ،بەڵام خۆ ئەمە شتێکی ناباو و ناقۆڵا نیە و نابێتە هۆی لکەدارکردنی کورد و ئەوکەسانە ،خۆ خودی سەربازو لێپرسراوانی مارینزی ئەمریکی لە عێراق بە تەوسەوە وێنەیان لەگەڵ ئەم ژنە ئەکتەرە گرتووەو بە شانازیشەوە نیشانی ئەدەن
پاشان ئەم خانمە لە دهۆک دا بە شادیەوە وەسفی کورد و حکومەتی کوردستان و خەلکی کوردستان بەگشتی ئەکات و ئەڵێ کورد ناسراوە بە میواندۆستی و دڵفراوانی من شادمانم کە ئەو پێشوازیە گەرمەم لێ ئەکەن ، ئەم ووشانە هی ئەو خانمەن و لینکی ڤیدیۆکانیش ئاشکران و ئەتوانن گوێ بیستی قسەکانی بن، پاشان ئەنجلینا هیچ لێدوانێکی تری نەداوە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن و لەهیچ تۆمار و قوژبنێکا دەقی ئەو قسانە بوونی نیە جگە لە گیرفانی بازرگانانی خوێن و درۆ دا نەبێت ،وەک هاوڵاتی و هاو پیشەکانی، کە خۆی لەخۆیدا ئەم درۆو بوختانەی ئەم کەسانە ئەیکەن جۆرێکە لە ئیستفزازکردن بەکەسایەتی ئەو خانمەوە ،دیارە مافی خۆشیەتی بەپێی یاسا ڕاپێچی دادگایان بکات و باجی درۆ کانیان بدەن.هۆکار وبکەری ئەم درۆیەش هەزم نەکردنی ئەو واقعە یە کە ئەنجلینا لەزاری خۆیەوە وەسفی بەرپرس و کوردستانی پێ ئەکات ،هەوڵدان بۆ سەرکۆنەکردنی خۆبەکەمزانی و مامەڵەکردنی شارستانیانە لە گەڵ هەرکەسایەتیەک ئەرکێکی پیرۆزە بەڵام درۆکردن و شکاندنی لایەنێک و کەسانێک لە پێناو ویستێکی حزبی و لابەلادا، تاوانە وبازرگانیە بە ئەقڵ و هەستی جەماوەرو مێژووی گەلێکەوە.
http://www.youtube.com/watch?v=6pjvHnOFJ-M&feature=related