لەگەڵ ئەوەی هاوینی ئەمساڵ کورتە بە هۆی ڕێککەوتنی لەگەل مانگی ڕەمەزان، بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا بە تەواوی وەرزی ئاهەنگەکانی ئەمساڵی لە پەلوپۆ خست.
ئاهەنگەکانی هاوینە کە هاوکات لەگەڵ هاتنەوەی ئاوارەکان و توریستەکان دەستی پێدەکرد، بەتایبەتی ئەوانەی لە کەنداو دەهاتن بۆ پشوو و مانەوە لە سوریا ئەمساڵ ئامادەنابن بە هۆی ڕووداوەکانی ئەم دوواییەی سوریا هەروەها زۆر لەڕێکخەری ئاهەنگەکان گرێبەستی ئاهەنگەکانیان هەڵوەشاندەوە کە بڕیار بوو لە کۆتایی ئەم مانگەوە دەست پێبکات.
ئەم هونەرمەندانەی ئاهەنگەکانیان بۆ ئەمساڵ وەستاند بە هۆی ڕووداوەکانی سوریا هونەرمەند جۆرج وەسوف، نەجوا کەرەم، ملحم بەرەکات، فارس کەرەم، ئەیمەن زبیب وە ملحم زێن وە زۆری تریش.