سه‌باره‌ت به كلیپی (سه‌ربه‌ستی) كه یه‌كێكه له‌و گۆرانیانه‌ی سیدی ئالبومی (ناوت ده‌نێم ژینۆ) له ساڵی 2006 دا بۆ (چۆپی فه‌تاح)م به‌رهه‌م هێنا، واتا یه‌كێك بوو له‌و كۆمه‌ڵه گۆرانیانه‌ی كه له هه‌مان ساڵ و هه‌مان ئالبومدا كاری موزیك و تۆمار و ژه‌نین و سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌كاریم بۆ كرد بوو، له دوای هه‌وڵ و ماندوو بوونێكی زۆر كه‌وا نزیكه‌ی ساڵێك له كاتی گرتم.
دیاره له دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی سیدی ئالبومهكه له ساڵی 2007 ه‌وه ناوبراو هه‌ر جاره و گۆرانییه‌كی له‌و به‌رهه‌مانه كلیپ ده‌كرد و ناوی منی به ئه‌مه‌كه‌وه له‌سه‌ر ده‌نووسی، به‌ڵام كاتێك گۆرانی (گوێ ناگرم) ی كلیپ كرد، بینیم ناوی من له تایتڵی گۆرانییه‌كه نه‌نوسراوه ووتم له‌وانه‌یه له یادیان چووبێت به هه‌ند وه‌رم نه‌گرت.
دوا به دوای ئه‌م كلیپه به‌رهه‌می (هێدی هێدی) كلیپ كرد و له تایتڵدا دیسان ناوی منی نه‌نووسی! ئه‌مجاره‌ش ووتم پێویست ناكات بیكه‌م به كێشه‌یه‌ك، ناوی من له‌سه‌ر زووربه‌ی سیدی ئالبووم و تایتڵی كلیپه‌كان و په‌ڕتوك و گۆڤار و ڕۆژنامه و سایته ئینته‌رنێتیه‌كان و كاره هونه‌رییه كوردیه‌كان هه‌یه و نه‌بوونی ناوی من له تایتڵی دوو گۆرانی نه باناوبانگم ده‌كات و نه ناویشم وون ده‌كات.
دیسان له‌م ڕۆژانه‌دا به‌رهه‌می (سه‌ربه‌ستی) كلیپ كرد و بینیم له تایتڵدا ناوی منی نه‌نووسیوه هه‌ستم كرد به مه‌به‌سته، بۆیه ئه‌مجاره‌یان زۆر تووڕه‌ی كردم و سنووری بێده‌نگیم تێپه‌ڕاند و هاتمه وه‌ڵام له‌سه‌ر مافێكی زۆر ساده و ساكاری هونه‌ریم، به نامه‌یه‌ك خۆیم ئاگادار كرد و له وه‌ڵامدا ووتی: من په‌یوه‌ندیم به كلیپ و نوسین نی یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبووردن بكات كه‌وا له بیریان چووه، یان بڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاكی بكه‌ین، وا ی ده‌رخست كه‌وا ئاگای له كلیپ و نوسینه‌كانی نیه و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌یه و كاره‌كانی بۆ ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌ر بۆیه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تم بۆ دانان كه‌وا كلیپه‌كه چاك بكه‌ن و به ناوی منه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا له ڕێگای كۆمپانیای Buma
Stemra له ووڵاتی هۆڵاند سزا دهدرِێن به بڕێك پاره‌ی زۆر، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م كۆمپانیایه مافی هونه‌رمه‌ندان دهپارِێزن و منیش كاره هونه‌ریه‌كانم له‌وێ Copyrghit كردووه و خۆم ئه‌ندامم تێیدا.
له‌دوای دوو ڕۆژ له سایتی چراتیڤی گۆرانی یه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه به هه‌ندێك ووردهكارییهوه و ئه‌م جاره‌یان ناوی منیان له‌سه‌ر نوسیوه، به‌ڵام هێشتا له تایتڵی كلیپه‌كه‌دا چاكیان نه‌كردووه و به‌مه‌ش داواكارییه‌كه‌ی منیان هێشتا جێبه‌جێ نه‌كردووه، پێویسته به فه‌رمی داوای لێبووردن بكه‌ن و كلیپه‌كه‌ش چاك بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا كاتی ته‌واو بوونی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی پێمداون ڕێگای یاسایی ده‌گرمه به‌ر و له میدیا كوردیه‌كان ئه‌و كارانه ڕاده‌گرم و به دادگا ی كوردستان و كۆمپانیای Buma Stemra ی هۆڵاندی مافی هونه‌ریم ده‌گێڕمه‌وه.
زۆر سوپاسی لایك و كۆمێنته‌كانی هاورِێیانی Facebook ده‌كه‌م، ڕێز و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆیان و شانازیان پێوه ده‌كه‌م، دیاره هه‌ندێكییان په‌نده كوردهیهكهیان بۆ نوسیوم (یه‌كه‌م جار خوا تۆ بگرێت و دووهه‌م جار خوا خۆم بگرێت) نه‌یانزانیوه كه‌وا ئه‌م كارانه له ساڵی 2005 كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ریم بوون له سیدی ئالبومێكدا به‌رهه‌مم هێناوه، ئه‌گه‌رنا هه‌ركه‌سێك یه‌ك جار مافم پێنه‌دات دووهه‌م جار كاری بۆ ناكه‌م.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك،
گۆران كامل
30-09-2014