دوای ڕۆژێک لە ڕووبەری سایتە هونەرییەکان و هەواڵی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی شووکردنی هونەرمەند نازێ عەزیزی لەگەڵ سیروان تۆفیق (بەڕێوەبەری هەردوو کەناڵی تەلەفزیۆنی کۆڕەک و کەناڵ چوار) بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی سایتی چرا لەگەڵ (سیروان تۆفیق) بێ ئاگایی خۆی لەم هەواڵە دەربڕی و بە هەواڵێکی هەڵبەستراوی لەقەڵەم دا.
لەگەڵ نواندندی ڕێز بۆ هونەرمەند نازێ عەزیزی سیروان تۆفیق ڕایگەیاند ” من نازێ عەزیزیم تەنها یەک جار بینیوە ئەمیش لە سەردانی بۆ تەلەفزیۆن و هێنانی کلیپێکی خۆی بووە”.
لە درێژەی قسەکانیدا سیروان تۆفیق گلەیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە سایتەکان ئەوانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوکردۆتەوە دەڵێت ” دەبووایە بگەڕێنەوە بۆ لای من و لە ڕاستی هەواڵەکە بکۆڵنەوە پێش ئەوەی بابەتێکی لەم جۆرە بلاوبکرێتەوە و خوێنەر لە ڕاستی و دروستی لێ ئاگاداربن، بۆیە من بە هەموو شێوەیەک ئەم هەواڵە ڕەتدەکەمەوە و ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ کەسانێک کە بە هەموو شێوەیەک بە دوای تانەلێدانن لە کەسانی تر جا بۆ هەر مەبەستێک بێت”.
ئێمە لە چرا دوای بەدواداچوونمان و پەیوەندیمان لەگەڵ چەندین لایەنی نزیک و ئاگادار بۆمان دەرکەوت هەواڵی شووکردنی نازێ عەزیزی هیچ ئەساسێکی نییە.