ئا: بڕیار عەبدولڕەحمان
سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ ، لە شاری ڕواندز خوێنەران بێ هیچ ئاستەنگێک ئەتوانن کتێب بەدەست بێنن و کاتەکانیان بەخوێندنەوە ببەنە سەر . لە دەست پێشخەریەکی ناوازەدا ، بەدرووشمی (کەرەنتینە خەڵوەتی خوێندنەوەیە)کۆمەڵێک مامۆستا و کتێب دۆست لە شاری ڕواندز، لە زەمەنی کۆرۆنادا کتێبخانەکانی خۆیان بۆ خوێنەران و قوتابیان و ئارەزوومەندانی خوێندنەوە واڵادەکەن ، وەک لە بانگەوازەکەدا هاتووە “هەر کەسێک ئارەزووی خوێندنەوەی هەیە و پێویستیی بە کتێبە، دەتوانێت لە گەڕەکی خۆیەوە، پەیوەندی بە یەکێک لەو هاوڕێیانەوە بکات، بەبێ ئەوەی تووشی گرفتی قەدەغەی هاتوچۆ ببێتەوە کتێب وەربگرێت و دوای خوێندنەوەشی بە ئەمانەت و پارێزەوە بۆ خاوەنەکەی بیگەڕێنێتەوە.” مامۆستا یاسین برایم خاوەن بیرۆکەی ئەم کارە گوتی “لەو ماوەیەی کە پشو و کەرەنتینەیە دەستی پێکرد، لە ماڵەوە خەریکی خوێندنەوە بووم ، سوودم لە کاتەکە وەردەگرت، زۆر لەهاوڕێیانیش کتێبیان لێ وەردەگرتم ، هەندێکیش داوای کتێبیان لێدەکردم شوێنیان دووربوو، هاتووچۆش قەدەغەیە و زەحمەت بوو. منیش داوام لە مامۆستا دادیار کرد و بیرۆکەی ئەوەم پێدا کە بتوانیین لە هەموو گەرەکێک، وابکەین ئەوانەی کتێبخانەیان لە ماڵەوە هەیە، ئەوایش بتوانن لەو ماوەیە کتێب بە قوتابییان و خوێنەران بدەن،سوود لە کاتی کەرەنتینەکە وەربگرن و لە ماڵ بە خوێندنەوە کاتەکانیان بە سەر ببەن. دواتر داوام لە هاوڕێیان و مامۆستایان و ئەوانەی کتێبخانەیان هەیە، ئەو بیرۆکەیەم هەیە و دەمەوێت هەوکارم بن. بەخۆشحاڵیەوە، چەندان کەس ئامادەبوونی خۆیان دەربڕی و ناوەکانمان تۆمارکردن،دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، چەندین کەس پاڵپشتی پڕۆژەکەیان کردو وتیان ئێمەش بەشداردەبین، بۆیە لە گوندەکانی ڕواندز و سۆرانیش، وتیان ئێمەش ئامادەی ئەو کارەین. بۆیە بە پێویستی دەزانم پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت، نووسەران و مامۆستایان و قوتابییان و ئەوانەی کتێبدۆستن و حەزیان لە خوێندنەوەیە، هەر کەس لە گەڕەک و شار و گوندەکەی خۆیان، کتێب بە یەکتر بدەن و خۆیان بە خوێندنەوە و وەرگرتنی زانست و زانیاری خەریک بکەن. هیوادارم بتوانین هەموومان بەیەکەوە ئەم بارودۆخە تێبپەڕێنین ،بتوانین سوود لە کاتەکەش وەربگرین بە کتێب خوێندنەوە. ئەمە ناوی بەشێک لە و کتێب دۆستانەیە کە ئامادەن هاوکاری خوێنەرانی شاری ڕواندز بکەن
ئاکۆ ئاکۆیی- گەڕەکی گەردەگەرد
ئیبڕاهیم بابان- ئازادی
بڕیار عەبدوڵرەحمان- ئازادی
بارزان عەلی- شۆڕش
تەیب موعتەسم- ناوبازاڕ
هیوا سەید سەلیم- شەهیدان
خاوەن هیوا- شەهیدان
دادیار ئازاد- بانەزێوک
فەریدون هەمزە- ناوڕەزان
هونەر محەمەد- ناوڕەزان
یاسین برایم – ناوڕەزان
ئامانج بێخاڵی- بێخاڵ
کۆچەر هەمزە- ئاکۆیان
م.محەمەد ساڵح مستەفا- گوڵان
م. هۆگر عەزیز مستۆ – بانەزێوک
م. رەنج محەمەد قادر – ناورەزان
م. مەلا تاهێر گرتکی – ئازادی
م.هۆشنگ حەمەدەمین عزیز -شۆڕش
محەمەد برایم -ناورەزان
م.محەمەد حاجی ئەحمەد – بازاڕ- نزیک پۆستەو گەیاندن
بێباک محەمەد -بازاڕ- بەرامبەر پۆستە و گەیاندن
م. هاوکار عوسمان – گەرەوان
گەردین بەرزێوەیی – بەرزێوە