ڕه‌خنه کاردانه‌وه‌ی کارێکی هه‌ڵه یابۆچوونێکی چه‌وته ، پێناوه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی . ئه‌و وشه و ڕسته گوتراو نوسراوانه‌یه که‌لێن و قوژبنی که‌م و کوڕیه‌کان پڕده‌کاته‌وه یا ده‌رده‌خا خاڵی لاواز به‌هێزده‌کا پۆلێنیان ده‌کا . بێگومان مافی هه‌موو تاکێکه ده‌توانێ به‌کاری بهێنێ له‌هه‌ر بوارێکی ژیان به‌ڵام ئامانجی ڕهخنهکهچی بێ ؟ پارسه‌نگی نرخی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گره‌که هاوکێشه ده‌کا .
ڕاده و بواری ڕه‌خنه‌کان زۆرن به‌تایبه‌ت کات و شوێن هه‌رده‌م دوو فاکتۆری دیالێکتیکی جه‌مسه‌رین ڕه‌خنه ده‌وروژێنن و به‌ئاکامی ده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێکیان فه‌رامۆش بکرێ ڕه‌خنه‌که‌ش پووچ ده‌بێ . جۆری ڕه‌خنه‌کان .. بنیاتنه‌ر ، ڕوخێنه‌ر و بکوژ ، ڕه‌خنه‌ی زانستی به‌ڵگه‌دار ، فشه ڕه‌خنه‌ی بێ ئارگۆمێنت . ئه‌وجا گه‌ر بپرسین كێ ڕه‌خنه‌گره ؟ هه‌ربابایه ڕه‌خنه ده‌گرێ ! ڕه‌خنه له‌هه‌موو کایه‌کانی ژیاندا چاودێرێکی دادوه‌رانه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سێکی دادهوان بیگرێ … ڕه‌خنه چۆن ده‌گیرێ ؟ بۆچی ده‌گیرێ ؟ لهناشیاوی و ناله‌باری ، نه‌گونجانی بیر و بیرۆکه‌کان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری له‌چی ؟ کێ ؟ که‌ی ؟ گرینگی ڕه‌خنه‌که ده‌گه‌یه‌نێ . چۆن ڕه‌خنه مافی ڕه‌خنه‌گره ئه‌وهاش پاکانه یا وه‌ڵامه‌که‌ی مافی ڕه‌خنه لێگیراوهکهیه . ڕه‌خنه و دژه ڕه‌خنه ئه‌وکاته دروست ده‌بێ که ڕه‌خنه‌که قبوڵ نه‌کرێ به‌بێ ئارگۆمێنتی وه‌ڵام هێرش ده‌کرێته‌وه ، ترسان له‌ڕه‌خنه سروشتی و ئاساییه هه‌مووان ده‌یانه‌وێ ته‌واو ڕێک بن بۆیه وته و کرداریان ڕێک ده‌خه‌ن یا به‌لانی که‌م وێنه‌یه‌کی گیراوه‌ی نادروست پێشکه‌ش ده‌که‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی که‌م و کوڕیه‌کان . ڕه‌خنه له‌خۆگرتن ئه‌وپه‌ڕی ساده‌یی و گیانی لێبورده‌ییه یا هه‌ست کردنی به‌رپرسیاریه‌تیه . نوکته‌ی ڕه‌خنه‌ییش بهخاڵهیاغێکیان گۆت: هه‌ڤاڵ ڕه‌خنه له‌خۆت بگره . ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده تێگه‌یی چه‌ند جارێک گه‌شکه‌ی له‌ده‌م و چاوی خۆی کرد له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌یگۆت : ئم له تۆ .. ئــم له تۆ .. ئـــــــــم له تۆ . کاتێ سیاسه‌تمه‌دارێک له‌وتار خوێنی و به‌ڵێن فرۆشیه‌کانی به‌تایبه‌ت لهگهرمگۆی ناو زۆرینه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌خنه‌ی به‌جێ ی لێ ده‌گیرێ توڕه ده‌بێ ڕه‌خنه‌گر به‌قسه‌ی دکتاتۆرانه داده‌پڵۆسێ ڕه‌خنه پڕۆژه‌ی ڕه‌خنه‌گره‌که به‌چه‌واشه‌یی ڕه‌خنه‌تڕێن ده‌کا. ڕهخنهبازی خۆهه‌ڵکێش ئه‌وانه‌ن هیچ پلان و پڕۆژه‌یه‌کیان نی یه ده‌م درێژی زۆربڵێ ی هه‌ست به‌که‌می خۆیان ده‌که‌ن له‌توانا و داهێنان ، هه‌ندێ جاریش بۆ بێ نرخ کردنی توانست و به‌هره‌ی که‌سه لێوه‌شاوه ، کادیره لێزان و بێ پشتیوانه‌کان به‌رنامه‌ی توانامهندهکه بێ لێکدانه‌وه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا یا توانست و لێوه‌شاوه‌یی داهێنان گه‌له‌ی لێده‌کرێ پێشنیاره‌کانیان سهرکوژانه ڕه‌خنه‌تڕێن ده‌که‌ن .
دڵشاد تاقانه