ڕووباری فرمێسکەکانی سەفەر
خولیا حوسێن
کەنەدا/٧،٦،٢٠١١
سەفەر دەمبا و
جاوەکانم پراو پڕن لە حەسرەتی چاوەروانی
ئەم جیژووانە پایزییە
سەفەر دەمبا
ملوانکەی مرواری عەشقت
لە گەردنم نابێتەوە.
سەفەر پاڵم پێوە دەنێ و
خۆشەویستیت تەسبێحێکی ملیۆنەهادانە موورووی
ڕەنگاو رەنگی یادگارییە و
هەزاران خەتمی بەڵێنم پێی کردووە
سەفەر دەستم ڕادەکێشێ و
دەستەکەی ترم دەرنایە
لەناو دەستی ئەوینی تۆ!
سەفەر گۆرانیم بۆ دەڵێ و
دڵی منیش لێوان لێوە
لە سەردوولکەی نائومیدی و
لە برینی دابڕان و لە خەمی تۆ
سەفەر دەمبا و من و تۆ و ئەستێرەکانیش
من و تۆ و باڵندەکانێش
من و تۆ و گشت ساڵ و مانگ و
شەوو و ڕۆژ و چرکە ساتە درێژەکانیش
لامان ڕوونە
لە شوێن پێی هەر هەنگاوێکم
لافاوێک فرمێسک دەڕژێ
لە ڕووانگەی هەر نیگایەکم
هەزارەها خەون دەمرێ
سەفەر دەمبا بۆ هەوارێک
نە چرای عەشقی تێدایە و نە یاداشتێکی منداڵیم
سەفەر دەمبا
ڕۆحم دەکوژێ
خەندەم دەمرێ
دەست دا دەگرێ بەسەرهەتاوی ر ڕەهاییم
تێبینی:- ئەم شیعیرە لە ماڵپەڕی دەنگەکان بەناونیشانی سەفەر دەمبا بڵاو کراوەتەوە